Oops! It appears that you have disabled your Javascript. In order for you to see this page as it is meant to appear, we ask that you please re-enable your Javascript!
شه‌ممه‌ 11 ئاب 2018

دوای ٣٥ساڵ لە گوللـە بارانکردنی، تەرمی شەھیدێکی “پشت ئاشان”دۆزرایەوە

بەروار : 11 ئاب 2018
If you thought this page is useful to your friend, use this form to send.
Friend Email
Enter your message

 

دوای زیاتر لە ٣٥ ساڵ تێپەڕبوون بەسەر گوللە باران کردنی پێشمەرگەیەکی حیزبی شیوعی لە گوندی “پشت ئاشان”ی بناری قەندیل،   (١١/ ٨/ ٢٠١٨)، گۆڕەکەی دۆزرایەوە.

سەرچاوەیەک لە کۆمیتەی مەحللی ئازادی حیزبی شیوعی، لەوبارەوە ڕایگەیاند، لەچەند ڕۆژی ڕابردوودا، لەلایەن ھاووڵاتییەکی گوندی “پشت ئاشان”ی بناری قەندیل ئاگادار کراینەوە کە لەناو کێڵگەکەی خۆیدا لەنزیک ئاوایی پشت ئاشاندا، لەکاتی ڕووداوی کوشتاری بەکۆمەڵی پشت ئاشاندا، تەرمی پێشمەرگەیەکی حیزبی شیوعی بەخاک سپاردووە کەتاکوو ئێستاش گۆڕەکەی ھەرماوە.

سەرچاوەکە گوتی”دوای ئەوەی بەدواداچوونمان بۆ ئەو بابەتە کرد و لە ڕاستی و درووستی ھەواڵەکە دڵنیا بووینەوە، بڕیارماندا لیژنەیەک بۆ ھەڵدانەوەی ئەو گۆڕە پێک بێنین، بۆیە ئەمڕۆ ئەو لیژنەیە سەردانی شوێنەکەی کرد و گۆڕەکە ھەڵدراوەتەوە و تەرمی ئەو پێشمەرگەیەش کە کۆمەڵێک بەڵگەنامەی لەگیرفاندا بووە، ڕەوانەی شاری ھەولێر کراوەتەوە”.

ئەو سەرچاوەیە گوتیشی”شەھیدەکە ناسنامەی لەگیرفاندا بووە، بەڵام ناوەکەی ناخوێندرێتەوە، تەنھا ژمارەی سەر ناسنامەکە دیارە، ئەوەش ئاسانکاری زۆرمان بۆ دەکات بۆ دۆزینەوەی ناسنامەی ڕاستەقینەی ئەو شەھیدەی حیزبمان”.

لە بەرەبەیانی (٢/ ٥/ ١٩٨٣)، ھێزێکی زۆری یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، پەلاماری بنکە و بارەگاکانی حیزبی شیوعییان دا لە گوندی”پشت ئاشان”ی بناری قەندیل، دوای ئەوەی ژمارەیەک پێشمەرگەی حیزبی شیوعی بەدیلی دەکەونە دەست ئەو ھێزانە، بەداخەوە بەشێوەیەکی بەکۆمەڵ گوللە باراندەکرێن کە زۆربەیان عەرەب و ئافرەت بوون.

 

ناردنی ئەم بابەتە بۆ تۆرەکۆمەڵایەتیەکان

ریزبەندی بابەت

0 بۆچوون تۆمارکراوە



تۆی بەریز دەتوانیت بۆچوونی خۆت لەسەر ئەم بابەتە دەرببڕیت بە پرکردنەوەی ئەم فۆرمە