Oops! It appears that you have disabled your Javascript. In order for you to see this page as it is meant to appear, we ask that you please re-enable your Javascript!
پێنج شه‌ممه‌ 20 ئه‌یلول 2018

نادیە یاسین : بەمزوانە دوو بەرهەم بڵاودەکاتەوە

بەروار : 20 ئه‌یلول 2018
If you thought this page is useful to your friend, use this form to send.
Friend Email
Enter your message

 

جەلال هۆرێنی

خانمە گۆرانی بێژ نادیە یاسین بەدوو بەرهەمی هونەری نوێ ،جارێکی تر عاشقانی دەنگی دڵخۆش دەکات .

نادیە،لەکارێکی نوێ هونەری ،کە زۆربەی کارەکانی خۆی ئەنجامی داوە بەدوو بەرهەمی ناوازە ، دەگەرێتەوە بۆ لای هەوادارانی دەنگی و دڵشادیان دەکات.

لەلێدوانێکی تایبەتدا بۆ ماڵپەری ئاگاپرێس نادیە یاسین ووتی :ئەو دوو بەرهەمە یەکێکیان ناوی (بەتەنیام )،بەرهەمی دوومیش بەناوی (ناژیم)ە، کەهەردووکی هۆنراوی شاعیر مامۆستا شیروان بێ دڵە.ئەم دوو بەرهەم لەساڵی ٢٠١٢ تۆمارمکردوە ،سەدلەسەرسەد بەدڵی خۆم نیە،شێوازی تۆمارکردنەکەو ئەوەی من دەمویست،بەداخەوە پرۆجێکتەکە نەماوە لە ستۆدیۆ بۆ ئەوەی بتوانم دەستکاری بکەم،کاری موزیکی ئەو کاتە نادیە پرۆدێکشن بۆی کردوە ،بەڵام لەهەموو کارەکان بۆ چوون و ئایدیای خۆمی تێدابووە چونکەکارەکانی خۆم خۆش دەوێت ، لەدوای راوێژ و چەند کەسێک پێان ووتم بۆ ئەوەی بڵاویان بکەمەوە ، بۆیە بریارم داوە لەم رۆژانە بەرهەمی بەتەنیام بڵاودەکەمەوە.

لەپرسیارێکی ئاگاپرێسدا ئایا نادیەخان لەبەرنامەیدایە کلیپ بۆ بەرهەمی تەنیایی بکات، ئەویش بەو شێوە وەڵامی دایەوە و ووتی : بێگومان کلیپ باشترە هەبێت، و کاریگەری زیاترە لەمارکێت کە بینەر دەتوانن گوی بیستی بن ،بەڵام من پلانم نیە کلیپیان بۆ بکەم لەراستیدا، چونکە ئەو دەرفەتەم نیە لەئیێستادا .

ئاگاپرێس لەنادیەیاسینی پرسی ،ماوەیەکی زۆر دابرایت لەکاری هونەری هۆکەرەکەی چی بوو؟ لە وەڵامدا ووتی :کاری هونەری ئاسان نیە، پێویستی بەهەموو هێزێک هەیە بۆئەوەی کاری جوان بەرهەم بێت ، ،لەوماوەیەدا من هەموو کات و هیزی خۆمم تەرخان کرد بۆ هەردوو مناڵەکەم لای من بەرپرسیارێتی دایکایەتی خۆم بە مەزنترین و جوانترین هونەر دەبینم، ئەو بەرپرسیاریەتە کە ئومێد و خۆشیم پێ دەبەخشن مناڵەکانمە.بەڵام من لەکاری هونەری دانەبڕاوم لەو ماوەیەیی تۆ باسی دەکەیت من لەساڵی ٢٠١٦ گۆرانیەکی بادینیم بلاوکردەوە بە ناوی (De Hinda Bin) هەروەها لەم ساڵدا واتە لەمانگی چواری ٢٠١٨ گۆرانیەکی ترم بە زمانی ئینگلیزی بڵاوکردوە بەناوی ( Crazy) کە تێکست و میلۆدی خۆم بووە.

نادیە بەمشێوەیە وەڵامی پرسیاری هونەرو دایکایتی دەداتەوە:ووتی هەرلەمنداڵیەوە هونەرجوان و پێرۆزبووە لەژیانی مندا،لەخۆشی و ناخۆشیەکان هونەر هاورێ من بووە،دایکایەتی لای من هونەرە, ئەگەر هەموو کەس خوا بیداتێ، بەهەموو کەس ناتوانرێت بوترێت ئەوە باوک یان دایکی راستەقینەیە ، چونکە هەمیشە لەهەوڵدان و پەروەردەکردنی ،هەمیشە هەوڵدەدەیت زانیاری زیاتر پەیدا بکات بۆ ئەوەی ببیتە دایکیکی باش.

ئاگاپرێس بە بیر نادیە یاسینی هێنایەوە ئایا بیری لەوە کردۆتەوە کۆنسێرت لە کوردستان یان کەنەدا ئەنجام بدات ،ووتی بەڵنیایی هەوڵدەدەم لە کوردستان و کەنەدا و ئەوروپاش کۆنسێرت ساز بکەم.
هەروەها نادیە یاسین، لەسە هاوکاریکردن و سپۆنسەرکردنی کارەکانی ووتی : هەموو ئیشەکان لەسەر خۆم کردومەو سەرجەم تێچووەکەشی لەگیرفانی خۆم بووە.بەڵام ئەگەر سپۆنسەر هەبێت ئێمە دەتوانین کاری باشتر و خزمەتی زیاتر بە هونەر بکەین

 

کلیکە لەسەر ئەم ووێنە بکە بۆ بینینی گۆرانیە

YouTube Preview Image
ناردنی ئەم بابەتە بۆ تۆرەکۆمەڵایەتیەکان

ریزبەندی بابەت

0 بۆچوون تۆمارکراوە



تۆی بەریز دەتوانیت بۆچوونی خۆت لەسەر ئەم بابەتە دەرببڕیت بە پرکردنەوەی ئەم فۆرمە