Oops! It appears that you have disabled your Javascript. In order for you to see this page as it is meant to appear, we ask that you please re-enable your Javascript!
دوو شه‌ممه‌ 6 ئاب 2018

باتمان.. گه‌رماوی مێژوویی ئارتوكڵو ده‌گوازرێته‌وه‌

بەروار : 06 ئاب 2018
If you thought this page is useful to your friend, use this form to send.
Friend Email
Enter your message

 

گه‌رماوی ئارتوكڵو له‌ شارۆچكه‌ی حه‌سه‌نكێف سەر بە پارێزگای باتمان كه‌ كێشه‌كه‌ی نزیكه‌ی هه‌زارو 500 تۆنه‌، ده‌گوازرێته‌وه‌ بۆ شوێنه‌ نوێیه‌كه‌ی له‌ پاركی نویی كولتووری حه‌سه‌نكێف.

پارێزگاری باتمان، ئه‌حمه‌د ده‌نیز به‌ ئاژانسی ئانادۆڵوی راگه‌یاند كه‌ له‌چوارچێوه‌ی به‌نداوی ئیلوسو و پرۆژه‌ی HES، كاره‌كانی گواستنه‌وه‌ی شوێنه‌وار نموونه‌یه‌ له‌ جیهاندا.

ئه‌حمه‌د ده‌نیز باسی له‌وه‌ كرد كه‌ ده‌رهێنانی ئاسه‌واره‌ مێژووییه‌كان له‌ ئاوی به‌نداودا نیشانه‌ی گه‌وره‌یی كۆماری توركیایه‌ و گوتی:

“له‌گه‌ڵ ئه‌و ئاسه‌وارانه‌دا شه‌ش ئاسه‌واری دیكه‌ ده‌گوازرێنه‌وه‌. به‌واتای راسته‌قینه‌ پێناسەی مێژوویی حه‌سه‌نكێف ده‌پارێزرێت. حه‌سه‌نكێفی نوی ده‌بێته‌ بیلبیله‌ی چاوی گه‌شت و گوزار”.

به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی كاروباری ئاوی ده‌وڵه‌تی توركیا، مورات ئاجو باسی له‌وه‌ كرد كه‌ له‌ 12ی ئاداری 2017دا مه‌زاری زه‌ینه‌ل به‌ی كه‌ ته‌مه‌نی 540 ساڵه‌ و دێرینترین پێكهاته‌ی مێژووییه‌ كه‌ به‌ ته‌واوی و به‌ سه‌ركه‌وتوویی گوازراوه‌ته‌وه‌ بۆ شوێنه‌ نوێیەكه‌ی. ئێستاش گه‌رماوی ئارتوكڵو كه‌ لەسەدەی سیانزەدا دروستكراوه‌ گوازراوه‌ته‌وه‌.

مورات ئاجو جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ پێشبینی ده‌كرا كاره‌كانی گواستنه‌وه‌ شه‌ش كاتژمێر بخایه‌نێت و گوتی: “وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی كاروباری ئاوی ده‌وڵه‌تی توركیا به‌ شێوه‌یه‌كی به‌شی ده‌ستمان كرد به‌ كاره‌كانی گرتنه‌وه‌ی ئاو له‌ به‌نداوی ئیلیسو. له‌ هه‌مان كاتدا به‌رده‌وام ده‌بین له‌سه‌ر كاره‌كانی گواستنه‌وه‌ی شوێنه‌واره‌ میژووییه‌كان. دوای زه‌ینه‌ل به‌ی ئه‌مڕۆش گه‌رماوی ئارتوكڵو ده‌گوازینه‌وه‌. زه‌ینه‌ل به‌ی هه‌زار و 200 تۆن بوو، ئه‌مه‌یش هه‌زار و 500 تۆنه‌”.

ناردنی ئەم بابەتە بۆ تۆرەکۆمەڵایەتیەکان

ریزبەندی بابەت

0 بۆچوون تۆمارکراوە



تۆی بەریز دەتوانیت بۆچوونی خۆت لەسەر ئەم بابەتە دەرببڕیت بە پرکردنەوەی ئەم فۆرمە