Oops! It appears that you have disabled your Javascript. In order for you to see this page as it is meant to appear, we ask that you please re-enable your Javascript!
چوار شه‌ممه‌ 26 ئه‌یلول 2018

عه‌بادی‌ مه‌رجی‌ بۆ کورد لە سه‌ركۆماری‌ داهاتووی‌ عیراق دیاریكرد

بەروار : 26 ئه‌یلول 2018
If you thought this page is useful to your friend, use this form to send.
Friend Email
Enter your message

 

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 25 ی‌ ئه‌یلول، حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق رایگه‌یاند، پێویسته‌ هه‌ر كاندیدێكی‌ سه‌رۆك كۆمار  پابه‌ندی یه‌كپارچه‌یی عیراق بێت.
له‌میانه‌ی وتاری رۆژنامه‌وانی هه‌فتانه‌یدا خۆیدا كه‌ ئه‌مڕۆ پێشكه‌شیكرد حه‌یده‌ر عه‌بادی‌ وتی: هه‌ر كاندیدێك بۆ سه‌رۆك كۆمار پێویسته‌ پابه‌ندی یه‌كپارچه‌یی عیراق و پاراستنی سه‌روه‌رییه‌كه‌ی بێت.
له‌باره‌ی چاكسازی سیستمی دارایی و دادوه‌ریشه‌وه‌ وتی: عیراق پێویستی به‌ كاراكردنی سیستمه‌كانی به‌دواداچوونی سه‌رمایه‌ و چاكسازی بوێرانه‌ی سیستمی دادوه‌رییه‌، تا گومانی له‌سه‌ر نه‌مێنێت.
سه‌باره‌ت به‌و داواكارییانه‌ش كه‌ بۆ ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی سه‌رۆك وه‌زیران باس ده‌كرێن، عه‌بادی وتی: ئه‌و داواكارییانه‌ سیاسین و پشت به‌ هیچ بنه‌مایه‌كی ده‌ستووری نابه‌ستن، هه‌روه‌ها له‌باره‌ی كێشه‌كانی به‌سره‌وه‌ بوونی هۆكاری سیاسی له‌پشت سوێری ئاوی به‌سره‌ ره‌تكرده‌وه‌.

ناردنی ئەم بابەتە بۆ تۆرەکۆمەڵایەتیەکان

ریزبەندی بابەت

0 بۆچوون تۆمارکراوە



تۆی بەریز دەتوانیت بۆچوونی خۆت لەسەر ئەم بابەتە دەرببڕیت بە پرکردنەوەی ئەم فۆرمە