Oops! It appears that you have disabled your Javascript. In order for you to see this page as it is meant to appear, we ask that you please re-enable your Javascript!
شه‌ممه‌ 18 ئاب 2018

تورکیا : جۆری زیندانیکردنی قەشە ئەمریکیەکەی گۆری

بەروار : 18 ئاب 2018
If you thought this page is useful to your friend, use this form to send.
Friend Email
Enter your message

 

سێیه‌مین دادگای سزا قورسەکانی ئیزمیر، ئه‌و تانەیەی ره‌تكرده‌وه‌ كه‌ بۆ هه‌ڵگرتنی سزای زیندانی له‌ ماڵ و قه‌ده‌غه‌ی چوونه‌ ده‌ره‌وه‌ی له‌ وڵات خراوه‌ته‌ سه‌ر پیاوی ئایینی به‌ ره‌گه‌ز ئه‌مریكی، ئاندریو برۆنسۆن كه‌ به‌ تۆمه‌تی ئه‌نجامدانی تاوان به‌ناوی فه‌تۆ و په‌كه‌كه‌ و سیخوڕیكردن ده‌ستبه‌سه‌ركراوه‌ و به‌ هۆكاری “كێشه‌ی ته‌ندروستی” زیندانیه‌كه‌ی گۆڕدرا بۆ زیندانی له‌ ماڵ.

ئاژانسی ئانادۆڵی تورکی بلاویکردەوە :دوای ره‌تكردنه‌وه‌ی داواکاری تانەکەی، پارێزه‌ری برونسۆن ئیسماعیل جه‌م هاڵاڤورت له‌باره‌ی بڕیاری “زیندانی له‌ ماڵ و قه‌ده‌غه‌ی چوونه‌ ده‌ره‌وه‌ی له‌ وڵات” له‌باره‌ی بریكارداره‌كه‌ی له‌ لایه‌ن دووه‌مین دادگای قورسی ئیزمیر، دواتر‌ هاڵاڤوت داوای له‌ سێیه‌مین دادگای سزا قورسەکانی ئیزمیر كرد له‌ تانه‌كه‌ی ئه‌و بكۆڵێته‌وه‌ له‌باره‌ی بڕیاره‌كه‌وه‌.

سێیه‌مین دادگای سزا قورسەکانی ئیزمیریش تانەکەی ره‌تكرده‌وه‌ بۆ هه‌ڵگرتنی سزای زیندانی له‌ ماڵ و قه‌ده‌غه‌ی چوونه‌ ده‌ره‌وه‌ی له‌ وڵات له‌ سه‌ر برۆنسۆن.

برۆنسۆن كه‌ به‌ تۆمه‌تی ئه‌نجامدانی تاوان به‌ناوی فه‌تۆ و په‌كه‌كه‌ و سیخوڕیكردن ده‌ستبه‌سه‌ركراوه‌ و به‌ هۆكاری “كێشه‌ی ته‌ندروستی” زیندانیه‌كه‌ی گۆڕدرا بۆ زیندانی له‌ ماڵ.

ناردنی ئەم بابەتە بۆ تۆرەکۆمەڵایەتیەکان

ریزبەندی بابەت

0 بۆچوون تۆمارکراوە



تۆی بەریز دەتوانیت بۆچوونی خۆت لەسەر ئەم بابەتە دەرببڕیت بە پرکردنەوەی ئەم فۆرمە