Oops! It appears that you have disabled your Javascript. In order for you to see this page as it is meant to appear, we ask that you please re-enable your Javascript!
سێ شه‌ممه‌ 28 ئاب 2018

ئاڵدار خه‌لیل: هەوڵ دەدەین لەڕێگای دیبلۆماسییەوە گەمارۆ لەسەر ئاسمانی عەفرین بۆ فڕۆكەكانی توركیا دروستبكەین

بەروار : 28 ئاب 2018
If you thought this page is useful to your friend, use this form to send.
Friend Email
Enter your message

 

ئاڵدار خەلیل هاوسەرۆکی دەستەی بەڕێوەبردنی تەڤدەم دەڵێت دەکرێت لە ڕێگەی دیپـلۆماسیـیەوە چەند هەنکاوێک بنرێن بۆ وەدەرنانی تورکیا لە عەفرین، لەوانە سەپاندنی ناوچەی دژە فڕین بەسەر ئاسمانی عەفرین تاوەکو فڕۆکەکانی تورکیا نەتوانن بەکاریبهێنن، له‌باره‌ی گفتوگۆكانی نێوان ڕژێمی سوریا و هێزه‌كوردییه‌كان ده‌ڵێت، گفتوگۆكان له‌نێوان هه‌موو هێزه‌كان بوو بۆ ئاسایكردنه‌وه‌ی دۆخی هه‌موو سوریا بوو نه‌ك ڕۆژئاوا و باكوری سوریا پلان و پڕۆژه‌ی خۆمان دایه‌ حكومه‌تی سوریا به‌ڵام تا ئێستا وه‌ڵامیان نه‌داوه‌ته‌وه‌.”

له ‌میانەی وتووێژێکی له‌گه‌ڵ ژیار محه‌مه‌د له‌ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا، ئاڵدار خەلیل هاوسەرۆکی دەستەی بەڕێوەبردنی تەڤدەم وتی” ئەو کاتەی داعش و بەرەی نوسرە و ئیخوان و سوریا و تورکیا چەندین لایەن و گروپ هێرشیان دەکردە سەر کورد کەس پشتگیری کوردی نەدەکرد، تەنانەت ئەمەریکاش بەڵام دوای بەرخۆدانی کۆبانی کە به ‌تەنها کورد خۆی ڕووبەڕووی داعش بووەوە ئەو ماوەیە خۆڕاگربوو ئیتر ئەوکات ئەمەریکا و وڵاتانی دیکە پشتیوانی کوردییان کرد واتە پشتیوانی ئەمەریکا و وڵاتانی تر بۆ کورد پەیوەندی نەبوو بە هیچ کەسایەتی سیاسی و سیناتۆر بەڵکو پەیوەندی بە بەرخۆدانی کورد خۆیەوە بوو به ‌تایبەت لە کۆبانی.”

لەبارەی کۆچی دوایی سیناتۆر جۆن مەککەین کە هەندێک لە کوردەکان بە دۆستی کورد و بە تایبەت کوردانی سوریایان لەقەڵەم دا، بە تایبەت دوای سەردانی مەککەین بۆ کۆبانی و ئامادەکردنی ڕاپۆرتێک لەسەر شەڕی کوردەکان دژ بە داعش و پێویستی هاوکاریکردنی کوردەکانی سوریا لەلایەن حکومەتی ئەمەریکاوە، ئاڵدار خەلیل ڕەتیکردەوە و وتی” ئەگەر هەڤاڵانی ئێمە خەبات و بەرخۆدانیان پێش نەخستایە پشتگیرییان نەدەکردین، وە ئەگەر هێزی تری ئۆپۆزسیۆن لە سوریا بیانتوانیایە هەمان بەرخۆدانیان هەبێت و هاوکێشە سیاسیەکانیان بگۆڕیایە ئەوا هاوکاریان نەدەکردین وە جۆن مەککەینیش کە هاتووە ئەو ڕاپۆرتەی بەو شێوازە نووسی تەنها دەرخستنی ڕاستی بوو نەک زیاتر مەجبورە ڕاستی بڵێ ، واتە ئەو نەبوایە یا هەر کەسی تر ئەگەر مەبەستی ڕاستیەکان بێت هەر وەک ئەو ڕاپۆرتەکەی دەنووسی. ئەمەریکاش ئەگەر بیەوێت لەسەر ئەرزی واقیع لە سوریا خاوەن کاریگەری بێت، دەبێت ئەوەی لەسەر ئەرزی واقیعە و ڕاستیە دەبێت ئەوە ببینێت.”

ئاڵدار خەلیل وتیشی” یەکگرتنی کورد و ئیرادەی هاوبەشی کورد لە سوریا و تورکیا و ئێران و عێراق بەستنی کۆنگرەی نەتەوەیی کورد لە هەموو شت لم کاتەدا گرنگترین پشتیوانیە بۆ کورد لە پێش پشتیوانی هەر کەسی بیانی و هەر وڵاتێک پێویستە کورد خۆی پشتیوانی خۆی بێت و ئیرادەی هاوبەشی هەبێت.”

ئاڵدار خەلیل هاوسەرۆکی دەستەی بەڕێوەبردنی تەڤدەم لە بارەی عەفرینیشەوە وتی” بۆ ڕزگارکردنی عەفرین هەموو کارێک دەکەین وە ئامادەکارییەکان بەردەوامە.”

ئاڵدار خەلیل هاوسەرۆکی دەستەی بەڕێوەبردنی تەڤدەم ئەوەشی وت”دەرکردنی تورکیا لە عەفرین هەوڵی بۆ دەدەین بەڵام دەبێت ئەوە بزانین تورکیا بە تەنها لەوێ نیە بەڵکو بە پشتیوانی ڕووسیا هاتە عەفرین و لەوێ ماوەتەوە، سەرەتا دەبێت لە ڕێگای دیپـلۆماسیەو هەوڵ بدەین ڕێگری بکەین لەو هاوکارییانەی بۆ تورکیا دەچێت لە عەفرین ڕاستە ئەمە کارێکی ئاسان نیە بەڵام دەتوانین لە ڕێگای دیپـلۆماسیەوە وابکەین ناوچەی دژە فڕین لە عەفرین دروست بکەین کە تورکیا نەتوانێت فڕۆکەی خۆی لە ئاسمانی عەفرین بەکاربهێنێت، ئەمەش پێویستی بە خەباتی دیپـلۆماسیە.”

هەروەها وتی” ئێمە خۆمان لە ڕووسیا بە دوردەخەینەوە ئەم جارە بەڵام دەبێت سیاسەتێک بگرینەبەر کە عەفرین ڕزگاربکەین و بەرژەوندی خۆمان لە پەیوەندییەکان ڕەچاو بکەین.”

له‌باره‌ی دواین پێشهاتی گفتوگۆی كورده‌كانی سوریا له‌گه‌ڵ ڕژێمی سوریا؟ ئاڵدار خه‌لیل وتی” ئه‌و دیداره‌ی كه‌ له‌سوریا دروست بوو له‌گه‌ڵ ڕژێمی سوریا نه‌ك به‌ته‌نها له‌نێوان كورد و ئه‌و ڕژێمه‌ بوو به‌ڵكو له‌نێوان هه‌موو پێكهاته‌كانی باكوری سوریادا بوو به‌مه‌به‌ستی ئاسایی كردنه‌وه‌ی دۆخی هه‌موو سوریا بوو نه‌ك به‌ته‌نها له‌ ڕۆژئاوا و باكوری سوریا، دوای ئه‌وه‌ی وه‌فده‌كه‌ به‌رنامه‌ی خۆی پێشكه‌ش كرد تا ئێستا هیچ پێشكه‌وتنێك له‌وباره‌یه‌وه‌ دروست نه‌بووه‌ ، هه‌رجارێكی تر كۆبونه‌ویه‌كی تر دروست بوو له‌گه‌ڵ ڕژێمی سوریا بۆ ڕای گشتی ئاشكراده‌كه‌ین ، وه‌ هه‌وڵ ده‌ده‌ین هه‌موو هێزه‌كان به‌شداری كۆبونه‌وه‌كان بكه‌ن به‌تایبه‌ت كوالیسیۆنی نێونه‌ته‌وه‌یی تا ئه‌نجامێكی باش به‌ده‌ست بهێنرێت .”

ناردنی ئەم بابەتە بۆ تۆرەکۆمەڵایەتیەکان

ریزبەندی بابەت

0 بۆچوون تۆمارکراوە



تۆی بەریز دەتوانیت بۆچوونی خۆت لەسەر ئەم بابەتە دەرببڕیت بە پرکردنەوەی ئەم فۆرمە