پێنج شه‌ممه‌ 9 ئاب 2018

مەترسی داگیرکاری لەسەر هەرێمی کوردستان هەیە.

بەروار : 09 ئاب 2018
If you thought this page is useful to your friend, use this form to send.
Friend Email
Enter your message

 

لە کۆڕێکدا سەبارەت ئەگەرەکانی داگیرکاریی تورکیا بۆ سەر کوردستان بە رۆژئاواو باشورەوەو لێکەوتەو دەرهاوێشتەکانی خرایە روو. پاشنیوەڕۆی رۆژی۲٠۱۸/۸/۸ لە شاری سلێمانی بەرەی نیشتمانی دژی داگیرکاری کۆڕێکی سیاسی بۆ (سالار مەحمود) پەرلەمانتاری کوردستان و ئەندامی بەرەی نیشتمانی سازکرد.

سالار محمود ووتی : پاشەکشەی تورکیا لەهەوڵی بەئەندام بوون لەیەکێتی ئەوروپا زیاتر رووی ئەو وڵاتەی بە ئاراستەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست وەرگێڕا، پاشەکشە لە دروشمەکانی دیموکراسی و ئازادیەکان و پەنا بردن بۆ شەڕو لەشکرکێشی و سنور بەزاندن. تورکیا دەیەوێ دەستبگرێ بەسەر سەرچاوەکانی وزەو نەوتی باشور بەتەواوی دەیەوێ ئەزموونی رۆژئاوای کوردستان گەمارۆ بدات. قوڵایی ستراتیژی تورکیا پێدەچێ تا ئاستێک لەباربێ بۆ ئەوەی ئەم سەرکێشیانەی بۆ بچێتە سەر بەڵام لەمەودای دووردا شکستی حەتمی چاوەڕێی ئەو دەوڵەتە دەکات.

هەروەها ووتی : تورکیا نیازی مەترسیداری بۆ زەوتکردنی ئیرادەی باشوری کوردستان هەیە، لەبەرامبەردا بەرفراوانکردنی بەرەی نیشتمانی دژی هەر جۆرە داگیرکاریەک ئەرکێکی گرنگی ئەم قۆناغەیە. ئەم سەردەمە پڕ بێدەنگیە سەردەمێکی تاریکەو بێ هەڵوێستی نێگەتیڤی حکومەتی کوردستانیش لە رێگەی گوتارو لێدوانە سازشکاریەکانیەوە راستیەکانی تری داگیرکاری دەشارێتەوەو پەردەپۆش دەکات. پێویستە لایەنە نیشتمانیەکانی باشور رۆڵ و هەڵوێستی راشکاوانەی نیشتمانیان هەبێ، سنوربەزاندن و لەشکرکێشی تورکیاو بازاڕ زەوتکردن و ئابوری مۆنۆپۆڵکردنی کوردستان پاساو هەڵناگرێ.

سالار محمود ووتیشی :تورکی دەیەوێ
یەکەم: شەڕ لە باکوری کوردستانەوە بگوازێتەوە باشور.
دووەم: هەیمەنەی زیاتر بکاتە سەر سیاسەت و ئابوری هەرێمەکەمان.
سێیەم: بەتەواوەتی پەیوەندی و هاتوچۆ لەنێوان هەرێم و رۆژئاوای کوردستان بترازێنێ.
چوارەم: نزیکبونەوە لەهاوسۆزەکانی خۆی لە سونەکان و بەشێک لە هێزەکانی تورکمان لە عیراق و بەشداریکردن لە داڕشتنی سیاسەت لە عیراقدا لەبەرامبەر خەتی شیعی و خەتی سونی ترو جیاواز.
پێنجەم: هەوڵی ترازانی بەردەوام لەنێوان هێزەکانی باشور لەناو خۆیانداو لەنێوان هێزەکانی تری پارچەکانی کوردستان.
شەشەم: راستکردنەوەی باری لاری ئابوری خۆی.
تورکیا بە بیری عوسمانی نوێوە هاتۆتەوە مەیدان و ماف بەخۆی دەدات سنور ببەزێنێ، ئەرکی عیراق و کوردستانە ئەم پێشێلکاریانە رابگرن. دەرکردنی سوپای تورکیا لەخاکی کوردستان بڕیاری پەرلەمانی کوردستانەو ئەرکی لایەنەکان و حکومەتی کوردستانە پابەند بن پێیەوە..

ناردنی ئەم بابەتە بۆ تۆرەکۆمەڵایەتیەکان

ریزبەندی بابەت

0 بۆچوون تۆمارکراوە



تۆی بەریز دەتوانیت بۆچوونی خۆت لەسەر ئەم بابەتە دەرببڕیت بە پرکردنەوەی ئەم فۆرمە