چوار شه‌ممه‌ 8 ئاب 2018

ژیان چیەو چۆنی پێناسە دەکەین ؟

بەروار : 08 ئاب 2018
If you thought this page is useful to your friend, use this form to send.
Friend Email
Enter your message

 

بەهادین نوری

 

هەزارن ساڵە ئەم پرسیارە دەکرێ و هیچ کەس وەڵامێکی وەهای دەستنەکەوتووە کە قەناعەتی پێبکات . لەسەدەی بیستەمدا گۆڕانکاری بەسەر وەزعدا هات ، بەهۆی پێشکەوتنی گەورەی زانست و تەکنیکەوە ، بەتایبەتی زانستی فیزیا . ئەمە بنەمای خوڵقاند بۆ دۆزینەوەی زۆر شت کە پێشتر نەزانرابوون .
من خۆم یەکێ بووم لەوانە کە ئەم پرسیارەیا ندەکرد . بە گوێرەی توانای خۆم ، کە بە چڕی کتێبم بە عەرەبی دەخوێندەوە ، گەڕام بە شوێن وەڵامێکدا ، بەڵام هیچم چنگنەکەوت . لەبەر ئەوەی زمانی ئینگلیزی نازانم تا ئیستەش نازانم ئەگەر شتێ نووسرابێ دەربارەی ئەم پرسە .
لەساڵی ٩٦٣ دا کە لە مۆسکۆ بووم باسێکم بە ڕووسی خویندەوە کە دوزانای سۆڤێتی نووسیبوویان ( ناویانم لەبیر نیە ) کە تەرخان کرابوو بۆ تیوری پەیدابوونی ژیان لە قۆناخی سەرەتاییدا . بەڵام ئەو نووسینە بە هیچ شێوەیەک باسی ئەم بابەتەی نەکردبوو . ساڵانی دوای ئەوەش هەر فکرم مەشغووڵبوو بەم پرسەوە هەتا پێشکەوتنی زانست و تەکنیک گەیشتە ئەو ئاستە کە بەزاراوەی گڵۆباڵ ( عەولەمە ) ئاماژەی بۆ دەکرا . دیارە گڵۆباڵ وەکودیاردەیەکی کۆمەڵایەتی مێژوویی حەتمی هاتە کایە بێ ئەوەی هیچ کەسێ یان حیزبێ یان دەولەتێ نەخشەی بۆ داڕشتبێ ، بەڵکو بۆ ئەوە هات کە کات و جێگە ( زەمان و مکان ) لەکاری کۆمەڵایەتیدا کورتکاتەوە یان ، بە وشەیەکیتر ، کاتێکی کەمتر پێویست بێ بۆ جێبەجێکردنی ئیشوکاری مرۆڤ .
ئەگەر ئەوەمان لا ڕوون بێ کە جوڵەی مادە هۆکاری جەو هەریە لە پشتی هەموو گۆڕانکاریەک لەسەر ئەم ئەستێرەیە ، بەڵکو لە گەردوونی بێکۆتادا ، دەتوانین لەوەش بگەین کە ئا مێتە بوونی هەردوو جووڵەی گەردیلەیی و ئەلەکترۆنی شتی چەندە عەجایبمان نیشانبدەن ! پەیدا بوونی گڵۆباڵ شتێکی مە حاڵبوو بەبێ ئەم ئامێتە بوونە .
بیرکردنەوە م لە ڕۆڵی جووڵەی ئەلکترۆنی ، بە تایبەتی لە کاتێکدا کە ئامێتە بێ بە جووڵەی گەردیلەیی مادە ، یارمەتیدام کە لەو پرسیارە – ژیان چیە – بگەم و وەلامی دروستی بدەمەوە ، بڵێم :
– ژیان شیوەیەکە لە شێوەکانی وزە ، واتە مادەیە لە حاڵەتی ئەلکترۆنیدا ، جووڵەی بایۆلوجی ( یان مەکینەی بایۆلۆجی کە سروشت دروستی کردووە ) بەرهەمی دێنێ : پەیدابوونی ژیان لەو چرکەوە دەستپێدەکات کە مەکینەی بایولۆجی دەکەوێتە کار . کۆتایی ژیانی هەر زیندەوەرێکیش ئەوچرکەیە دەبێت کە مەکینەکە لەکار بکەوێت – مردن .
ئەو مەکینە بایۆلۆجیانەی سروشت درووستی کردوون جیاوازن لەو مەکینە ئالیانەی کە مرۆڤ دروستی کردوون لە خاڵیکی جەوهەریدا – لەوەدا کە مەکینەی بایۆلۆجی خۆ جوولێنە ( ذاتيه الحركة ) و پشتبە سروشتدە بە ستێت بۆ خواردن ( یان وزە ) ی خۆی کە پێویستی پێیەتی بۆ کارکردن ، لە کاتێکدا کە مەکینەی ئالی پشت بە مرۆڤ دەبەستێت بۆ ئەو خواردنە یان ( وزە ) . مرۆڤ لە مێژەوە مەکینەی جۆراو جۆری دروستکردووە کە جۆرەها شمەک و وزە بەرهە مدێنێ ، بەڵام هەتا ئەمڕۆ ئەو مەکینەیەی دروستنە کردووە کە وزەی ژیان بەرهەم بێنێ .

ناردنی ئەم بابەتە بۆ تۆرەکۆمەڵایەتیەکان

ریزبەندی بابەت

0 بۆچوون تۆمارکراوە



تۆی بەریز دەتوانیت بۆچوونی خۆت لەسەر ئەم بابەتە دەرببڕیت بە پرکردنەوەی ئەم فۆرمە