هه‌ینی 7 ئه‌یلول 2018

ئاگاپرێس زانیاری دەمە قاڵەی مەلا بەختیار و پاڤێڵ تاڵەبانی بلاودەکاتەوە.

بەروار : 07 ئه‌یلول 2018
If you thought this page is useful to your friend, use this form to send.
Friend Email
Enter your message

 

بەگوێرەی ئەو ھەواڵانەی لەسەرچاوەیەکی نزیکی ناو ڕووداوەکە بەردەست کەوتووە ..
دوێنێ ٩/٦نیازوابووە بەسەرپەرشتی مەسعود بارزانی ھەردوو مەکتەبی سیاسی یەکێتی و پارتی کۆببنەوە..

دڵشاد مەجید رۆژنامەنوس لەئەکاونتی خۆی لە تۆرێ کۆمەڵایەتی فەیسبوک بلاویکردۆتەوە دەڵێت: مەلابەختیار لەسلێمانیەوە بەڕێ دەکەوێ بەرەو پیرمام..
کۆسرەت رەسولیش بەھاوڕێیەتی باڤێل لەھەولێرەو بەرەو پیرمام بەرێدەکەوێ. لەرێگا لەدەروازەی شاری پیرمام لەنزیک بەنزیخانەی پیرمام دەوەستن..
لەوێ باڤێل لەسەیارەی کۆسرەت دێتەخوارێ..

هەروەها دەڵێت :مەلابەختیار تووڕەدەبێ.. دەڵێ باڤێل چی دەکا لێرەو کێ دەعوەتی کردووەو بۆی نیە بێتە کۆبوونەکە. کۆسرەت دەڵێ من بانگم کردووە..
،باڤێلیش لەمەلا بەختیار تورەدەبێ و سەدان جنێوی سووک بەیەکتر دەدەن و دەڵێ تۆ بۆت نیە بێیتە کۆبوونەوەکە..

لەدرێژەی زانیاریەکانی دڵشاد مەجید دەڵێت : مەلا بەختیار دەڵێ ئەگەر باڤێل بێت من نایەمە کۆبوونەوەو دەگەڕێمەوە، باڤێلیش دەڵێ من ھەردەچم دەتوانی تۆ بگەرێیتەوە، ئەوەبوو وەفدەکەی مەکتەبی سیاسی دەگەڕێنەوە و کۆبوونەوەکە ناکەن..بەڵام باڤێڵ بەتەنیا دەچێتە دیداری مەسعود بارزانی..

هەروەها دەڵێت :کێشەکەش لە سەر ئەوەیە .. کەباڤێل بەتەواوی پشتگیری دکتۆر بەرھەم دەکا بۆ سەرۆک کۆماری.. مەلابەختیاریش کار بۆ خۆی دەکا کە ببێتە سەرۆک کۆمار..

بۆیە تووڕە دەبێ مەلا بەختیار .. ئەم یاداشتە دەنووسێ.. لە بڕگەیەکدا باسی دووساڵ لەمەوبەر دەکا.. دەڵێن دووساڵ لەمەوبەر باڤێل زۆر خراپ لە مەلابەختیاری داوە.. بۆیە ئەو بەروارە باس دەکا..

شایانی باسە ھێنانی باڤێڵ لەلایەن کۆسرەت بۆ ئەو کۆبوونەوەیە ئەوەمان بۆ دەردەخا کە کۆسرەتیش لەگەل پاڵاوتنی دکتۆر بەرھەمە بۆ سەرۆک کۆماری..
ھێنانی باڤێڵیش بۆ ھەولێر لەلایەن کۆسرەت زۆر ژیرانە بووە.. دوای کۆبوونەوەی سەرکردایەتی ٩/٥ لەسلێمانی.. کۆسرەت ئێوارەیەکی درەنگ تەلەفۆن بۆ باڤێل دەکا دەڵێ .. دەمەوێ بەیانی بگەیتە ھەولێر تا پێکەوە نانی بەیانی بخۆین.. دواتر لەگەڵ خۆشی سواری ئۆتۆمبێلەکەی خۆی دەکا تا مەلا بەختیار ھەستی پێ نەکا..

 

ناردنی ئەم بابەتە بۆ تۆرەکۆمەڵایەتیەکان

ریزبەندی بابەت

0 بۆچوون تۆمارکراوە



تۆی بەریز دەتوانیت بۆچوونی خۆت لەسەر ئەم بابەتە دەرببڕیت بە پرکردنەوەی ئەم فۆرمە