Oops! It appears that you have disabled your Javascript. In order for you to see this page as it is meant to appear, we ask that you please re-enable your Javascript!
سێ شه‌ممه‌ 14 ئاب 2018

عەبادی: عێراق پابەندە بەوەی لەگەڵ ئێراندا مامەڵە بە دۆلار نەکات

بەروار : 14 ئاب 2018
If you thought this page is useful to your friend, use this form to send.
Friend Email
Enter your message

 

سەرۆک وەزیری عێراق حەیدەر عەبادی پاشگەزبۆوە لە پابەندبوونی بە سزاکانی ئەمەریکاوە بۆ سەر ئێران و وتی حکومەتەکەی تەنها پابەند دەبێت بەوەوە کە مامەڵە بە دۆلار نەکات لەگەڵ ئێراندا.

عەبادی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا وتی ” پابەندبوونمان لە بابەتی ئێراندا ئەوەیە کە مامەڵە بە دۆلار نەکەین لەگەڵ ئێراندا نەک ئەوەی پابەند بین بە سزاکانی ئەمەریکاوە.”

هەفتەی ڕابردوو عەبادی وتی عێراق هاو هەڵوێست نیە لەگەڵ ئەمەریکادا سەبارەت بە سەپاندنی سزاکان بەسەر ئێراندا بەڵام پابەندی سزاکان دەبێت بۆ پاراستنی بەرژەوەندییەکانی عێراق.

هەروەها کاتێک سەبارەت بەوەی کە ئایا بەغداد هاوردەی کەلوپەل و ئامێر و پێداویستییەکانی دیکە لە ئێرانەوە ڕادەگرێت یان نا، عەبادی وتی ” هیچ بڕیارێکمان لەو بارەیەوە نەداوە و تا ئێستا گفتوگۆمان لەسەر نەکردووە.”

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

ناردنی ئەم بابەتە بۆ تۆرەکۆمەڵایەتیەکان

ریزبەندی بابەت

0 بۆچوون تۆمارکراوە



تۆی بەریز دەتوانیت بۆچوونی خۆت لەسەر ئەم بابەتە دەرببڕیت بە پرکردنەوەی ئەم فۆرمە