Oops! It appears that you have disabled your Javascript. In order for you to see this page as it is meant to appear, we ask that you please re-enable your Javascript!
پێنج شه‌ممه‌ 26 ته‌مموز 2018

پارتی کەناڵی ئازادی و ئازادی سپۆرتی شیوعی داخست.

بەروار : 26 ته‌مموز 2018
If you thought this page is useful to your friend, use this form to send.
Friend Email
Enter your message

 

بەفەرمانێکی سیاسی و حزبی ،کە پارتی دیموکراتی کوردستان ، لەرێگای وەزارەتی رۆشنبیری دەریکردوە، بە تەلەفون هەردوو کەناڵی ناوخۆی حزبی شیوعی کوردستان بەناوی ئازادی و ئازادی سپۆرتی داخست، تەنها هۆکاری داخستنی ئەم کەناڵانە ئەوەبووە ، دەبێت لەخزمەت حکومەت و دەسەڵاتدا بن.

ئێوارەی ئەمڕۆ 25/7/2018 كاتژمێر 04:18 خولەك پەخشی كەناڵی ئازادی بەبڕیارێكی وەزراەتی رۆشنبیری و لاوانی حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە راگیرا، بەڕێوەبەری گشتی كەناڵەكەش رای دەگەیەنێت، داخستنی كەناڵی ئازادی درێژكراوەی ئەو پێشێلكاری و دەستدرێژیانەیە كە دەسەڵات رۆژانە دەیكاتە ئازادی رادەربرین بەشێوازی جۆراو جۆر .
هیوا عومەر بەڕێوەبەری گشتی تەلەفزیۆنی ئازادی لەباری ئەو بیانوانەی كە كەناڵەكەی پێ داخراوە دەڵێت: بیانوی داخستنی كەناڵی ئازادی نەبونی مۆڵەتە لەكاتێكە لەساڵی 1992وە ئەم كەناڵە لەهەرێمی كوردستان كار دەكات، چەندین جار سەردانی لایەنە پەیوەندارەكان و بەتایبەتی وەزارەتی ناوخۆكراوە بێ‌ ئەنجامبووە لەوەرگرتنی مۆڵەت.
هیوا وتیشی : ئێمە ئامادەین پارەی ساڵانە بدەین، بەڵام وەزارەتی رۆشنبیری ئامادە نییە پارەكەمان لێی وەربگرێت .

“پێوەری پێدانی مۆڵەت و رێگادان بەكاركردن بەدەزگا راگەیاندنەكان لەسەر بنەمای ئەوەیە تاچەند ئەو كەناڵە لەخزمەتی چینی حكومرانی هەرێمە” هیوا وای ووت.
بەڕێوەبەری گشتی تەلەفزیۆنی ئازادی وتیشی: هەفتەی رابردوو لەسیمنارێك لەشاری هەولێر مەترسی كێشەكانی بەردەم مۆڵەتی رادیۆ و تەلەفزیۆن و ڕێكخستنی فریكوێنسیمان لەهەرێم خستەروو ، لەسیمینارەكەدا گەیشتینە ئەو تێگەیشتنە گشتییەی كە تا بەئێستا مۆڵەتی رادیۆ تەلەفزیۆن و رێكخستنی فریكوێنسی لەهەرێمی كوردستان بەشێوەیەك رێكخراوە كە دەسەڵاتی حكومەت و دەزگا ئەمنییەكان ئاوەڵاكراوە بۆ ئەوەی بەپێی پێوەری بەرژەوەندی چینی باڵادەست مامەڵەی لەگەڵ بكرێت و مۆڵەت بدرێتە ئەو كەس و لایانانەی كە وەك خۆیان بیردەكەنەوە ئەوانتیریش رەتبكرێتەوە .
هیوا عومەر وتیشی: داخستنی كەناڵەكەمان لەكاتێكە بەپارەی خەڵك چەندین دەزگای راگەیاندنی گەورە لەكوردستان كاردەكەن و كەس ناتوانێت لێیان بپێچێتەوە .
هیوا ئەوەشی ئاشكراكرد كە لەپەخشكردنی بەرنامەكانیان بەردەوامبدەن بەتایبەتی لەئەپڵیكەشینەكانمان لەئای ئۆ ئێس و ئەندرۆید، هەروەها ماڵپەڕەكەشمان WWW.AZADI-KCP.TV بەدەوام دەبێت و لەسۆسیال میدیاكانیشمان لەیوتیوب، فەیسبوك و تویتەر بەردەوام دەبین.

 

 

 

 

 

 

تەفزیۆنی ئازادی:
كەناڵی ئازادی، وەك كەناڵێكی چەپی سیاسی گشتی لەسەر بنەماكانی گشەپێدانی مرۆیی بەردەوام و بەدیهێنانی كۆمەڵگایەكی یەكسانی خواز و سیكۆلار و نەهێشتنی چەوساندنەوەی مرۆڤ لەلایەن مرۆڤەوە، پەخشی بەرنامە و ژانرەكانی دیكەی كاری رۆژنامەوانی دەكات، بەلەبەر چاوگرتنی بنەماكانی ئازادی رادەربرین و ئیتیكی كاری رۆژنامەوانی.
كەناڵی ئازادی لە1ی ئایاری 2018دا، وەرزێكی تری كاركردنی بەدروشمی”لەپێناوی ئازادی و یەكسانیدا” پەخشی بەرنامەكانی لەسەر ئاستی كوردستان دەستپێكرد . چەند زانیارییەكی پێویست: – – كەناڵی رێگای كوردستان لە22 تشرینی یەكەمی 1992 لەشاری سلێمانی دامەزرا، پاشان ناوەكەی گۆڕدرا بەئازادی و دواتر لەشارەكانی دیكەی كوردستان (هەولێر، دهۆك، كەركوك، كەلار و رانییە) و ناوچەكانیتر كرایەوە .
رادیۆی ئازادی لە22ی نیسانی 1992 لەشاری سلێمانی بەناوی دەنگی ئازادی و دیموكراسی لەئێستادا پەخشی ئەم كەناڵە سەرتاسەری هەرێمی كوردستانە بەكوالێتی HD. بنكەی سەرەكی لەهەولێر – رێكای كەركوك – نزیك وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستییە و لەسەرجەم شار و شارۆچكەكانی هەرێمی كوردستان نوسینگەی خۆی هەیە.

ناردنی ئەم بابەتە بۆ تۆرەکۆمەڵایەتیەکان

ریزبەندی بابەت

0 بۆچوون تۆمارکراوە



تۆی بەریز دەتوانیت بۆچوونی خۆت لەسەر ئەم بابەتە دەرببڕیت بە پرکردنەوەی ئەم فۆرمە