سێ شه‌ممه‌ 4 ئه‌یلول 2018

سەرۆک فواد مەعسوم کوردی نازانێت !

بەروار : 04 ئه‌یلول 2018
If you thought this page is useful to your friend, use this form to send.
Friend Email
Enter your message

 

عادل باخەوان

گەر بڕیاربێت هەر ناسیۆنالیزمێک تایبەتمەندی خۆی هەبێت، بەدڵنیاییەوە هەردوو بنەمای خاک و زمان پێکەوە شوناسی ناسیۆنالیزمی کوردی بینادەکەن. یەکێک لە شانازیەکانی کورد بەگشتی و پارتی و یەکێتی بەتایبەتی لە عێراقی پاش سەدام حوسەیندا، بریتیە لەوەی کە توانیویانە، وەک زمانی عەرەبی، زمانی کوردیش بخەنە نێودەستوری عێراقیەوە و بیکەن بە زمانی فەرمی وڵات. بەڵام ئەم دەسکەوتە چ نرخێکی هەیە کە تۆ نوێنەرەکەت، کە سەرۆک کۆمارە، بەزمانی عەرەبی وتارەکانی بخوێنێتەوە ؟ جەنابی سەرۆک، تۆ نوێنەری کەلاریەکان و هەڵەبجەییەکانی یان نوێنەری نەجەفی و کەربەلاییەکان ؟ ئەگەر بڕیاربێت تۆ سەرۆک کۆماری ڕانیەیەکان و ڕومادیەکانیش بیت، ئەی بۆ بەتەنها بەزمانی ڕومادیەکان وتار دەخوێنیتەوە و زمانی ڕانیەیەکان لە بیردەکەیت ؟ ئایا تۆ بەتەنها بۆ تکریتیەکان قسەدەکەیت یان بۆ قەڵادزێیەکانیش ؟ جەنابی سەرۆک، ئەگەر دەنگی سلێمانی و هەولێر و دهۆک و هەڵەبجە و کەرکوک نەبێت، کە بە کوردی قسەدەکەن، دڵنیابە هەرگیز نە تۆ و نە هیچ کوردێک نەدەبوو بە سەرۆک کۆمار، ئەدی پێمناڵێت بۆچێ و لەبەرچی زمانێکی فەرمی، کە عەرەبیە، بەکاردەهێنیت و زمانێکی دیکەی فەرمی وڵات، کە کوردیە، لەبیردەکەیت ؟ ئایا عەبادی، سەرۆک وەزیرەکەت، هەرگیزاو هەرگیز ڕێگا بەخۆی دەدات، لەبەردەم پەرلەماندا بە کوردی، کە زمانی فەرمی وڵاتەکەیەتی، تەنها بۆ جارێکیش وتاربخوێنێتەوە ؟

ناردنی ئەم بابەتە بۆ تۆرەکۆمەڵایەتیەکان

ریزبەندی بابەت

0 بۆچوون تۆمارکراوە



تۆی بەریز دەتوانیت بۆچوونی خۆت لەسەر ئەم بابەتە دەرببڕیت بە پرکردنەوەی ئەم فۆرمە