Oops! It appears that you have disabled your Javascript. In order for you to see this page as it is meant to appear, we ask that you please re-enable your Javascript!
پێنج شه‌ممه‌ 26 ته‌مموز 2018

سەلیم شوشکەیی: ” ئێستا بەپێی خۆم چومە دادگا سكاڵام له‌سه‌ر به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی هەولێر تۆماركرد

بەروار : 26 ته‌مموز 2018
If you thought this page is useful to your friend, use this form to send.
Friend Email
Enter your message

 

سه‌لیم شوشكه‌یی كاندیدی ده‌رچووی په‌رله‌مانی عیراق له‌سه‌ر لیستی كۆمه‌ڵی ئیسلامی ده‌ڵێت ” فرمانی ده‌ستگیركردنه‌كه‌م په‌یوه‌ندی نیه‌ به‌و ” ڕوداوه‌ نه‌خوازراوه‌ی هه‌ولێر ” ، به‌ڵكو مێژووی ئه‌و فرمانی ده‌ستگیركردنه‌م ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ساڵی(٢٠١٤)، به‌ڵام ئه‌وكات دادوه‌ره‌كه‌ پێی وتم” تۆ بێتاوانی و تۆمه‌ته‌كه‌ تۆمه‌تێكی سیاسیه‌” ده‌شڵێت” ئێستا خۆم لە دادگا هاتمەوە سكاڵام له‌سه‌ر به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایش تۆماركرد، باس له‌وه‌ش ده‌كات” له‌چه‌ند ڕۆژی ئاینده‌دا ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ شاری هه‌ولێر هه‌تا ده‌چێته‌ به‌رده‌م دادگا، سه‌لیم شوشكه‌یی ئه‌وه‌ش ده‌ڵێت” به‌شێكی دادگا و دادوه‌ره‌كان سه‌ربه‌خۆ نین له‌كوردستان له‌كاتی ململانێ سیاسیه‌كاندا حیزبی ده‌سه‌ڵات به‌كاریده‌هێنێ دژی نه‌یاره‌كانی به‌تایبه‌ت له‌بابه‌تی تیرۆر، ته‌نانه‌ت ئه‌و دادوه‌ره‌ی ئێستا فرمانی ده‌ستگیركردنه‌كه‌ی بۆ ده‌ركردوم هه‌مان ئه‌و دادوه‌ره‌یه‌ كه‌ كاتی خۆی فرمانی ده‌ستگیركردنی به‌تاوانی”تیرۆر” دژ به‌ “خوالێخۆشبوو كاك نه‌وشیروان مسته‌فا” ده‌ركرد.”

له‌باره‌ی تۆمه‌تباركردنی به‌ تیرۆر و په‌یوه‌ندی به‌ ڕوداوی هێرشكردنه‌ سه‌ر بینای پارزگای هه‌ولێر كه‌ ئێستا فرمانی ده‌ستگیركردنی بۆ ده‌رچووه‌ بەوته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی هه‌ولێر، سه‌لیم شوشكه‌یی كاندیدی ده‌رچووی په‌رله‌مانی عیراق له‌فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌میانه‌ی وتوێژێكدا له‌گه‌ڵ ژیار محه‌مه‌د له‌به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا وتی” فرمانی ده‌ستگیركردنه‌كه‌م په‌یوه‌ندی نیه‌ به‌و ڕوداوه‌ نه‌خوازراوه‌ی هه‌ولێر، به‌ڵكو ئه‌وكاته‌ كه‌ له‌هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی عیراق ده‌نگێكی زۆرم هێنا خه‌ڵكی هه‌ولێر زۆر پشتیوانیان لێكردم، تا ئه‌م ساته‌ش ئیتر به‌ بیانوی ئه‌وه‌ی له‌وتاره‌كانمدا توند و تیژی هه‌بووه‌ فرمانی ده‌ستگیركردنیان بۆ ده‌ركردم من خۆم ئه‌وكاته‌ به‌پێی خۆم چومه‌ به‌رده‌م دادوه‌ر به‌ڵام ئه‌وكات دادوه‌ر هیچ لێپرسینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ نه‌كردم چونكه‌ وتی ئه‌وه‌ تۆمه‌تی سیاسیه‌ بۆت دروستكراوه‌، ئێستاش دۆخی ته‌ندروستیم ناجێگیره‌ هه‌ركات باشبووم له‌زوترین كاتدا و له‌چه‌ند ڕۆژی ئاینده‌دا ده‌گه‌ڕێمه‌وه‌ بۆ شاری هه‌ولێر ئه‌گه‌ر پێویست بكات ده‌چمه‌وه‌ به‌رده‌م هه‌مان دادوه‌ر تا بێ تاوانی خۆم بۆ هه‌موو دنیا بسه‌لمێنم.”

شوشكه‌یی وتیشی” به‌شێك له‌دادگاكان و دادوه‌ره‌كان له‌هه‌رێمی كوردستان سه‌ربه‌خۆ نین، به‌ڵكو هه‌میشه‌ ئه‌و به‌شه‌یان له‌كاتی ململانێ سیاسیه‌كاندا به‌كارده‌هێنرێن دژی لایه‌نی نه‌یاری خۆیان به‌تایبه‌ت له‌بابه‌تی تیرۆر ، هه‌ر وه‌ك به‌ڵگه‌ بڵێم، ئه‌و دادوه‌ره‌ی فرمانی ده‌ستگیركردنی بۆ من ده‌ركردووه‌ هه‌مان ئه‌و دادوه‌ره‌یه‌ فرمانی ده‌ستگیركردنی بۆ “خوالێخۆشبوو” نه‌وشیروان مسته‌فا ده‌ركرد به‌ڵام له‌دوای كۆچی دوایی، سه‌رۆكی حكومه‌ت چووه‌ سه‌ر گۆڕه‌كه‌ی و تاجه‌ گوڵینه‌ی برده‌ سه‌ر گۆڕه‌كه‌ی .”

هه‌فته‌ی ڕابردوتر په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان یاسای تیرۆری له‌هه‌رێمی كوردستان به‌ده‌نگی زۆرینه‌ی په‌رله‌مانتارانی هه‌مواركرده‌وه‌، كۆمه‌ڵی ئیسلامی كه‌ زیاتر وەك هاوپه‌یمانێكی گۆڕان ده‌رده‌كه‌وێت ده‌نگیان به‌ هەمواری یاساكه‌ نه‌دا، به‌ڵام فراكسیۆنی گۆڕان ده‌نگی دا.

له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی بۆچی فراكسیۆنی گۆڕان كه‌هاوپه‌یمانتانن ده‌نگی به‌هه‌مواری ئه‌و یاسایه‌ دا له‌كاتێكدا خۆت ده‌ڵێی ده‌سه‌ڵات دژی نه‌یاره‌كانی به‌كاریده‌هێنێ؟ سه‌لیم شوشكه‌یی ڕه‌خنه‌ی له‌و هه‌ڵوێسته‌ی فراكسیۆنی گۆڕان گرت و وتی” ده‌نگدانی فراكسیۆنی گۆڕان به‌هه‌مواری یاسای تیرۆر، پێچه‌وانه‌ی بیروباوه‌ڕه‌كانی “كاك نه‌وشیروان” بوو چونكه‌ من خۆم قسه‌م له‌گه‌ڵ كاك نه‌وشیروان كرد له‌كاتی خۆیدا له‌سه‌ر ئه‌و یاسایه‌ به‌ڕێزیان پێی وابوو ئه‌و یاسایه‌ بۆ كۆمه‌ڵكوژی نه‌یارانیان دانراوه‌.”

هه‌روه‌ها وتیشی” باشه‌ ئه‌گه‌ر من داعش بم چۆن خۆم كاندید ده‌كه‌م بۆ په‌رله‌مان؟ خۆ خه‌ڵكی توندڕه‌و و داعش بڕوایان به‌و دامه‌زراوانه‌ نیه‌!”

له‌سه‌روبه‌ندی خۆپیشاندانه‌كانی هه‌ولێردا، نه‌وزاد هادی پارێزگاری هه‌ولێر له‌لێدوانێكیدا بۆ ده‌نگی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاندبوو” كۆمه‌ڵ و گۆڕان به‌ ئاشكرا له‌پشت ئه‌و خۆپیشاندانانه‌وه‌ن، ته‌نانه‌ت په‌رله‌مانتارێكی كۆمه‌ڵ به‌ده‌مانچه‌وه‌ و وتنه‌وه‌ی” ئه‌ڵلاهوئه‌كبه‌ر” هاتۆته‌ ناو خۆپیشاندانه‌كان.”

به‌ڵام سه‌لیم شوشكه‌یی ڕه‌تیكرده‌وه‌ و ڕایگه‌یاند” من له‌ناو خۆپیشاندانه‌كانی هه‌ولێر ده‌مانچه‌م هه‌ڵنه‌گرتووه‌ به‌ڵكو وه‌ك په‌رله‌مانتارێك مافی هه‌ڵگرتنی ده‌مانچه‌م هه‌یه‌ به‌ڵام له‌ناو ئۆتۆمبێله‌كه‌م دامنابوو كه‌ پێنج سه‌د مه‌تر دوربوو له‌شوێنی خۆپیشاندانه‌كه‌وه‌ ، دووه‌م وتنه‌وه‌ی دروشمی”ئه‌ڵاهوئه‌كبه‌ر” مه‌به‌ست لێی ته‌كفیركردنی لایه‌نی به‌رامبه‌ر نه‌بوو به‌ڵكو بۆ هۆشیاركردنه‌وه‌ ڕزگاركردنی خه‌ڵك بو له‌گه‌نده‌ڵی و نادادپه‌روه‌ری؟ وه‌ له‌كوێی یاسایی خۆپیشئندانه‌كاندا هاتووه‌؟ هه‌تا له‌ ئه‌مریكاش له‌یاسادا نه‌هاتووه‌ وتنه‌وه‌ی دروشمی “ئه‌ڵڵاهو ئه‌كبه‌ر” تاوان بێت.”

سه‌لیم شوشكه‌یی كه‌ سه‌ر له‌ ئێواره‌ی دوێنێ چوارشه‌مه‌، به‌كاتی هه‌رێمی كوردستان قسه‌ی بۆ ده‌نگی ئه‌مریكا كرد وتی” ئێستا هاتمه‌وە من چومه‌ به‌رده‌م دادگا و سكاڵام له‌سه‌ر به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایش تۆماركرد كه‌ پێش وه‌خته‌ حوكمی به‌سه‌ردا دام و وتی”داعش”ه‌ پێش ئه‌وه‌ی دادگا تۆمه‌ته‌كه‌م به‌سه‌ردا ساغ بكاته‌وه‌.”

شوشكه‌یی كه‌ له‌خولی ڕابردوو په‌رله‌مانتاری كۆمه‌ڵی ئیسلامی بوو به‌پێی یاسا پارێزبه‌ندی” حه‌سانه‌”ی هه‌یه‌ ئه‌وه‌شی وت” تا ئێستا له‌هه‌ولێره‌وه‌ شه‌ش جار داوای هه‌ڵگرتنی پارێزبه‌ندی( حه‌سانه‌)م له‌سه‌ر كراوه‌ به‌ڵام لیژنه‌یه‌ك پێكهات له‌ په‌رله‌مانی عیراقه‌وه‌ و به‌توندی وه‌ڵامی هه‌ولێریان دایه‌وه‌.”

دوێنێ چوارشه‌ممه‌ نه‌وزاد هادی پارێزگاری هه‌ولێر له‌میانه‌ی وتووێژكدا له‌گه‌ڵ ژیار محەمه‌د له‌به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا له‌باره‌ی ئه‌نجامده‌رانی هێرشه‌كه‌ی سه‌ر بینای پارێزگای هه‌ولێر له‌ڕۆژی دووشه‌مه‌ی ڕابردوو، وتی”یه‌كێك له‌و “تیرۆریستانه‌”ی هێرشی كرده‌ سه‌ر بینای پارێزگای هه‌ولێر ناسنامه‌ی حیزبێكی ئیسلامی هه‌رێمی كوردستانی پێبوو ئه‌ندامی ئه‌و حیزبه‌ بوو هه‌تا له‌بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردندا بانگه‌شه‌ی بۆ ئه‌و حیزبه‌كرد هه‌روه‌ك وێنه‌كانیان بڵاوكرایه‌وه‌، زانیاری زیاتریش له‌سه‌ر دوو ئه‌ندامه‌كه‌ی تر له‌دوای ته‌واوبونی لێكۆڵینه‌وه‌كان ئاشكراده‌كرێن، هه‌روه‌ها ده‌شڵت” كرده‌وه‌كه‌ی هه‌ولێر مه‌به‌ستێكی سیاسی به‌ ئاشكرا له‌پشت بوو.”

سه‌لیم شوشكه‌یی وەڵامی ئەو قسانەی دایەوە و وتی” ئه‌وه‌ی نه‌وزاد هادی وتی له‌ده‌نگی ئه‌مریكا له‌سه‌ر گه‌نجه‌كه‌ “درۆیه‌كی شاخداربوو” ده‌یانه‌وێت ده‌ستی چه‌وری خۆیان له‌شكستی ئه‌منی به‌ لایەنێكی تر بسڕن ، جێگه‌ی سه‌رنجه‌ پارێزگایه‌كی گه‌وره‌ دوو كه‌س به‌نه‌عله‌وه‌ بتوانن بۆ ماوه‌ی چه‌ند كاتژمێرێك كۆنترۆڵی بكه‌ن هه‌ست ده‌كرێت كه‌مته‌رخه‌می زۆر له‌م بابه‌ته‌دا هه‌یه‌.”

چه‌ند میدیایه‌كی لۆكاڵی هه‌رێمی كوردستان له‌ ئێستادا باس له‌وه‌ده‌كه‌ن”سه‌لیم شوشكه‌یی” هه‌ڵهاتووه‌ بۆ سلێمانی و له‌لایه‌ن باڵێكی ناو یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانه‌وه‌ پارێزگاری لێده‌كرێت، به‌ڵام سه‌لیم سوشكه‌یی به‌توندی ڕه‌تیكرده‌وه‌ و وتی” داوای هاوكاریم له‌كه‌س نه‌كردووه‌ بڵێم مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانمانه‌ وه‌ هه‌ڵیش نه‌هاتوین من ئێستا له‌سه‌فه‌رم و بۆ چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵاتم ، باری ته‌ندروستیم ته‌واو نیه‌ له‌ژێر چاودێری پزیشكدام، ئه‌وكاته‌ی سه‌فه‌رم كرد به‌ ئۆتۆمبلی خۆم چومه‌ مه‌تار پارێز به‌ندیشم نه‌بوو ده‌یانتوانی پێشتریش كه‌له‌هه‌ولێربوم ده‌ستگیرم بكه‌ن نازانم بۆچی ئه‌وكات هیچ باس نه‌بوو؟! به‌ڵام من ده‌ڵێم ئه‌م هه‌وڵانه‌یان ته‌نها بۆ ئه‌وه‌یه‌ من نه‌گه‌ڕێمه‌وه‌ شاری هه‌ولێر،ئه‌گه‌رنا بۆ پێشتر هیچ باسێكیان نه‌كرد؟”

سه‌لیم شوشكه‌یی ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاند” ئێمه‌ ده‌رچوین بۆ ئه‌م خوله‌ی ئاینده‌ی په‌رله‌مانی عیراق بۆیه‌ ئه‌گه‌ر كه‌سێك بیه‌وێت هه‌ڵكوتێته‌ سه‌رمان و شه‌ڕمان پێ بفرۆشێت هه‌م حكومه‌تی عیراق، هه‌م دادگای فیدراڵی وه‌هه‌م په‌رله‌مانی داهاتووی عیراق له‌سه‌ر ئێمه‌ دێنه‌ جواب.”

ناردنی ئەم بابەتە بۆ تۆرەکۆمەڵایەتیەکان

ریزبەندی بابەت

0 بۆچوون تۆمارکراوە



تۆی بەریز دەتوانیت بۆچوونی خۆت لەسەر ئەم بابەتە دەرببڕیت بە پرکردنەوەی ئەم فۆرمە