Oops! It appears that you have disabled your Javascript. In order for you to see this page as it is meant to appear, we ask that you please re-enable your Javascript!
سێ شه‌ممه‌ 24 ته‌مموز 2018

تره‌مپ بۆ روحانی: “هه‌رگیز جارێكی دیكه‌ هه‌ڕه‌شه‌ له‌ ئه‌مریكا مه‌كه‌”

بەروار : 24 ته‌مموز 2018
If you thought this page is useful to your friend, use this form to send.
Friend Email
Enter your message

 

سه‌ركۆماری ئێران، حه‌سه‌ن روحانی دوێنێ له‌ میانی كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ باڵیۆز و نوێنه‌رانی وڵاته‌كه‌ی له‌ تاران، ره‌خنه‌ی له‌ حكوومه‌ته‌كه‌ی تره‌مپ گرت به‌ رێگرتن له‌ هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی ئێران و رایگه‌یاند “ئاشتیی له‌گه‌ڵ ئێران دایكی ئاشتییه‌كانه‌، جه‌نگ له‌گه‌ڵ ئێران دایكی جه‌نگه‌كانه‌”. له‌ به‌رامبه‌ردا سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ وه‌ڵامی دایه‌وه‌.

تره‌مپ له‌ڕێگه‌ی هه‌ژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویته‌ره‌وه‌ تویتێكی له‌ژێر ناوی “بۆ سه‌ركۆماری ئێران روحانی” بڵاوكرده‌وه‌ و تیایدا رایگه‌یاندووە:

“هه‌رگیز جارێكی دیكه‌ هه‌ڕه‌شه‌ له‌ ئه‌مریكا مه‌كه‌، ئه‌گه‌رنا باجی ده‌ره‌نجامانێك ده‌ده‌یت كه‌ زۆر كه‌م كه‌س له‌ مێژوودا بینیوێتی. ئیدی وڵاتێك نین لێدوانە توندەکانتان قبووڵ بکەین. ئاگاداربه‌”.

دوێنێ حه‌سه‌ن روحانی باسی له‌وه‌ كردبوو كه‌ گه‌لی ئێران مل بۆ ئه‌و هاندانانه‌ كه‌چ ناكات كه‌ ده‌درێن دژ به‌ ئاسایش و به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی وڵات و تره‌مپی به‌ كه‌سێكی خۆسه‌پێن ناوزه‌ندكردبوو.

ناردنی ئەم بابەتە بۆ تۆرەکۆمەڵایەتیەکان

ریزبەندی بابەت

0 بۆچوون تۆمارکراوە



تۆی بەریز دەتوانیت بۆچوونی خۆت لەسەر ئەم بابەتە دەرببڕیت بە پرکردنەوەی ئەم فۆرمە