هه‌ینی 31 ئاب 2018

ئایا تۆ لەو كەسانەی كە پشتت دەتەقێنی؟ زیانەكانی تەقاندنی پشتت لەسەر دركە پەتك بزانە؟

بەروار : 31 ئاب 2018
If you thought this page is useful to your friend, use this form to send.
Friend Email
Enter your message

 

بە پێ‌ ی سایتی (mental helth) یەكێك لە زیانەكانی پشت تەقاندن بریتی یە لە نەمانی نەرمی نێوان بەستەرەكان، چونكە كاتێك پشتت رادەكێشی بۆ ئەوەی گوێت لە تەقەی پشتت بێت ئەوا تۆ ئێسكەكانت ناچار دەكەیت كە بكشێت و زۆر لە یەك دوربكەوێتەوە لە باری ئاسایی خۆی و دواتر دەبێتە هۆی شل بوونی ماسولكەكانی دەوری بڕبڕەی پشت.

ئەمەش لە كاتێكدایە كە شێوازی دروست بوونی بڕبڕەی پشت كاریگەری زۆری هەیە لەسەر كۆئەندامی دەمار، چونكە دروست بوونی خواربونەوە یاخود تەقاندنی پشت زیان گەیاندنە بە دڕكە پەتك.

لەو بارەیەوە دیفید دبلیو فلات چارەسەركاری بەهێزكردنی ئێسكەكان و ماسولكەكان لە نەتەوە یەكگرتوەكانی ئەمەریكا دەلێت: حەزكردنت بە پشت تەقاندن لە دوایدا و بەپێ‌ كات دەبێتە هۆی دروست بوونی كێشە وەكو جوڵاندنی بڕبڕەكان و زیادكرنی ئازارو بێ‌ هێزكردنی جومگە.

هەروەها دەشڵێت:پێویستە چارەسەركاری سروشتی كاری تەقاندنی پشت بكات چونكە ئەوان دەزانن شێوازی بڕبڕەكان و شوێنی دەمارەكان چونكە گەر كەسێكی نەشارەزا ئەو كارە بكات رەنگە ببێتە هۆی شكان و زیان گەیاندن بە دڕكەپەتك یاخود زیان گەیاندن بە ماسولكەكانی سك و حەوز.

هەندێك كاری تر هەیە دەتوانیت ئەنجامی بدەیت بۆ كەمكردنەوەی ئازاری پشت لە جیاتی پشت تەقاندنەكە لەوانە دەتوانیت خۆت كیسە ئاوی گەرم یاخود سەهۆڵ لەسەر پشت دابنرێت یاخود وەرزشی راكێشانی سوك بكرێت لەمالەوە بۆ پاراستنی ماسولكەكانی پشت لە گرژبوون و ئازار.

راگەیاندنی تەندروستی سلێمانی 

 

ناردنی ئەم بابەتە بۆ تۆرەکۆمەڵایەتیەکان

ریزبەندی بابەت

0 بۆچوون تۆمارکراوە



تۆی بەریز دەتوانیت بۆچوونی خۆت لەسەر ئەم بابەتە دەرببڕیت بە پرکردنەوەی ئەم فۆرمە