Oops! It appears that you have disabled your Javascript. In order for you to see this page as it is meant to appear, we ask that you please re-enable your Javascript!
سێ شه‌ممه‌ 21 ئاب 2018

سه‌لیم شوشكه‌یی: دوای جه‌ژن ده‌چمه‌وه‌ هه‌ولێر هیوادارم عه‌بدولخالق ته‌ڵعه‌ت ده‌ستگیرم بكات

بەروار : 21 ئاب 2018
If you thought this page is useful to your friend, use this form to send.
Friend Email
Enter your message

 

سه‌لیم شوشكه‌یی په‌رله‌مانتاری ده‌رچوی عیراق له‌فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان كه‌خۆی وتی ده‌توانن وه‌ك سه‌رۆكی فراكسیۆن ناوم بهێنن، وه‌ڵامی قسه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی پۆلیسی شاری هه‌ولێر ده‌داته‌وه‌ و ده‌ڵێت” تا ئێستا ده‌رفه‌ت نه‌بووه‌ بچمه‌ شاری هه‌ولێر به‌ڵام ئیشه‌لا دوای جه‌ژن ده‌چمه‌وه‌ هه‌ولێر هیوادارم عه‌بدولخالق ته‌ڵعه‌ت ده‌ستگیرم بكات، هه‌روه‌ها ده‌شڵێت: ته‌نانه‌ت ئیداره‌ی سلێمانیش بڕوا به‌و تۆمه‌تانه‌ی پارتی ناكات بۆیه‌ من له‌سلێمانیم و له‌شاری خۆم كه‌س پێی نه‌وتوم فرمانی ده‌ستگیركردنت هه‌یه‌ جگه‌ له‌ پارتی، هه‌روه‌ها وتیشی” له‌سه‌ر ئه‌و قسانه‌ی كردی به‌رامبه‌رم سكاڵای یاسایم له‌سه‌ر د.تاریق نوری به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی هه‌ولێر تۆماركردووه‌ و ئێستا فرمانی ده‌ستگیركردنی له‌سلێمانی هه‌یه‌ ئه‌گه‌ر بڕوای به‌سه‌روه‌ری یاسا هه‌یه‌ بابێته‌ به‌رده‌م دادگا ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی ئاڕاسته‌ی منی كرد و پێش دادگا به‌سه‌رمدا ساغی كرده‌وه‌ با له‌به‌رده‌م دادگا بیسه‌لمێنێ .”

دوێنێ لیوای ماف په‌روه‌ر عه‌بدولخالق ته‌ڵعه‌ت به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی پۆلیسی هه‌ولێر له‌لێدوانێكیدا بۆ ده‌نگی ئه‌مریكا وتی: هه‌ریه‌كه‌ له‌ سۆران عومه‌ر و سه‌لیم شوشكیی ئه‌گه‌ر بێنه‌ هه‌ولێر ده‌ستگیر ده‌كرێن ، به‌ڵام بۆ سۆران عومه‌ر له‌پاش نه‌مانی سیفه‌تی په‌رله‌مانتار.

بۆ وه‌رگرتنی لێدوانی ئه‌و دوو په‌رله‌مانتاره‌، ده‌نگی ئه‌مریكا په‌یوه‌ندی كرد به‌ سۆران عومه‌ر به‌ڵام ناوبراو ئاماده‌نه‌بوو هیچ وه‌ڵامێك بداته‌وه‌ و وتی: نامه‌وێت هیچ قسه‌یه‌ك بكه‌م.”

به‌ڵام له‌وتووێژێكی ژیار محمه‌د له‌به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا، سه‌لیم شوشكه‌یی سه‌رۆكی فڕاكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌په‌رله‌مانی عیراق وه‌ڵامی قسه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی هه‌ولێری دایه‌وه‌ و وتی” ئه‌مه‌ جاری یه‌كه‌م نیه‌ به‌رپرسانی ئه‌منی هه‌ولێر ئه‌و لێدوانه‌ نایاساییانه‌ ده‌ده‌ن له‌كاتێكدا من ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عیراقم سیڤیم لای كۆمسیۆن و ده‌سته‌ی نه‌زاهه‌یه‌ هیچ له‌و تۆمه‌تانه‌ی ئه‌وان باسی ده‌كه‌ن ساغ نه‌بۆته‌وه‌ ، من یه‌كه‌م ده‌نگی لیسته‌كه‌ی خۆم بووم هه‌ر له‌ناو هێزه‌كانی ئاسایش و پێشمه‌رگه‌ حه‌وت هه‌زار كه‌س ده‌نگی به‌ئێمه‌ داوه‌ ئه‌وه‌ش به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئێمه‌ له‌به‌ره‌ی پێشمه‌رگه‌ و ئه‌منیه‌تی خه‌ڵكین.”

شوشكه‌یی وتیشی” هه‌موو كه‌س ده‌زانێت ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی ئاسایشی پارتی سیاسین و دژ به‌نه‌یاره‌كانی خۆی ده‌یكات هیچ كه‌س بڕوایان پێ ناكات ته‌نانه‌ت لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان و حكومه‌تی عیراق و هه‌تا ئیداره‌ی سلێمانی، ئه‌گه‌رنا من له‌ هه‌رێمی كوردستانم و ئازادانه‌ له‌شار و شارۆچكه‌كان ده‌سوڕێمه‌وه‌ كه‌س جگه‌ له‌ دامودزه‌گا ئه‌منیه‌كانی پارتی پێی نه‌وتوم فه‌رمانی ده‌ستگیركردنت هه‌یه‌ ، خۆ له‌وڵاتێكی تر نیم به‌ پۆلیسی ئینته‌رپوڵ بڵێن ده‌ستگیرم بكه‌ن من له‌شار و وڵاتی خۆمم ئێستا .”

سه‌لیم شوشكه‌یی زیاتر وتی” تا ئێستا ده‌رفه‌ت نه‌بووه‌ بچمه‌ شاری هه‌ولێر به‌ڵام “ئینشائه‌ڵا” دوای جه‌ژن ده‌چمه‌وه‌ هه‌ولێر هیوادارم عه‌بدولخالق ته‌ڵعه‌ت ده‌ستگیرم بكات.”

سه‌باره‌ت به‌و ده‌نگۆیه‌ی باس له‌ داڵده‌دان و پاراستنی شوشكه‌یی ده‌كه‌ن له‌لایه‌ن یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانه‌وه‌؟ سه‌لیم شوشكه‌یی وتی” من له‌فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی دابه‌زیوم وه‌ ته‌حه‌دا ده‌كه‌م نه‌ك داواكاری پاراستن و داڵدده‌دان، به‌ڵكو بچوكترین به‌رپرسی یه‌كێتیم تا ئێستا بینیبێت من به‌هۆی نه‌خۆشیه‌وه‌ له‌سلێمانیم دوای جه‌ژن نه‌خۆشه‌كانمان له‌ نه‌خۆسخانه‌ ده‌رده‌كرێن و سه‌ربه‌رزانه‌ ده‌گه‌ڕێمه‌وه‌ شاری هه‌ولێر ئه‌وكاته‌ ڕون ده‌بێته‌وه‌ مه‌به‌ستی ئاسایشی پارتی لێدانی كه‌سایه‌تیمان بووه‌ یا به‌ڕاست ده‌ستگیركردنمان.”

پێشتر سه‌لیم شوشكه‌یی له‌ دیدارێكیدا له‌گه‌ڵ به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاندبوو له‌سه‌ر تاوانباركردنی به‌تیرۆریست بێ بڕیاری دادگا له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی هه‌ولێره‌و،( ئه‌مڕۆ-ڕۆژی دیداره‌كه‌) سكاڵای له‌سه‌ر ناوبراو تۆماركردووه‌.

له‌ دیداری ئه‌مجاره‌یدا سه‌لیم شوشكه‌یی وتی” من له‌سه‌ر ئه‌و قسانه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌ولێر(د.تاریق نوری ) كردی به‌رامبه‌رم پێشتر پێ وتم سكاڵای یاسایم تۆماركردووه‌ و ئێستا فرمانی ده‌ستگیركردنی له‌سلێمانی هه‌یه‌ ئه‌گه‌ر بڕوای به‌سه‌روه‌ری یاسا هه‌یه‌ بابێته‌ به‌رده‌م دادگا ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی ئاڕاسته‌ی منی كرد و پێش دادگا به‌سه‌رمدا ساغی كرده‌وه‌، با له‌به‌رده‌م دادگا بیسه‌لمێنێ .”

له‌باره‌ی بۆچونی كۆمه‌ڵی ئیسلامی و ئه‌میری كۆمه‌ڵه‌وه؟ شوشكه‌یی وتی” كۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌ڕێگای مه‌كته‌بی په‌یوه‌ندییه‌كانه‌وه‌ به‌ پارتی وتووه‌ ده‌ست بردن بۆ سه‌لیم شوشكه‌یی ده‌ستبردنه‌ بۆ هه‌موو كۆمه‌ڵی ئیسلامی وه‌ خۆم سكاڵام گه‌یندۆته‌ هه‌موو كونسڵخانه‌ و ناوه‌نده‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كان وه‌ له‌هه‌رشوێنێك ده‌نگم بروات سكاڵا تۆمار ده‌كه‌م .”

ناردنی ئەم بابەتە بۆ تۆرەکۆمەڵایەتیەکان

ریزبەندی بابەت

0 بۆچوون تۆمارکراوە



تۆی بەریز دەتوانیت بۆچوونی خۆت لەسەر ئەم بابەتە دەرببڕیت بە پرکردنەوەی ئەم فۆرمە