سێ شه‌ممه‌ 2 تشرینی یه‌كه‌م 2018

حەیاچونی گۆڕان.. دوو هەواڵی ئێجگار گرنگ!

بەروار : 02 تشرینی یه‌كه‌م 2018
If you thought this page is useful to your friend, use this form to send.
Friend Email
Enter your message

 

 

بزوتنەوەی گۆران زیاتر لە یەک ملیۆن دۆلاری لە پارتی وەرگرتوە بۆ حەملەی هەڵبژاردن.

هەر ئەمڕۆ خانەی راپەراندن وعومەری سەید علی، چوار ئەندام پەرلەمانی بەغدای بە فرۆکەی تایبەتی نێچیرناردە بەغدا تا دەنگ بدەن بە فواد حسین.

یەکەم – ئەمڕٶ خانەی راپەڕاندن لەگەڵ هەر پێنج ئەندامەکەی بەغداو بەسەرپەرشتی کاک عومەری سەید علی کۆبونەتەوە، لەوێدا داوا کراوە کە هە رئەمڕۆ بچنە بەغداو لەوێ سوێندی یاسایی بخۆن و دەنگیان بدەن بە فواد حسین، دوای بەدوادا چونەکانم لە فرٶکەخانەی سلێمانی، هەریەک لە” هوشیار عبدوڵا، کاوە محەمەد، دکتۆر یوسف و بەهار” بە فرۆکەی تایبەت گەیەنراوەنەتە بەغدا، فرۆکەکەیش فرۆکەیەکی تایبەت بوەو پارتی ناردویەتی، کاتێک لە فرۆکەخانە لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ کراوە، وتویانە ئێمە لە سەرۆکایەتی وەزیرانەوە هاتوین لە هەولیر،،پەیوەندیان بە مەکتەبی نێچیرەوە کردوەو ئەوانیش پشتراستیان کردۆتەوە.

دکتۆر یوسف چەندین جار لێرەو لەوێ تەئکیدی کردوەو وتویەتی، تکایە وەک جاری پێشوم لێمەکەن،با ئەم جارە نەبێت بە کێشەی یاسایی سەرۆکایەتی وپێتان کردم وکەسیش خۆی نەکرد بە ساحەبی.

دووەم- پێش هەلبژاردنەکان پارتی لە ڕێگای مستەفای سەید قادرەوە زیاتر لە یەک ملیۆن دۆلاری بۆ بزوتنەوەی گۆران ناردوە بۆ حەملەی هەلبژاردن، دیارە لە بەرامبەر ئەم پارەیەدا دەبێت دەنگیان بدەن بە فواد حسین.

نازانم بزوتنەوەی گۆران بۆچی ئاوا دەکات؟ قازانجی چیەو بۆچی خۆی دەخاتە ناو ئەم ململانێیەی پارتی و یەکێتی؟ بۆچی ئەو هەمو وپارەیەی لە پارتی وەرگرتوە،وائێستا دەبێت بە فرۆکەی تایبەتی نێچیر بچنە بەغداو دەنگ بدەنە فواد حسین.

ئەمەی دەیڵێم مەسئولم لێی وهیچ هێزێک نیە بڵیت وانیە.

 

ئارام ئەحمەد

ناردنی ئەم بابەتە بۆ تۆرەکۆمەڵایەتیەکان

ریزبەندی بابەت

0 بۆچوون تۆمارکراوە



تۆی بەریز دەتوانیت بۆچوونی خۆت لەسەر ئەم بابەتە دەرببڕیت بە پرکردنەوەی ئەم فۆرمە