Oops! It appears that you have disabled your Javascript. In order for you to see this page as it is meant to appear, we ask that you please re-enable your Javascript!
شه‌ممه‌ 25 ئاب 2018

یەکێتی : لەرێگای ئاسیاسێلەوە ساختەکاری لەهەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەکات.

بەروار : 25 ئاب 2018
If you thought this page is useful to your friend, use this form to send.
Friend Email
Enter your message

 

پەیامنێرانی ئاگاپرێس

ئاسیاسێل دەبێت بە بەشێک لە یاری ساختەی ھەڵبژاردنی ئایندەی پەرلەرلەمانی کوردستان.

ماوەی چەند مانگێکە کۆمپانیای ئاسیاسێل بەناوی ئۆڤەرەوە سیمکارتێکی تایبەت دەدات بە مامۆستاو فەرمانبەران ، لەکاتی وەرگرتنی سیم کارتەکان پەنجەمۆرو وێنەی کەسەکە دەگیرێت دابەشکردنی سیم کارت بەردەوامە، لەدوای دوانزەی مانگەوە ئۆڤەرەکە راگیراوە بەلام فرشتنی سیم بەناوی ئەو ئۆڤەرەوە بەردەوامە .

لە بەدوادا چونێکی ئاگاپرێسدا بۆ ئەم پرسە سەرچاوەیەکی ئاگادار بە ئاگاپرێسی راگەیاند ئەوپرسە فرتوفێڵێکی تری یەکێتیە بۆ ساختەکاری ھەلبژاردنەکان، چونکە ئەو پەنجە مۆرانە بەکار دێنن بۆ ساختەکاری لە دەنگدان .

سەرچاوەکە بەئاگاپرێسی راگەیاندن جگەلەوەی ساختەکاری بەوبابەتەوە دەکرێت کۆمپانیاکە بەھەلی زانیوەو ژمارەیەکی زۆر سیمکارتی فرۆشتوەو ھیچ ئۆڤەرێکیشی نەداوە بە بەشدار بوەکە دەسەلاتو داواکاری گشتیش لەم بابەتە بێدەنگ بەو ھۆیەی کە ئاماژەمان پێکرد.

هەروەها ووتی : زەرەمەندی سەرەکی لەم بابەتە ھەژارترین چینی کۆمەلگایە کە مامۆستاو فەرمان بەرانن دەسەلات چاوی بریوەتە دەنگەکانیان و دەیدزێت کۆمپانیاش چاوی بریوەتە ئەو چەند قرانەی کە لەموچە کەمەکانیان لە گیرفانیاندایە.

لە لیداونێکیدا بۆ ماڵپەری ئاگاپرێس دیدار بەرپرسی راگەیاندنی ١١١ی ئاسیاسێل لەسەر پەیوەندی کۆمانیاکەی بەساختەکاریەوە ووتی : نەخیر هیچ راست نیە و ، پەیوەندی بە ساختەکاری و هەڵبژاردنەوە نیە.

ئاگاپریس پرسی بۆ پەنجەمۆر و ووێنە وەردەگرن بەرپرسی راگەیاندنی ١١١ی ئاسیاسێل ووتی : سەر بە وەزارەتی سەوادی عێراقیە و دەبێت ئەم داواکاریانە بکەین .

لەکاتی ئەگەری چارەسەر نەکردنی مامۆستایان ھەرەشەی گردبونەوەو رێگای دادگا دەگرنەبەر لەرێگای داواکاری گشتیەوە.

ناردنی ئەم بابەتە بۆ تۆرەکۆمەڵایەتیەکان

ریزبەندی بابەت

0 بۆچوون تۆمارکراوە



تۆی بەریز دەتوانیت بۆچوونی خۆت لەسەر ئەم بابەتە دەرببڕیت بە پرکردنەوەی ئەم فۆرمە