Oops! It appears that you have disabled your Javascript. In order for you to see this page as it is meant to appear, we ask that you please re-enable your Javascript!
سێ شه‌ممه‌ 11 ئه‌یلول 2018

پارتی و یەکێتی رێگانادەن بەهادین نوری بیرەوەریەکانی هەشتا ساڵی خۆی چاپ بکات.

بەروار : 11 ئه‌یلول 2018
If you thought this page is useful to your friend, use this form to send.
Friend Email
Enter your message

 

هەردوو کتێبخانەی گشتی هەولێر و سلێمانی ئامادە نەبوون ژمارەی سپاردن بە کتێبی ( پرسی کورد و ئەزموونی کورستانی عێڕاق ) لەنوسینی بەهادین نوری سکرتێری پێشووتری حزبی شێوعی عیراق بدەن ، کە بیرەوەری هەشتا ساڵەی خۆیەتی لەسەر کوردستان و عێراق.

 

بەهادین نوری لە نوسینێکدا دەڵێت : چارەنووسی کتێبی ( پرسی کورد و ئەزموونی کورستانی عێڕاق ) داوای ژمارەی سپاردنم کرد لە هەولێر . کتێبخانەی گشتی ، کەبەقسە بەرپرسی پێدانی ژمارەی سپاردنە ، داواکەی هەواڵەی وەزارەتی رۆشنبیری کرد و لەوێ تەگەرەی تێخرا ، تائێستە ژمارەی سپاردنیان نەداوە . دواتر داوام لە کتێبخانەی گشتی سلێمانی کرد . لەوێش ، لە ژوری ژمارەی پێسپاردن ، تەگەرەی تێخرا .

 

مامۆستا بەهادین نوری دەڵێت : من لێرەدا قسە لەسەر بەرپرس و کارمەندانی کتێبخانەی گشتی هەولێر و سلێمانی ناکەم چونکە ئەوانە کارمەندن و فەرمانی پارتی و یەکێتی جێبەجێدەکەن . وەڵامی هەولێر موفاجەئە نەبوو بۆمن چونکە ئەم ڕێگریە تازەنیە . بەڵام لە سلێمانی نەختێ شتەکە جیاوازە . من لە کۆسرەت ڕەسوڵ و مەلا بەختیار و لە باڤیل و قوباد تاڵەبانی دەپرسم : ئەم ڕێگریە بۆچی ؟ دەبێ لەشتێکی وەهاشدا ئێوە هەرچاو لەپارتی بکەن ؟

 

لەسەر کتێبەکەی دەڵێت :من لەو کتێبەدا بیرەوەریەکانی هەشتا ساڵی خۆم نوسیوە لەسەر کوردستانی عێراق . ئەوی نووسینەکەی پێ هەڵەیە بابفەرموێ لە دژی بنووسێ و داری لەسەر بەردی نەهێڵێ . نەمنووسیوە بۆ ئەوەی ئەم یان ئەو حیزبەم لێڕازی بێت . نووسیومە بۆ ئەوەی ڕوداوەکان لە بۆچوونی خۆمەوە بخەمە بەردەمی خوێنەران .
حەزدەکەم بەشێوەیەکی یاسایی هێمن بڵاوی بکەمەوە . لەوە دڵنیام کە ئەگەر ژمارەی سپاردنم نەدرێتێ ژمارەی خوێنەر چەند قات زێتر دەبێ و لەم زەمانەشدا ڕێگەی بڵاوکردنەوە زۆرە .

 

ناردنی ئەم بابەتە بۆ تۆرەکۆمەڵایەتیەکان

ریزبەندی بابەت

0 بۆچوون تۆمارکراوە



تۆی بەریز دەتوانیت بۆچوونی خۆت لەسەر ئەم بابەتە دەرببڕیت بە پرکردنەوەی ئەم فۆرمە