Oops! It appears that you have disabled your Javascript. In order for you to see this page as it is meant to appear, we ask that you please re-enable your Javascript!
دوو شه‌ممه‌ 6 ئاب 2018

سعودیە هەموو مامەڵە بازرگانییەکان لەگەڵ کەنەدادا ڕادەگرێت

بەروار : 06 ئاب 2018
If you thought this page is useful to your friend, use this form to send.
Friend Email
Enter your message

 

دەزگای هەواڵی سعودیە لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردەوە سعودیە بڕیاریداوە ” هەموو مامەڵە بازرگانییەکان و وەبەرهێنانە نوێیەکان لەگەڵ کەنەدادا ڕابگرێت.” ئەمەش دوای ئەوەی وەزارەتی دەرەوەی کەنەدا داوای لە سعودیە کرد چالاکەوانەکانی مافی مرۆڤ ئازاد بکات.

دەزگاکە وتیشی سعودیە 24 کاتژمێری داناوە بۆ نوێنەری کەنەدا لە سعودیە تا وڵاتەکە بەجێبهێڵێت و بانگهێشتی نوێنەرەکەشی لە کەنەدا کردووە تاوەکو بگەڕێتەوە بۆ سعودیە.

بەیاننامەکەدا دەڵێت ” سعودیە سڕکردنی هەموو مامەڵە بازرگانیی و وەبەرهێنانە نوێیەکانی نێوان سعودیە و کەنەدا ڕادەگەیەنێت و هەروەها مافی خۆشیەتی ڕێوشوێنی دیکە بگرێتە بەر.”

هەروەها وتیشیوەزارەتی دەرەوەی سعودیە ئاگاداری لێدوانەکانی وەزارەتی دەرەوەی کەنەدا و باڵیۆزخانەی کەنەدا لە سعودیە بووە سەبارەت بەو چالاکەوانە مەدەنییانەی کە لە سعودیە دەستگیرکراون و داوایان لە بەرپرسانی سعودیە کردووە بەخێرایی ئازادیان بکەن.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

ناردنی ئەم بابەتە بۆ تۆرەکۆمەڵایەتیەکان

ریزبەندی بابەت

0 بۆچوون تۆمارکراوە



تۆی بەریز دەتوانیت بۆچوونی خۆت لەسەر ئەم بابەتە دەرببڕیت بە پرکردنەوەی ئەم فۆرمە