دوو شه‌ممه‌ 6 ئاب 2018

پەرلەمانتاریەک :کرێیەکی خزمەتگوزاری تریش لەسەر هاووڵاتیان زیادیکرد

بەروار : 06 ئاب 2018
If you thought this page is useful to your friend, use this form to send.
Friend Email
Enter your message

 

وەزارەتی بازرگانی وپیشەسازی هەرێم /بەڕێوەبەرایەتی کاروباری یاسا .
بەنوسراوی ژمارە ( ۱٦۸۸)لەبەرواری ( ۲۹-٥-۲۰۱۸) نوسراوێکی لەژێر ناوی وەرگرتنی کرێی خزمەتگوزاری ئاڕاستەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی بازرگانی هەرێم کردوە وتایبەتە بەوەرگرتنی کرێی خزمەتگوزاری لەهاوڵاتیان لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی پسوڵەی خۆراکی پارێزگاکان کە لەبەرواری ( ۱-٦-۲۰۱۸) هەستن بەجێبەجێکردنی ڕێککارەکان .

لەمەودوا بۆڕایکردنی کاروبارەکانی کەتایبەتە بەپسوڵەی خۆراک کرێیەک وەردەگیرێت بەناوی خزمەتگوزاری لەهاوڵاتیان لەبەرامبەر ڕایکردنی کارەکانیاندا .

عەبدولڕەحمان عەلی ڕەزا : بڕیاردەری لیژنەی بازرگانی وماف بەکاربەر لەپەرلەمانی کوردستان رایگەیاند : بڕی وەرگرتنی ئەو کرێیەلە بەرامبەر ئەوکارە خزمەتگوزارییەی هاوڵاتی داوای دەکات وبۆی دەکرێت ئاماژەبۆدەکەین کەبڕیارە هەرکەسێک لە (۱-۸-۲۰۱۸) وە یەکێک لەوکارانەیان گۆڕانکارییانە لەفۆرم یان پسوڵەی خۆراکەکەیدا بکرێت ، بەپێی جۆری کاروگۆڕانکارییەکە کرێی خزمەتگوزارییەکە بدات .

عەبدولڕەحمان عەلی ڕەزا : بڕیاردەری لیژنەی بازرگانی وماف بەکاربەر لەپەرلەمانی کوردستان دەڵێت :دوای بەدواداچونمان لەگەڵ لایەنی پەیوەندیداری هەرێم کەوەزارەتی بازرگانی وپیشەسازی هەرێمە پێیان ڕاگەیاندین کە ئەم وەرگرتنی کرێی خزمەتگوزارییە ماوەی ساڵێکە لەهەموو شارەکانی عێراق جگەهەرێمی کوردستان کاری پێدەکرێت وخراوەتە بواری جێبەجێکردنەوە ، وەئەو داهاتەشی کۆدەکرێتەوە لەهەرێم پارەکەی ڕەوانەی حکومەتی ناوەند دەکرێتەوەو ناچێتەخەزێنەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، و تەنها لە (۳۰٪)داهاتەکەی بەبڕیاری بەڕێوەبەرێتی گشتی پلاندانان وبەدواداچونی وەزارەتی بازرگانی حکومەتی فیدڕاڵ خەرجدەکرێتەوەبەشێکی وەک هاندانێک بۆفەرمانبەران ئەوی تریشی بۆ پێداویستی فەرمانگەتایبەتمەندییەکانی عێراق بەهەرێمی کوردستانیشەوە ، وە وتیشیان گەر ئەم کرێیە لەهەرێم جێبەجێنەکرێت ئەوا حکومەتی عێراق گرفت بۆپسوڵەی خۆراکی شارەکانی هەرێم دروستدەکات وناینێرێت .

هەروەها دەڵێت :لەئێستای دۆخی خراپ ونالەباری ئابوری دانیشتوانی هەرێم بەگشتی وفەرمانبەران وموچەخۆران بەتایبەتی جێبەجێکردنی بڕیارێکی لەوشێوەیەو وەرگرتنی کرێیەک بەناوی خزمەتگوزاری باری گرانی سەرشانی هاوڵاتیان وموچەخۆران قورسترو گرانتردەکات .
نرخی وەرگرتنی کرێی خزمەتگوزارییەکان بەمشێوەیە:

ــ مامەڵەی گواستنەوەی خێزان +هاوسەر ۳۰۰۰دینار
ــ جیاکردنەوەی خانە ‌ ‌ ۳۰۰۰دینار
ــ تۆمارکردنی مناڵی خواریەک ساڵ ۳۰۰۰دینار
ــ …………………….سەرویەک ساڵ ۱۰۰۰دینار
ــ زیادکردنی کەسێک بۆیەکەم جار ۱۰۰۰دینار
ــ ڕاستکردنەوەی ناو ‌ ۱۰۰۰ دینار
ــ داواکردنی سورەت قەید ۲۰۰۰دینار
ــ گۆڕینی ناوی سەرۆک خێزان ۲۰۰۰دینار
ــ کوژاندنەوەی ناوی دوبارەبوەوەلەکۆمپیوتەر ۳۰۰۰دینار
ــ سڕینەوەی ناوی وەهمی وزیادە ٥۰۰۰دینار
ــ وکالات الاستحداث ‌ ۲٥۰۰۰۰دینار
ــ وکالەتعویضیە ٥۰۰۰۰ دینار
ــ دمج وکالە ‌ ۲٥۰۰۰دینار
ــ پێدانی پسوڵەی خۆراک ۱۰۰۰ دینار
ــ دەرهێنانەوەی فۆرمی ونبوو ۱۰۰۰۰ دینار
ــ گواستنەوە لەبریکارێکەوە بۆیەکێکی تر ۳۰۰۰ دینار

No automatic alt text available.

No automatic alt text available.

 

ناردنی ئەم بابەتە بۆ تۆرەکۆمەڵایەتیەکان

ریزبەندی بابەت

0 بۆچوون تۆمارکراوە



تۆی بەریز دەتوانیت بۆچوونی خۆت لەسەر ئەم بابەتە دەرببڕیت بە پرکردنەوەی ئەم فۆرمە