سێ شه‌ممه‌ 9 تشرینی یه‌كه‌م 2018

جۆرج قرداحی: کەناڵە عەڕەبییەکان هەواڵەکانی شەڕ ڕابگرن و هەواڵی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی سلێمانی بڵاوبکەنەوە

بەروار : 09 تشرینی یه‌كه‌م 2018
If you thought this page is useful to your friend, use this form to send.
Friend Email
Enter your message

 

مەنسوور جیهانی ـ “جۆرج قرداحی” رۆژنامەنووسی ناوداری عەڕەب و جیهان لە سەردانی بۆ شاری سلێمانی گوتی: هیوادارم که کەناڵە عەڕەبییەکان هەواڵەکانی شەڕ ڕابگرن و هەواڵی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی “سلێمانی” بڵاوبکەنەوە.

 

“جۆرج قرداحی” George Kurdahi رۆژنامەنووسی ناوداری عەڕەب و جیهان، ئەمڕۆ دووشەمە 8ی ئۆکتۆبەری 2018 لە ڕێگای فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی گەیشتە هەرێمی کوردستان و ئێوارێی ئەمڕۆ سەردانی نووسینگەی کۆمپانیای سینەمایی “مەستی فیلم”ی لە شاری سلێمانی کرد و لە لایەن “فوئاد جەلال” بەڕێوەبەریی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی “سلێمانی” Slemani و ژمارەیەک لە بەرپرسانی بەشە جۆراوجۆرەکانی ئەم فێستیڤاڵە بە گەرمی پێشوازیی لێکرا.

 

“جۆرج قرداحی” لە وتووێژ لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی ڕاگەیاندنی گشتیی سێیەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی سلێمانی گوتی: لە سەرەتادا زۆر سپاسی بەڕێوەبەرانی ئەم فێستیڤاڵە دەکەم بۆ ئەم بانگهێشت کردنە، خۆشحاڵەم کە لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی “سلێمانی” خۆم دەبینمەوە، من هەمیشە لەگەڵ کوردستان و بەگشتی لەگەڵ کێشە و بابەتە نەتەوایەتییەکانی ئێوە بە جۆرێک هاوسۆزیم هەبووە و بە جوانی ئاگاداری مەسەلەی کوردیی هەم. جارێکی دیکە زۆر خۆشحاڵم کە خزمانی خۆم لە شارەکانی سلێمانی و هەولێر و دهۆک و هەر ناوچەیەکی دیکەی هەرێمی کوردستان دەبینم.

 

گوتیشی: بە هەموو دەزگاکانی ڕاگەیاندنی وڵاتانی عەڕەبی دەڵێم کە پێویستە گرینگی بە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی “سلێمانی” و هەروەها گرینگی بە هەرێمی کوردستان بدەن و لە ڕێگای خۆیانەوە هەواڵەکانی ئەم ڕوداوە گرینگە هونەرییە بگوازنەوە.

 

“جۆرج قرداحی” لە کۆتایی قسەکانیدا گوتی: هیوادارم کە کەناڵە عەڕەبییەکان هەواڵەکانی جەنگ و توندووتیژی و شەڕ ڕابگرن و هەواڵی چالاکییەکانی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی “سلێمانی” و هەروەها هەواڵە کەلتووری و هونەری و رۆشنبیرییەکان بڵاوبکەنەوە.

 

ناردنی ئەم بابەتە بۆ تۆرەکۆمەڵایەتیەکان

ریزبەندی بابەت

0 بۆچوون تۆمارکراوە



تۆی بەریز دەتوانیت بۆچوونی خۆت لەسەر ئەم بابەتە دەرببڕیت بە پرکردنەوەی ئەم فۆرمە