Oops! It appears that you have disabled your Javascript. In order for you to see this page as it is meant to appear, we ask that you please re-enable your Javascript!
شه‌ممه‌ 11 ئاب 2018

د.ڕێكەوت حەمە ڕەشید: تا ئێستا 30 كەس بەتۆمەتی بازرگانی كردن بە دەرمانی ساختە دەستگیر كراون

بەروار : 11 ئاب 2018
If you thought this page is useful to your friend, use this form to send.
Friend Email
Enter your message

 

وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەبارەی هەوڵەكانیان بۆ ڕێگری كردن لە دەرمانی ساختە، ڕایگەیاند: تا ئێستا 30 كەس بەتۆمەتی بازرگانیكردن بە دەرمانی ساختەوە دەستگیر كراون.

ئەمڕۆ لەمیانەی بەڕێوەچوونی مەراسیمێكدا لەشاری سلێمانی، د.ڕێكەوت حەمە ڕەشید وەزیری تەندروستی، بۆ دەزگاكانی ڕاگەیاندن دواو وتی:”لە ماوەكانی پێشوودا جۆرێك لەدەرمانی‌ ساختە بەناوی‌ (پلاڤێكس) لەبازاڕەكانی‌ هەرێمی كوردستاندا بڵاوبوویەوە كە لە شارەكانی كەركوك و خوارووی‌ عێراقەوە هاتۆتە هەرێمی كوردستان، بەسوپاسەوە لەدوای لێكۆڵینەوەو بەدواداچوون لەلایەن بەڕێوبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی و تیمەكانی چاودێری دەرمان لەتەندروستی سلێمانی، توانراوە لەشاری سلێمانی 30 كەس بەتۆمەتی بازرگانیكردن بەو جۆرە دەرمانانەوە دەستگیر بكرێن كە لەناویاندا خاوەنی‌ كۆگای‌ دەرمان و پزیشكی‌ دەرمانسازو مەندوبی كۆمپانیاكان هەیە”.

وەزیری‌ تەندروستی‌ ئاشكراشی كرد:”دەرمانەكە لەبازارەكاندا كۆكراوەتەوەو سزای‌ ئەو كەسانەش دەدرێت كە مامەڵەیان بەم جۆرە دەرمانەوە  كردووەو  جەختیشیكردەوە بە دەستێكی پۆڵایینەوە ڕووبەڕوویان دەبنەوە”.
ناردنی ئەم بابەتە بۆ تۆرەکۆمەڵایەتیەکان

ریزبەندی بابەت

0 بۆچوون تۆمارکراوە



تۆی بەریز دەتوانیت بۆچوونی خۆت لەسەر ئەم بابەتە دەرببڕیت بە پرکردنەوەی ئەم فۆرمە