سێ شه‌ممه‌ 9 تشرینی یه‌كه‌م 2018

عەمید یەحیا زوبێدی” تورکیا پێی وتین هۆکاری بۆردومانەکانیان لە شەنگال و ناوچەکانی تری هەرێم بونی چەکدارانی پەکەکەیە و بەئاڕاستەی ئەوانە

بەروار : 09 تشرینی یه‌كه‌م 2018
If you thought this page is useful to your friend, use this form to send.
Friend Email
Enter your message

 

 

عه‌مید یه‌حیا زوبێدی وته‌بێژی فه‌رمی هێزه‌كانی ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كانی عیراق ده‌ڵێت” كاتێك پرسیار له‌توركیا ده‌كه‌ین له‌باره‌ی هۆكاری بۆردومانه‌كانی بۆسه‌ر شه‌نگال و ناوچه‌كانی دیكه‌ی هەرێم و عیراق پێمان ده‌ڵێن” به‌هۆی بونی چه‌كدارانی پارتی كرێكارانی كوردستانه‌وه‌یه‌ و ئه‌‌و چه‌كدارانه‌ ئامانجی بۆردومانه‌كانمانن، له‌باره‌ی بۆردومانی ناوچه‌كانی به‌رواری باڵا له‌نزیك پارێزگای دهۆك و هه‌روه‌ها بۆردومانی ناوچه‌كانی تری هه‌رێمی كوردستان، زوبه‌یدی ده‌ڵێت” ئێمه‌ لایه‌نی سه‌ربازین ئه‌و بابه‌تە پێویستی به‌چاره‌سه‌ری سیاسی و دیبلۆماسی هه‌یه‌ كه‌پێویسته‌ حكومه‌تی عیراقی په‌نای بۆ ببات له‌گه‌ڵ وڵاتان له‌نێویشیاندا توركیا، به‌ڵام به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك دژی ئه‌وه‌ین خاكی عیراق به‌كاربهێنرێت بۆ هێرشكردنه‌ سه‌ر وڵاتانی دراوسێ عیراق له‌نێویاندا توركیا و كۆماری ئیسلامی ئێران.”

پێشتر مه‌حما خه‌لیل قایمقامی شه‌نگال له‌ وتووێژێكی ژیار محه‌مه‌د له‌به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاندبوو” به‌پێی ڕێكه‌وتنێكی هاوبه‌ش له‌نێوان حكومه‌تی عیراقی و توركیا، فڕۆكه‌كانی توركیا بۆردومانی شه‌نگال ده‌كات.”

له‌ به‌دواداچونی ژیار محه‌مه‌د له‌به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا بۆ ئه‌م بابه‌ته‌( بونی ڕێكه‌وتنی حكومه‌تی عیراقی و توركیا بۆ بۆردومانكردنی شه‌نگال له‌لایه‌ن توركیاوه‌) بۆ وه‌رگرتنی ڕای حكومه‌تی عیراقی له‌وباره‌یه‌وه‌ په‌یوه‌ندی كرد به‌ عه‌مید یه‌حیا زوبێدی وته‌بێژی فه‌رمی هێزی ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كانی عیراق، له‌وباره‌یه‌وه‌ ناوبراووتی” سه‌باره‌ت به‌ ڕێكه‌وتنی نێوان حكومه‌تی عیراق توركیا بۆ بۆردومانکردنی شەنگال من ده‌ست وه‌رناده‌م له‌وه‌(په‌یوه‌ندیدار نیم به‌وه‌) چونكه‌ من وته‌بێژی سه‌ركردایه‌تی هێزی ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كانم ئه‌ركمان پاراستنی خاكی عیراق و گه‌لی عیراقه‌ ده‌ست وه‌رناده‌ینه‌ كاری سیاسیوه‌ ئه‌و ڕێكه‌وتنه‌م لانیه‌ ئه‌گه‌ر ڕێكه‌وتنی وا بونی هه‌بێت.”

وتیشی” ئێمه‌ نامانه‌وێت به‌هیچ جۆرێك خاكی عیراق به‌كاربێت بۆ كاری تیرۆریستی دژی وڵاتانی دراوسێ، جگە لەوە به‌بڕوای من پێویسته‌ هه‌ماهه‌نگی هه‌بێت له‌نێوان حكومه‌تی عیراقی و حكومه‌تی توركیا به‌ تایبه‌ت له‌م بابه‌تەدا‌ ، وه‌ك ئاماژه‌م پێیكرد ئه‌ركی ئێمه‌ پاراستنی خاكی عیراق و عیراقیه‌كانه‌ ، ئێمه‌ لایه‌نی سه‌ربازین ئه‌ركمان دیاره‌.”

دەربارەی بونی هەماهەنگی لەگەڵ هێزە چەکدارەکانی ناو شەنگال؟وتەبێژی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانی عیراق وتی” هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ له‌چوارچێوی هێزه‌ ڕێكخراوه‌كانی عیراقین( سیستمی به‌رگری عیراقی) له‌گه‌ڵماندا جه‌نگاون هه‌ماهه‌نگیمان هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ برایانمان له‌هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌، بەڵام تایبه‌ت به‌ پارتی كرێكارانی كوردستان هیچ هه‌ماهه‌نگیه‌كمان له‌گه‌ڵیاندا نیه‌ له‌قسه‌كانمدا ئاماژه‌م پێكرد ئه‌ركمان پاراستنی خاكی عیراق و گه‌لی عیراقه‌ ده‌ست وه‌رناده‌ینه‌ كاری سیاسی.”

به‌پێی گرتیه‌كی ڤیدیۆیی كه‌ په‌یامنێری به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا( سه‌لام باڵایی)له‌شوێنی بۆردومانه‌كه‌ تۆماریكردبوو، فڕۆكه‌جه‌نگیه‌كانی توركیا ناوچه‌ی به‌رواری باڵایان له‌ نزیك شاری دهۆك بۆردومان كرد، گرته‌ ڤیدیۆییه‌كه‌ له‌سه‌ر لاپه‌ڕه‌ی فه‌رمی به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا بڵاوكرایه‌وه‌.”

لای خۆیەوە عەمید یەحیا وتی” ڕاسته‌ به‌ڵام كاتێك ئێمه‌ قسه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ین ئه‌وان ده‌ڵێن بۆردومانه‌كانمان به‌ ئاڕاسته‌ی پارتی كرێكارانی كوردستانه‌ به‌بڕوای من پێویسته‌ توركیا ڕێز له‌سه‌روه‌ری خاكی عیراق بگرێت، توركیا وڵاتێكی دراوسێی عیراقه‌ لێره‌دا گرنگ ئه‌وه‌یه‌ وه‌ك ئاماژه‌م پێكرد ڕێزگرتن له‌سه‌روه‌ری خاكی عیراق به‌ڵام كاتێك پرسیاریان لێده‌كه‌ین؟ ئه‌وان(توركیا) پێمانده‌ڵێن ئامانجمان پارتی كرێكارانی كوردستانه‌.”

وته‌بێژی فه‌رمی هێزه‌كانی ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كانی عیراقئەوەشی وت” پێشمه‌رگه‌ كه‌ له‌چوارچێوه‌ی هێزه‌كانی به‌رگری عیراقه‌ وه‌ پاسه‌وانی هه‌رێمه‌ به‌پێی ده‌ستوری عیراقی ئه‌وان له‌وێن وه‌ ئه‌‌وانیش هه‌مان ئه‌ركیان هه‌یه‌ پاراستنی ڕۆڵه‌كانی گه‌لی عیراقه‌ سه‌ره‌ڕای بونی هێزه‌ عیراقیه‌كان له‌ناوچه‌كانی ژێرده‌سه‌ڵاتی حكومه‌تی عیراقی كه‌كاریان پاراستنی هه‌موو عیراقیه‌كانه‌ له‌هه‌ر ده‌ستدرێژیه‌ك، به‌ڵام هه‌روه‌ك وتم به‌ ڕه‌هایی نامانه‌وێت خاكی عیراق به‌كاربێت بۆ هه‌ر كرده‌وه‌یه‌كی تیرۆریستی و دوژمنكارانه‌ دژ به‌هه‌ر وڵاتێكی دراوسێ جا توركیا بێت یا هه‌ر وڵاتێكی تر.”

عەمید یەحیا وتیشی”من نه‌موتوه‌ پارتی كرێكاران كاری تیرۆریستی ده‌كه‌ن به‌ڵام ئه‌وه‌ له‌ زاری حكومه‌تی عیراقی و هه‌موو عیراقیه‌كانه‌وه‌یه‌ كه‌پێویسته‌ ئارامی هه‌بێت و له‌هه‌مانكاتدا نامانه‌وێت هیچ كرده‌وه‌یه‌كی سه‌ربازی دژ به‌وڵاتانی دراوسێ جا چ سعودیه‌، كوه‌یت، ئه‌رده‌ن وه‌ توركا به‌هه‌مان شێوه‌ كۆماری ئیسلامی ئێران له‌خاكی عیراقه‌وه‌ دژی ئه‌و وڵاتانه‌ ئه‌نجام بدرێت، ئێمه‌ هێزی سه‌ربازین ئه‌ركمان دیاره‌ ئه‌و بابه‌ته‌ پێویستی به‌هه‌وڵی سیاسی و دیبلۆماسی هه‌یه‌ له‌لایه‌ن حكومه‌تی عیراقیه‌وه‌ له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ له‌نێویاندا له‌گه‌ڵ حكومه‌تی توركیا.”

پێشتر ئاژانسی هه‌واڵی ڕۆیته‌رز بڵاویكرده‌وه: حكومه‌تی ئێرانی چه‌ندین موشه‌كی خۆی گواستۆته‌وه‌ عیراق و له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی جیاوازی ئه‌و وڵاته‌ به‌ ئاڕاسته‌ی سعودیه‌ و ئیسرائیل جێگیركردووه‌.”

به‌ڵام عه‌مید یه‌حیا زوبێدی وته‌بێژی فه‌رمی هێزی ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كانی عیراق له‌وه‌ڵامی ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ به‌ته‌نها وتی” ئه‌م قسه‌ و هه‌واڵانه‌ دروست نین و وردنین، ئه‌وانه‌ ته‌نها قسه‌یه‌ك بون له‌هه‌ندێك له‌ پێگه‌كان و تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان و ئاژانسه‌ هه‌واڵیه‌ ئه‌لیكترۆنیه‌كان بڵاوكرانه‌وه‌ پێش كه‌مێك ( دوو ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ر) ڕونكردنه‌ویه‌ك له‌لایه‌نی ئێرانیه‌وه‌ بڵاوكرایه‌وه‌ وه‌ڵامی هه‌موو ئه‌و كه‌ناڵ و ده‌زگا ڕاگه‌یاندنانه‌ی دایه‌وه‌ و ڕه‌تیكرده‌وه‌ كه‌ ساروخی ناردبێت بۆ ناو خاكی عیراق. “

ناردنی ئەم بابەتە بۆ تۆرەکۆمەڵایەتیەکان

ریزبەندی بابەت

0 بۆچوون تۆمارکراوە



تۆی بەریز دەتوانیت بۆچوونی خۆت لەسەر ئەم بابەتە دەرببڕیت بە پرکردنەوەی ئەم فۆرمە