سێ شه‌ممه‌ 7 ئاب 2018

ترامپ بڕیاری سەپاندنەوەی سزاکانی سەر ئێران واژودەکات

بەروار : 07 ئاب 2018
If you thought this page is useful to your friend, use this form to send.
Friend Email
Enter your message

 

سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا ئەمڕۆ دووشەممە بڕیارێکی سەرۆکایەتی واژوکرد بۆ سەپاندنەوەی سزاکانی وڵاتەکەی بەسەر ئێراندا.

سەرۆک ترامپ دەڵێت بەپـێی بڕیارەکەی لە 8 ی مانگی پـێنج بۆ کشانەوەی ئەمەریکا لە ڕێکەوتننامە ناوکیـیەکەی ئێران، ئەمڕۆ سەرلەنوێ سزاکان بەسەر ئەو وڵاتە دەسەپێنێتەوە.

دەڵێت ئامانجی سەپاندنەوەی سزاکان، ڕێگەگرتنە لە ئێران لەوەی دەستی بگات بە چەکی ناوکی و هەروەها زیادکردنی فشارە دارایـیەکانە لەسەر ڕژێمی ئێران تاوەکو کۆتایی بە هەڕەشەکانی بهێنرێن، لەوانە پەرەپـێدانی موشەکەکانی و کارە دوژمنکاریـیەکانی و پشـتیوانیکردنی لە گروپە تێرۆرستیـیەکان و کارە شەڕەنگێزەکانی سوپای پاسداران و وەکیلەکانی لە ناوچەکەدا.

بەڵام گوتیشی سەرەڕای ئەوەی ئەوپەڕی فشاری ئابوری دەخاتە سەر ڕژێمی ئێران، ئەو دەرگای واڵایە بۆ گەیشتن بە سەودایەکی زیاتر گشتگیرانە کە هەموو کارە شەڕەنگێزەکانی تاران لە خۆبگرێت.

بەپـێی بڕیارەکە سزاکان بە دوو قۆناغ دەسپێنرێنەوە. قۆناغی یەکەم لە ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی 7 ی مانگی هەشتی 2018 دەسـتپـێدەکات. سزا دەخرێتە سەر بازاڕی دراوی ئێران و قەدەغە دەخرێتە سەر بازرگانیکردن بە ئاڵتون و کانزاکانی دیکە لەگەڵ ئێراندا و ڕێگە نادرێت هیچ تەکنەلۆجیایەکی پەیوەست بە کەرتی پـیشەسازی و دروستکردنی ئۆتۆمبیل بە ئێران بدرێت.

قۆناغی دووەمی لە 5 ی مانگی یازدەی 2018 دەستپـێدەکات، ئەویش قەدەغە دەخرێتە سەر هەناردەی نەوتی ئێران و ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە ڕێگەی بەندەرەکانی ئێرانەوە.

کاربەدەستانی ئەمەریکا دەڵێن ئامانجی سەپاندنەوەی سزاکان گۆڕینی ڕژێمی ئێران نیـیە، بەڵکو گۆڕینی ڕەفتارەکانیەتی.

ناردنی ئەم بابەتە بۆ تۆرەکۆمەڵایەتیەکان

ریزبەندی بابەت

0 بۆچوون تۆمارکراوە



تۆی بەریز دەتوانیت بۆچوونی خۆت لەسەر ئەم بابەتە دەرببڕیت بە پرکردنەوەی ئەم فۆرمە