سێ شه‌ممه‌ 11 ئه‌یلول 2018

ڕائید فەهمی” لایەنە کوردییەکان جەختیان کردۆتەوە لەهەموو حاڵەتەکاندا بەشداری حکومەتی داهاتووی عیراق دەکەن

بەروار : 11 ئه‌یلول 2018
If you thought this page is useful to your friend, use this form to send.
Friend Email
Enter your message

 

دوای ئەوەی هەفتەی ڕابردوو گەورەترین کوتلەی پەرلەمانی پێکهێنرا ،ڕائید فەهمی ئەندامی لیستی سائیرون کە موقتەدا سەدر ڕابەرایەتی دەکات و یەکێکە لەپێکهينەرانی لیستی گەورەی ناو پەرلەمانی عیراقیە باس لە پێکهينانی گەورەترین کوتلەی پەرلەمانی عیراقی دەکات و دەڵێت” ئێستا کوتلەکە ئامادەیە بۆ ڕاسپاردن ، بەمەبەستی پێکهينانی حکومەتی داهاتووی عیراق،لەبارەی بەشداری نەکردنی لایەنە کوردییەکانیش دەڵێت، ڕاستە بەشدارییان لە هاوپەیمانێتی نەکردووە بەڵام بەدڵنیاییەوە بەشداری لە حکومەتی داهاتووی عیراق دەکەن خۆیان لەوە جەختیان کردۆتەوە.”

 

ڕائید فەهمی کە ئیستا ئەندامی هاوپەیمانێتی چاکسازی و بنیادنانەوەی عیراقە لەسەر لیستی سائیرون کە موقتەدا سەدر ڕابەرایەتی دەکات لەبارەی پێکهينانی گەورەترین کوتلەی پەرلەمانی عیراقیەوە دەڵێت” پێکهێنانی ئەم کوتلەیە پاش چەندین کۆبونەوە بوو کە ماوەکەی کەم نەبوو،سەرەتابناغەی پێکهێنانی ئەم هاوپەیمانێتیە دەگەڕێتەوە بۆ کۆنگرەی بابل کەسەرەتا بەناوی هاوپەیمانی چوار قۆڵیبوو کەپيکهاتبوو( لە سائیرون و حیکمە و وەتەنیە و نەسر) ئێستاش پێکهاتووە لەنوێنەری کەمە نەتەوایەتتیەکان و بەرەی تورکمانی، کوتلەکە ڕێکەوت لەسەر پڕۆژەیەکی چاکسازی نیشتمانیبەبڕوای من ئێستا ئەم کوتلەیە ئامادەیەبۆ ڕاسپاردنی پێکهێنانی حكومەتی نوێی داهاتووی عیراق”

 

سەبارەت بەوەی بۆچی لەدوای ڕاگەیاندنی کوتلەکە، ببەشيک بە کوتلەی بەرەی ئەمریکایان ناودەبرد؟ڕائید فەهمی وتی”ئەمە پڕۆژەیەکی عیراقی بوو بەڵام ڕۆڵی ئەمریکاو وڵاتانی هاوپەیمانان هەبوو ئەوەش بەمانای ئەوە نا ڕۆلیان لەبڕیاردان هەبوبێت بەڵکو ڕۆڵیان لە لێکنزیکردنەوەی لایەنەکان هەبوو وە پڕۆژەکە بە ئیجابی دەبینن ئەمریکاش ئەم پڕۆژەیە بە شآیستەی پشتیوانی دەزانێت بەڵام هەوڵە سەرەکیەکە هی لایەنە سیاسیە عیراقیەکان خۆیانە

 

فەهمی جەختی کردەوە” ئەم کوتلەیە پێکهات دور لەهەموو کاریگەریییەکی دەرەکی ، ڕەنگە ئەمەش هۆکاری ئەوەبێت کە ئەمریکیەکان و ئەوروپیەکان بە ئیجابی لەمپڕۆژەیە دەڕوانن چونکە پڕۆژەکە جەخت لەسەر بڕیاردانی عیراقیەکان بەسەربەخۆی دەکاتەوە دوور لە هەر جەمسەرێکی هەريمی یاخود ‌هەر کاریگەری نێودەوڵەتی

 

لەبارەی ڕۆڵی ئێرانیشەوە وتی” هەر لەبەر ئەم هۆکارە ئێڕان هەمان ڕای هاوپەیمانانی هەیە لەناوچەکە، چونکە جەخت لەسەر سەربەخۆیی عیراقیەکان دەکاتەوە لە بڕیاردان ، دووەم دژی هەر دابەشکرایەکە لەسەر بنەمای مەزهەبی چونکە ئەم پڕۆژەیە بەتەنها لایەنە شیعەکان یا لایەنی سوننی لەخۆ نەگرتووە. وە کاری پێشینەی ئەم کوتلەیە چاکسازی لەخۆ گرتووە لەگەڵ ڕوبەڕوبونەوەی گەندەڵی”

 

دەربارەی هۆکاری بەشداری نەکردنی دوو لایەنە سەرەکیە کوردیەکە لە پێکهێنانی گەورەترین کوتلەی پەرلەمانی عیراق، ڕائید فەهمی ڕایگەیاند” کوردەکان پەیوەندییان لەگەڵ هەموو لایەنەکان باشە، هەرچەندە بەشداریان لەهیچ کوتلەیەکدا نەکرد،بەڵام بەدڵنییای لەهەموو حاڵەتەکاندابەشداری دەکەن لە پێکهينانی حکومەتی داهاتووی عیراق کەلەدواتردا پيکدەهینريت.خۆشیان جەختیان لەوەکردۆتەوە.”

 

فەهمی باسی لەوەشکرد” لەپێش پێکهێنانی کوتلەکە بانگهێشتی دوو لایەنە سەرەکیە کوردەکە( پارتی و یەکێتی) کراوە، هەتا خۆشیان پەیوەندییان هەبووە و داواکارییەکانیان بەخاڵ پێشکەش کردوین( لەچوارچێوەی وەرەقەیکی داواکاریدا)، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا بەشداری نەکردنیان لەهەر کوتلەیەک لەو کوتلە گەورانە هەڵوێستیان دەنرخێنین چونکە نایانەوێت لەم کاتەدا ببنە “تەرەفی”لایەک، بەڵام خۆیان جەختیان لەوە کردۆتەوە ئامادەن بەشداری بکەن لە حکومەتی داهاتووی عیراق ، هەڵوێستیان و پێگەیان ئۆپۆزسیۆن نابێت لەحکومەتی داهاتووی عیراقدا.’

ناردنی ئەم بابەتە بۆ تۆرەکۆمەڵایەتیەکان

ریزبەندی بابەت

0 بۆچوون تۆمارکراوە



تۆی بەریز دەتوانیت بۆچوونی خۆت لەسەر ئەم بابەتە دەرببڕیت بە پرکردنەوەی ئەم فۆرمە