Oops! It appears that you have disabled your Javascript. In order for you to see this page as it is meant to appear, we ask that you please re-enable your Javascript!
پێنج شه‌ممه‌ 6 ئه‌یلول 2018

کۆمپانیای تویته‌ر هه‌ڕه‌شه‌ له‌ تره‌مپ ده‌كات

بەروار : 06 ئه‌یلول 2018
If you thought this page is useful to your friend, use this form to send.
Friend Email
Enter your message

 

 

تویته‌ مشتومڕئامێزه‌كانی‌ دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی‌ ئه‌مریكا، بووه‌هۆی‌ ئه‌وه‌ی‌ كۆمپانیای‌ تویته‌ر هه‌ڕه‌شه‌ی‌ داخستنی‌ ئه‌كاونتی‌ تایبه‌تی‌ تره‌مپ بكات.
ڤیجایا گاددی‌ سه‌رۆكی‌ به‌شی‌ كاروباری‌ یاسایی‌‌و سیاسی‌ له‌ كۆمپانیای‌ تویته‌ر رایگه‌یاند: ”  هه‌ڕه‌شه‌ی‌ داخستنی‌ ئه‌كاونت سه‌رۆك یان هه‌ر كه‌سێكی‌ تر نابوێرێت”، ئه‌وه‌ش دوای‌ ئه‌وه‌دێت كه‌ له‌ماوه‌ی‌ رابردوودا چه‌ندین به‌كارهێنه‌ری‌ تۆڕی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ تویته‌ر گله‌یی‌‌و گازاه‌نده‌ی‌ ئه‌وه‌یان كرد كه‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌مریكا له‌ تویته‌ردا تانه‌ و ته‌شه‌ر له‌ زۆر كه‌س ده‌دات، بۆیه‌ هه‌ق وایه‌ ئه‌كاونته‌كه‌ی‌ دابخرێت، ئه‌وه‌ش به‌گوێره‌ی‌ ئاژانسی‌ سكای‌ نیوز عه‌ره‌بییه‌.
ئه‌و هۆشداریدانه‌ی‌ تویته‌ر ئه‌وه‌ده‌گه‌یه‌نێت ئه‌گه‌ر سه‌رۆكی‌ ئه‌مریكا به‌رده‌وام بێت له‌سه‌ر پێشێلكردنی‌ سیاسه‌ته‌كانی‌ تویته‌ر، ئه‌وا ره‌نگه‌ ئه‌كاونته‌كه‌ی‌ دابحرێت.
ئه‌كاونتی‌ تایبه‌تی‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌مریكا له‌ تویته‌ر نزیكه‌ی‌ 54.2 ملیۆن فۆڵۆی‌ هه‌یه‌‌و به‌رده‌وام سه‌رۆكی‌ ئه‌مریكا وه‌كو مینبه‌رێك له‌دژی‌ نه‌یاره‌كانی‌ به‌كاریده‌هێنێت، بۆ نموونه‌، ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر له‌دژی‌ یه‌كێك له‌ كارمه‌نده‌كانی‌ كۆشكی‌ سپی‌ به‌كاریهێنا‌و پێی‌ وت ” سه‌گ و گه‌مژه‌”، له‌ ساڵی‌ رابردووشدا له‌دژی‌ كۆریای‌ باكوور به‌كاریهێنا.
ره‌خنه‌گرانی‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌مریكا ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌كه‌ن كه‌ به‌رده‌وام تره‌مپ مه‌رجه‌كانی‌ خزمه‌تگوزاریی‌ تویته‌ر پێشێل ده‌كات.

ناردنی ئەم بابەتە بۆ تۆرەکۆمەڵایەتیەکان

ریزبەندی بابەت

0 بۆچوون تۆمارکراوە



تۆی بەریز دەتوانیت بۆچوونی خۆت لەسەر ئەم بابەتە دەرببڕیت بە پرکردنەوەی ئەم فۆرمە