شه‌ممه‌ 13 تشرینی یه‌كه‌م 2018

نۆكیا مۆبایلی Nokia 7.1 ده‌خاته‌ بازاڕه‌كانی عێراقه‌وه‌

بەروار : 13 تشرینی یه‌كه‌م 2018
If you thought this page is useful to your friend, use this form to send.
Friend Email
Enter your message

 

 

كۆمپانیای HMDی جیهانی كه‌ كۆمپانیای گه‌شه‌پێده‌ری ئامێره‌كانی نۆكیایه‌ مۆبایلی نوێی نۆكیا 7.1 (Nokia 7.1)ی راگه‌یاند كه‌ یه‌كه‌م مۆبایلی زیره‌كه‌ ته‌كنه‌لۆژیای (PureDisplay)ی به‌رزی شاشه‌ به‌كارده‌هێنێت كه‌ ئه‌زموونی بینینی گرته‌ ڤیدیۆییه‌كان به‌ره‌و ئاستێكی دیكه‌ ده‌بات به‌شێوه‌یه‌ك كه‌ روونییه‌كی زیاتر و ره‌نگی باشتر نیشان ده‌دات له‌ ناوه‌ڕۆكیدا.

مۆبایله‌ نوێیه‌كه‌ خه‌سڵه‌تێكی جیاوازی تێدایه‌ كه‌ بریتییه‌ له‌ نیشاندانی HDR، ئه‌وه‌ جگه‌ له‌وه‌ی دیزاینێكی سه‌رسوڕهێنه‌ری پڕ له‌ پیشه‌گه‌ریی تێدایه‌ له‌ پاڵ پێدانی ئه‌زموونی نوێی وێنه‌گرتن كه‌ پاڵپشتكراوه‌ به‌ هه‌ردوو جووت كامێرای پشته‌وه‌ له‌گه‌ڵ هه‌ستیارێكی قوڵ و خه‌سڵه‌تی هه‌ردوو شێوه‌ی PD2 و ZEISS بۆ گه‌ره‌نتی كردنی هه‌موو ساته‌ تایبه‌ته‌كان.

به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كۆمپانیای HMDی جیهانی له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئێران له‌مباره‌یه‌وه‌ بۆ ئاگاپرێس رایگه‌یاند” ئێمه‌ له‌ HDMی جیهانی به‌رده‌وام سوورین له‌سه‌ر به‌رده‌ست خستنی ئه‌زموونی جیاواز و هه‌مه‌چه‌شن و نوێ بۆ كڕیاره‌كانی كاڵاكانمان، ئێستا ئه‌وان ده‌توانن ئه‌زمونێكی نوێ له‌گه‌ڵ نۆكیا 7.1 تاقی بكه‌نه‌وه‌”.
گوتیشی” به‌هۆی ته‌كنه‌لۆژیای PureDisplay كه‌ جووت كامێرای پشته‌وه‌ی هه‌یه‌ و خه‌سڵه‌تی ZEISSی تێدایه‌ زۆر به‌ تاسه‌وه‌ین ئه‌م مۆبایله‌ بكه‌وێته‌ ده‌ست عاشقانی مۆبایلی نۆكیا له‌ عێراق و ئێمه‌ پابه‌ندین كه‌ ئه‌زموونی باش و بێ وێنه‌ بخه‌ینه‌ به‌رده‌ستی هه‌مووان”.

مۆبایلی نۆكیا 7.1 یه‌كه‌م مۆبایلی زیره‌كه‌ كه‌ ته‌كنه‌لۆژیای شاشه‌ی PureDisplay به‌كاربهێنێت بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌زموونێكی خۆشی سینه‌مایی HDR10 ی كوالیتی به‌رز له‌ناوه‌وه‌ و ده‌ره‌وه‌ ببه‌خشێت، به‌تایبه‌ت له‌ كاتێكدا كه‌ ئه‌پڵیكه‌یشنه‌كانی یوتیوب و نیتفلیكس و ئه‌مازۆرن پشتیوانی ناوه‌ڕۆكی HDR ده‌كه‌ن، به‌م شێوه‌یه‌ش ده‌توانرێت به‌ره‌و ئاستێكی دیكه‌ی بینین هه‌نگاو بنێن كه‌ روونییه‌كه‌ی ده‌گاته‌ به‌رزترین ئاست ئه‌ویش (1,000,000:1 تێكڕای روونیی دینامیكی)یه‌، وه‌ روونییه‌كی به‌رزترین كه‌ هه‌موو ورده‌كارییه‌كانت بۆ ده‌گوێزێته‌وه‌ بۆ ناوچه‌كان چی رووناك یان تاریك یان ره‌نگاوره‌نگ بێت.
مۆبایلی نۆكیا 7.1 رووپه‌لێكی هه‌یه‌ كه‌ كوالكۆم سنابدراگۆن 636 (Qualcomm® Snapdragon™ 636)پاڵپشتیی ده‌كات كه‌ رۆڵی گه‌وره‌ی هه‌یه‌ له‌وه‌ی بیكات به‌ نموونه‌یی بۆ ئه‌وه‌ی زۆر به‌ سانایی ناوه‌ڕۆكی HDR پیشان بدات، سه‌رباری پاترییه‌كی باشتر كه‌ توانای مانه‌وه‌ی زیاتر هه‌یه‌، هه‌روه‌ها مۆبایله‌كه‌ فریاكه‌وتووی بارگاوی كردنیUSBی خێرای هه‌یه‌ له‌ جۆری C كه‌ له‌ماوه‌ی 30 خوله‌كدا راده‌ی بارگاوی بوونی ده‌گاته‌ 50 له‌سه‌د.

مۆبایلی زیره‌كی نۆكیا 7.1 دیزاینێكی ئه‌ندازیاریی سه‌رنج راكێشی هه‌یه‌، جگه‌ له‌و ماددانه‌ی تێیدا له‌ دروستكردنییدا به‌كارهێنراون دیزاینه‌ نوێیه‌كه‌ی جوانییه‌كی دیكه‌ی پێ ده‌به‌خشێت، هه‌روه‌ها ئه‌م مۆبایله‌ نوێیه‌ ئه‌زموونی گه‌وره‌تر ده‌به‌خشێت له‌ قه‌باره‌یه‌كی بچووكتر كه‌ له‌ نێو ده‌ستدا جوانتر و خۆشتر راده‌وه‌ستێت، هاوكات پته‌وه‌ به‌هۆی په‌یكه‌ری زنجیره‌ی ئه‌له‌منیۆمی CNC 6000 له‌گه‌ڵ ناوه‌ڕۆكی كانزایی به‌هێز.
مۆبایلی نۆكیا 7.1 دوو كامێرای كوالیتی به‌رزی هه‌یه‌ كه‌ له‌رێگه‌ی ZEISS ه‌وه‌ و به‌ كوالیتی 12 مێگابایت/ 5 مێگابایت له‌گه‌ڵ خه‌سڵه‌تی هه‌ردوو شێوه‌كه‌ PD2 بۆ ئه‌وه‌ی جه‌ختكردنه‌وه‌ی خێرا و وردی هه‌بێت بۆ وێنه‌گرتن له‌ بارودۆخی روناكی زۆر یان كه‌م.

مۆبایلی زیره‌كی نۆكیا 7.1 به‌شێكه‌ له‌ خانه‌واده‌ی مۆبایلی نۆكیا كه‌ به‌ سیسته‌می ئه‌ندرۆید وه‌ن كارده‌كات و ئه‌زموونی پرۆگرامی كوالیتی به‌رز پێشكه‌ش ده‌كات كه‌ له‌ گۆگله‌وه‌ پاڵپشت كراوه‌، توانای ئه‌مباركردنی زۆر و ته‌مه‌نی پاترییه‌كه‌شی درێژه‌، هه‌روه‌ها بۆ ماوه‌ی سێ ساڵ نوێكردنه‌وه‌ی ئاسایشانه‌ی مانگانه‌ و دوو ساڵ نوێكردنه‌وه‌ی سیسته‌می ئیشپێكردن به‌پێی گه‌ره‌نتی له‌ پرۆگرامی ئه‌ندرۆید وه‌ن تێدا ده‌بێت.
نۆكیای زیره‌كی7.1 به‌هه‌ردوو ره‌نگی شینی تۆخی بریسكه‌دار و كانزایی بریسكه‌دار هه‌یه‌ و له‌ عێراقدا نرخه‌كه‌ی ده‌گاته‌ 299 دۆلار و له‌ 10ی ئه‌م مانگه‌وه‌ به‌رده‌ست ده‌بێت.

ناردنی ئەم بابەتە بۆ تۆرەکۆمەڵایەتیەکان

ریزبەندی بابەت

0 بۆچوون تۆمارکراوە



تۆی بەریز دەتوانیت بۆچوونی خۆت لەسەر ئەم بابەتە دەرببڕیت بە پرکردنەوەی ئەم فۆرمە