Oops! It appears that you have disabled your Javascript. In order for you to see this page as it is meant to appear, we ask that you please re-enable your Javascript!
شه‌ممه‌ 18 ئاب 2018

بەووێنە ئاگاپرێس : راستی ووێنەی ئەم سێ سەرۆکەی جیهان ئاشکرا دەکات

بەروار : 18 ئاب 2018
If you thought this page is useful to your friend, use this form to send.
Friend Email
Enter your message

 

لەپەری تایبەتی خۆی لە تۆری کۆمەڵایەتی فەیسبوک رۆژنامەنوس دڵشاد مەجید راستی ووێنەکەو کاتی گرتنی ووێنەکان ئاشکرا دەکات.

دڵشاد دەڵێت :بەردەوام پرسیارم ھەبووە.. بەردەوام وویستومە حەقیقەتی رووداوەکان و ھۆرکای راستەقینەی رووداو دیوی ناوەوەی دیاردەکان بزانم..
ئەمە بەمانای خۆ دەرخستن و پیشاندانی زیرەکی و توانا نیە..
بەڵکو ئەمە حەزێکی (فزوڵیە) ..

هەروەها دەڵێت :بەردەوام دەمەوێ وێنەکە بەتەواوی ببینم.. کێ وێنەکەی گرتووە.. بەمەبەستی چی گرتویەتی .. ھۆکارو پاڵنەری گرتنی ئەو وێنەیە چیە.. مانای وێنەکە چیە.. دەیان پرسیاری تر.. کەھەریەک لەئێمە لەگەڵ یەکەم بەرکەوتن لەگەل رووداوێک یان ھەواڵێك یا دیاردەیەک .. لای دروست دەبێ..
ئەم وێنەیە مشتومڕێکی زۆری لەئەوروپا نایەوە.. کەگوایە ھێزێکی شاراوە ھەیە جیھان بەرێوە دەبات.. ئەم بۆچوونە ھیچ جیاواز نیە لەو بۆچوونەی کەدەڵێت.. ژیانی ئێمە قەدەرەو.. لەلایەن خواوەندوە وێنەی بۆکێشراوە.. ئێمەی مرۆڤ ( موسەیرین نەک موخەیر)..

ھەموو ئەم بووچونانەش بۆ ئەوەیە ئێمە بێ ئومێد بکەن و تەسلییم بەو قەدەرە بین.. بۆ ئەوەی ھەڵگری ئەم ئایدۆلۆجیانە و ھێزانە.. تەحەکم بەجوولەو عەقلی ئێمە بکەن.. تەسلیمی ئیرادەی ئەوان بین..

دڵشاد مەجید راستەیاکان ئاشکرا دەکات و دەڵێت-لێرە دەمەوێ ئەم نموونەیە بخەمە بەردەست.. کە پروپاگەندە چەند کاریگەر ی ھەیە لە بەحەقیقەت کردنی ناڕاستیەک و درۆیەک.. ھەروەھا بەپێچەوانەش.. بەڵام لێرە تەنیا ئەو مرۆڤانە ھەڵدەخەڵەتێن کە پرسیاریان نیە..
وێنەی ئاھەنگێکە لەکۆتایی ساڵی ١٩٧٢ لەبەرلین بۆ سەری ساڵی نوێی ساڵ ١٩٧٣ گیراوە ..ئەنگیلا مەرکیل لەگەڵ کۆمەڵێک گەنجی ھاوتەمەنی ئەڵمانی خۆی کۆبوونەوتەو کۆمەڵێک وێنەیان گرتووە..
بەڵام ئەم وێنەیە دەکرێتە وێنەیەکی مەترسیدار کەھێزی شاراوە لەسەر ئەم زەمینەی ئێمە ھەێە.. ھەر لە منداڵیەوە سەرکردەکانی جیھان ئامادە دەکا ..
لەشەوڕۆژێکدا وێنەی ئاھەنگی سەری ساڵەکە دەبێتە وێنەی ھەرسێ سیاتمەداری ئەوروپا..
ئەنگیلا مەرکیل سەرۆک وەزیرانی ئەڵمانیا، تیریسا مەی سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا و .. داليا غريباوسكايتی سەرۆک کۆماری لیتوانیا..

• وێنەی یەکەم وێنەی ئاھەنگەی میرکل .. کەلەسەر دیوارەکە نووسراوە ساڵی ١٩٧٣..

•وێنەی دووەم ، وێنەی ڕاستەقینەی سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا لەو تەمەنە.

• وێنەی سێیەم ڕاستکردنەوەی وێنەکان..

ناردنی ئەم بابەتە بۆ تۆرەکۆمەڵایەتیەکان

ریزبەندی بابەت

0 بۆچوون تۆمارکراوە



تۆی بەریز دەتوانیت بۆچوونی خۆت لەسەر ئەم بابەتە دەرببڕیت بە پرکردنەوەی ئەم فۆرمە