Oops! It appears that you have disabled your Javascript. In order for you to see this page as it is meant to appear, we ask that you please re-enable your Javascript!
سێ شه‌ممه‌ 28 ئاب 2018

پێكهاتە كەمینەكان وەكو پێویست بەشداریان پێناكرێت لە ناوەندەكانی بریاردا

بەروار : 28 ئاب 2018
If you thought this page is useful to your friend, use this form to send.
Friend Email
Enter your message

 

ئەندامێكی هاوپەیمانی كەمایەتیەكان لە عێراق و هەرێمی كوردستان رایدەگەینێت بەپێی یاسای پەرلەمانی كوردستان دەبوو تەواوی ئاین و پێكهاتەكان مافی تەواویان هەبێت لەبەشداری پێكردنیان لە پرۆسەی سیاسی
رەجەب كاكەیی ئەندامی هاوپەیمانی كەمایەتیەكان لە عێراق و هەرێمی كوردستان وتی لەهەرێمی كوردستان كەمایەتیەكان وەكو پێویست نەیانتوانیوە بەشداری لە پرۆسەی سیاسیی و هەڵبژاردنەكاندا بكەن هەروەها بە پێی یاسای ژمارە پێنج ساڵی 2015 دەبێت تەواوی پێكهاتەو ئاینە جیاوازەكان لە هەرێمی كوردستان تەواوی مافە كانیان پێبدرێت بەڵام پێكهاتەكان ئاینە جیاوازە كان بەشداری كارایان نیە لە پرۆسەی سیاسیدا
وتیشی بۆ ئەوەی مافی پێكهاتەكان بپارێزرێت لە كاتی بەرێوەچوونی هەڵبژاردنەكاندا پێویستە بنكەی تایبەت بە كەمایەتیەكان دیاری بكرێت و لیستێكی تۆماری دەنگدەرانی تایبەتیش هەبێت بۆ پێكهاتەكان بۆ ئەوەی دەنگی پێكهاتەكان بۆ لایەنێكی تر نەروات و هی لایەنێكی تریش نێت بۆ پێكهاتەكان بۆ ئەوەی لەسەرە بنەمای راست و دروستی كاندیەدەكان بجنە پەرلەمان نەك لەسەر بنەمای ئەو حزبەی كە دەوێت كاندیدێك بگەێنێتە پەرلەمان كە ئەوە مەبەستێتی.
لە هەرێمی كوردستان 11 كورسی كۆتا بۆ پێكهاتەكان دیاری كراوە و لەو ژمارەیەش پێنج كورسی بۆ توركمانەكان و پێنج كورسی بۆ كلدو ئاشووری و یەك كورسیش بۆ ئەرمەنییەكان دیاری كراوە.

ناردنی ئەم بابەتە بۆ تۆرەکۆمەڵایەتیەکان

ریزبەندی بابەت

0 بۆچوون تۆمارکراوە



تۆی بەریز دەتوانیت بۆچوونی خۆت لەسەر ئەم بابەتە دەرببڕیت بە پرکردنەوەی ئەم فۆرمە