Oops! It appears that you have disabled your Javascript. In order for you to see this page as it is meant to appear, we ask that you please re-enable your Javascript!
پێنج شه‌ممه‌ 2 ئاب 2018

ئەمەریکا سزای بەسەر هەردوو وەزیری داد و ناوخۆی تورکیا سەپاند

بەروار : 02 ئاب 2018
If you thought this page is useful to your friend, use this form to send.
Friend Email
Enter your message

 

ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا سزای بەسەر دوو وەزیری تورکیا سەپاند لە پاش ئەوەی ئەنکەرە داواکەی واشنتنی ڕەتکردەوە بۆ ئازادکردنی قەشە ئەندرۆ برەنسن کە نزیکەی 2 ساڵە دەسـتگیریان کردووە.

وەزارەتی خەزێنەی ئەمەریکا ئەمڕۆ چوارشەممە لەسەر ماڵپەڕەکەی ڕایگەیاند سزای سەپاندووە بەسەر هەریەک لە عەبدولحەمید گول وەزیری دادی تورکیا و سلێمان سۆیلو وەزیری ناوخۆی تورکیا کە گەورەی ئەو دوو وەزارەتەن، ئەوانەی دەستیان هەیە لە پـێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ.

بەپـێی سزاکان هەموو موڵک و سەروەت و سامانی ئەم دوو وەزیرە لە ئەمەریکا سڕدەکرێن و هەروەها نابێت هیچ ئەمەریکایـیەک مامەڵەیان لەگەڵدا بکات.

ستیفن مەنوخن وەزیری خەزینەی ئەمەریکا گوتی دەستگیرکردنی ناڕەوایانەی قەشە برەنسن و بەردەوامبوونی لێکۆڵینەوەی کاربەدەستانی تورک لەگەڵی جێی قبوڵ نیـیە.

لە لایەکی دیکە سارا ساندەرز گوتەبێژی کۆشکی سپـی گوتی قەشە برەنسن قوربانیـیە و بەبێ هیچ پاساوێک ڕووبەڕووی مامەڵەیەکی ستەمکارانە بووەتەوە لە لایەن حکومەتی تورکیاوە.

لەگەڵ بڵاوبوونەوەی هەواڵی سەپاندنی سزاکان بەسەر تورکیا، بەهای لیرەی تورکی بە شێوەیەکی بەرچاو هاتووەتە خوارێ.

ناردنی ئەم بابەتە بۆ تۆرەکۆمەڵایەتیەکان

ریزبەندی بابەت

0 بۆچوون تۆمارکراوە



تۆی بەریز دەتوانیت بۆچوونی خۆت لەسەر ئەم بابەتە دەرببڕیت بە پرکردنەوەی ئەم فۆرمە