Oops! It appears that you have disabled your Javascript. In order for you to see this page as it is meant to appear, we ask that you please re-enable your Javascript!
پێنج شه‌ممه‌ 2 ئاب 2018

پڕۆگرامی پتەوكردنی دیموكراسی لە هەولێر دەستپێدەكات

بەروار : 02 ئاب 2018
If you thought this page is useful to your friend, use this form to send.
Friend Email
Enter your message

 

لە هۆڵی هۆتێل شیراتۆنی شاری هەولێر، لە کۆنفرانسێکدا شێوازی کارەکانی پڕۆگرامی پەتەوکردنی دیموکراسیی بۆ دوو ساڵی داهاتوو لە پارێزگای هەولێر خرایەڕوو، کە لەلایەن ڕێكخراوی پاو ئێن پی-ی ئەی نەرویجی و كۆمەڵەی هێوای عێراقییەوە سەرپەرشتیی دەکرێت.

 

کار و چالاکییەکانی پرۆژەی پڕۆگرامی پەتەوکردنی دیموکراسیی، بریتیدەبێت لە ئەنجامدانی کۆڕ و سیمیناری جیاجیا و پتەوکردنی دیموکراسیی لە بواری سیاسیی و ڕێکخراوەیی و پێدانی هۆشیاریی مرۆیی بە هاوڵاتیان و ڕێکخراوەکان.

 

نازم ئەحمەد، بەڕێوەبری پرۆژەی پرۆگرامی پتەوكردنی دیمكراسی لە عێراق، لەبارەی ئامانجی کاروچالاکییەکانانەوە، وتی: دەمانەوێت لەڕێگای ئەو پرۆژەیەوە، خزمەت بە بوارەی مافی مرۆڤ بكەین و ئاستی هۆشیاریی تاكەكانی كۆمەڵگا بەرزبكەینەوە.

پڕۆگرامی پەتەوکردنی دیموکراسیی، ماوەی چوار ساڵ لە عێراق بەردەوامدەبێت، دوو ساڵی ڕابردوو لە نۆ پارێزگای عێراق و هەرێمی کوردستان، کە پارێزگای سلێمانی لەناودابووە، بەردەوامبووە، بڕیارە بۆ دوو ساڵی داهاتوویش، لە نۆ پارێزگای دیکەی عێراق بەردەوامبێت و پارێزگای هەولێریش یەكێك دەبێت لەو نۆ پارێزگایە

ناردنی ئەم بابەتە بۆ تۆرەکۆمەڵایەتیەکان

ریزبەندی بابەت

0 بۆچوون تۆمارکراوە



تۆی بەریز دەتوانیت بۆچوونی خۆت لەسەر ئەم بابەتە دەرببڕیت بە پرکردنەوەی ئەم فۆرمە