Oops! It appears that you have disabled your Javascript. In order for you to see this page as it is meant to appear, we ask that you please re-enable your Javascript!
شه‌ممه‌ 25 ئاب 2018

سالار مەحمود: بەغدا کورد دابەشتر دەکات

بەروار : 25 ئاب 2018
If you thought this page is useful to your friend, use this form to send.
Friend Email
Enter your message

 

ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان پێوایە بەغدا کورد دابەش تر دەکات و چەند هۆکارێک باس دەکات.
سالار محمود پەرلەمانتاری کوردستان لە لیداونێکدا بۆ ئاگاپریس باس لەو هۆکارانە دەکات کە بەغدا کورد دابەشتر دەکات و دەڵێت :
سێ هۆکار هەن کاریگەریان لەسەر پەرتبوونی زیاتری ناو ماڵی کورد هەیە، لەپرۆسەی سیاسی عیراقدا
یەکەم: نەبونی پرۆژەیەکی نیشتمانی هاوبەشی لایەنە کوردیەکان بۆ گفتوگۆی دروستکردنی حکومەتی نوی.
دووەم: فشاری نێودەوڵەتی و هەرێمی لەسەر لایەنە کوردیەکان و بۆ چوونە پاڵ کوتلەیەکی سیاسی لەبەغدا.
سێیەم: پلەو پۆست بە ئامانج گرتن و پشت کردنە دەستکەوتە دەستوریەکان وەک پێشمەرجی رێکەوتن.

هەروەها دەڵیت : شێوازی دروستکردنی حکومەت لەبەغدا شەڕی خوێناوی لە شەقامەکان خۆشدەکات. شەڕی خوێناوی بەوەکالەت لە عیراق بەڕێوەیە.
دەبوو کورد وەک یەک کوتلەی پەرلەمانی لەگەڵ لایەنەکان بکەوتایەتە گفتوگۆو پرۆژەی یەکگرتووی هەبوایە.

پەرلەمانتارکەی کوردستان دەڵیت : هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانیش پەرتبوون و درزی نێوان لایەنەکان خۆیان و خەڵکی کوردستان و حزبەکان زیاتر دەکات، بەم تۆماری دەنگدان و بەم جۆری پەیوەندیەی نێوان لایەنە کوردستانیەکان و بێ ئومێدی هاونیشتمانیان لە حزبەکان و بەم دۆخە ئاڵۆزەی دەستێوەردنی تورکیاو ئێران لە کێشە ناوخۆییەکانی هەرێم، هەڵبژاردنی مانگی ئەیلول نەک قۆناغێکی نوێ ناهێنێتە کایەوە، بەڵکو ئەو نەختە ئیرادەیەش لە کوردستاندا ماوە دەچێتە بن دەستی هێزە ئیقلیمیەکان.

سالار محمود دەڵیت :بۆ کوردستان و ئایندەی هەرێم رێکەوتنی نیشتمانی پێویستی ستراتیژیە لەسەر بنەمای بەرژەوەندی خەڵک و پارێزگاری لە سەروەری خاک و خەڵکی کوردستان پیاچونەوە بە دامەزراوەکان وەزارەتەکان بکرێنە دە وەزارەت، بە راستی پرۆژەکانی پەرلەمان لەبارەی چاکسازیەوە جێبەجێ بکرێ، قەرزەکانی خەڵک لای حکومەت بدرێتەوە، دەستور لەپەرلەمانەوە ئیقرار بکرێ، بەرێکەوتنی هاوبەشی نیشتمانی لایەنە کوردستانیەکان ئەرکە هاوبەشەکان بکرێتە بنەمای رێکەوتنێکی ستراتیژی نوێ و لەپەرلەمانەوە لەکات و بۆ قۆناغێکی دیاریکراودا ئەنجام بدرێ.

ناردنی ئەم بابەتە بۆ تۆرەکۆمەڵایەتیەکان

ریزبەندی بابەت

0 بۆچوون تۆمارکراوە



تۆی بەریز دەتوانیت بۆچوونی خۆت لەسەر ئەم بابەتە دەرببڕیت بە پرکردنەوەی ئەم فۆرمە