هه‌ینی 14 ئه‌یلول 2018

یەکێتی : دوو پۆستی سەرکردایەتی و ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی دەداتە هاوپەیمانی

بەروار : 14 ئه‌یلول 2018
If you thought this page is useful to your friend, use this form to send.
Friend Email
Enter your message

 

یەکێتی نیشتمانی کوردستان ، لەرێگای پاڤێڵ تاڵەبانی هەوڵەکانی بۆ هێنانەوەی بەرهەم ساڵح چرکردۆتەوە و بریاری کۆتای لەسەرکردایەتی یەکێتی بۆ وەرگردوە.

رۆژنامەنوس دڵشاد مەجید لەپەری خۆی لە تۆری کۆمەڵایەتی فەیسبوک بەم شێوە هەواڵەکەی بڵاوکردۆتەوە
لەکۆبونەوەکەی دوێنێ ٩/١٣ ی ئێوارەی ماڵی کۆسرەت باسی کراوە..؟؟
ڕەنگە لەجیاتی ڕۆژی شەمە ڕۆژی دووشەم دکتۆر بەرھەم بگاتە بەغدا..
دوێنێ ئیوارە م.س یەکێتی لەماڵی کۆسرەت درێژەی بەکۆبوونەکانی خۆی دا.. کۆبوونەوەکە بەمەبەستی چۆنیەتی گەڕاندنەوەی ھاوپەیمانی بوو بۆ ناو یەکێتی..ـ
لەوکۆبوونەوەیە بریاردرا دوو پۆستی سەرکردایەتی و پۆستێکی مەکتەبی سیاسی بدرێت بەھاوپەیمانی. ھەروەھا گەڕاندنەوەی سەرجەم دەرکراو نانبڕاوەکانی لایەنگیرانی بەرھەم بۆسەر پۆست و ئیش و کارەکانیان.
دکیۆر ئارام قادرو مامۆستا محمد رەئوف پۆستی سەرکردایەتیان پێدراوە..
بۆ مەکتەب سیاسیەکەش ھاوپەیمانی داوای کردووە خاتوو خانم رحیم لەتیف بکرێتە ئەندامی مەکتەبی سیاسی.. بەڵام یەکێتی رەتی کردۆتەوەو بەبەرھەمیان ووتووە دەتوانی لەستافەکەی خۆت دایبنێی و جێگای بکەیتەوە.. یەکێکی تر بۆ پۆستی م.س دابنێن..
بۆئەومەبەستە بەگوێرەی سەرچاوەیەکی نزیک لەبەرھەم ووتی .. ڕۆژی دووشەمەی داھاتوو بۆ گفتووگۆ و کۆبوونەوەو ڕاوێژ لەگەڵ لایەنە عیراقیەکان لەگەڵ ستافکەی خۆی دەگاتە بەغدا..
ئەگەر ئەم لێدوانە ڕاست بێ کە ڕۆژر دووشەمە دکتۆر بەرھەم بچێتە بەغدا.. وادەردەکەوێ کەڕۆژی شەممە دەنگدان لەسەر پۆستی سەرۆک کۆمار نەکرێ…
پەرلەمانتارێکی کوردیش لەبەغدا ئەمەی بۆ نووسیم.. هەر بۆ ئاگاداریت، تا سەرۆکایەتی پەرلەمان هەڵنەبژێردرێن، سەرۆک کۆمار هەڵنابێردرێت،ئەویش لەهەمان رۆژی هەلبژاردنی سەرۆکایەتی پەرلەمان ناکرێت کە دەبێ لەجەلسەی یەکەم دا بێت. دوایی تا گەورەترین فراکسیۆن پێکنەهێنریت، شیعە وا بە ئاسانی پۆستی سەرۆک کۆمار نادەن بە کورد..
چونکە شیعە دەیانەوێت بەر لەوە زەمانەتی پشتیوانی کورد بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران وەربگرن..

ناردنی ئەم بابەتە بۆ تۆرەکۆمەڵایەتیەکان

ریزبەندی بابەت

0 بۆچوون تۆمارکراوە



تۆی بەریز دەتوانیت بۆچوونی خۆت لەسەر ئەم بابەتە دەرببڕیت بە پرکردنەوەی ئەم فۆرمە