یه‌ك شه‌ممه‌ 21 تشرینی یه‌كه‌م 2018

چۆن ئاڵوگۆر بەکاندیدەکەی حزبی شیوعی کرا؟

بەروار : 21 تشرینی یه‌كه‌م 2018
If you thought this page is useful to your friend, use this form to send.
Friend Email
Enter your message

 

جەلال هۆرێنی

 

پێش ئەوەی گومان بکەیت ئامادەم بۆ رووبەرووبوونەوەی هەموو قسەکانم بەشێوەیەکی راستەخۆ لەتەلەفزیۆنی ئازادی یان لایڤێک لەفەیسبوک یان هەرشوێنێکی تر ئەوان پیان خۆشە،بۆ ئەوەی خەڵکی بریار بدەن کامان راستگۆیانو هەموو ئەندامانی حزبیش بزانن راستیەکان چۆن بووە.

حزبی شیوعی کوردستان بەلیستی ئازادی بە(٤٠) کاندید کە چەند دانەیەکیان پاشەکشیان کرد، بەشداری پرۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانی کرد، لەم هەڵبژاردنەدا، هیچ ئەندامێکی سەرکردایەتی و مەکتەبی سیاسی بەشدار نەبوون وەک کاندید ، چونکە لەبەرچاویان روون بەهۆی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق و کەمکردنی دەنگەکانیان سەرکەوتوو نابن.چونکە هەموو هەڵبژاردنێک دەنگەکانی حزبی شیوعی کەمی کردوە نەک زیادبۆ نمونە لەیەکەم هەڵبژاردنی کوردستان حزبی شیوعی تەنها توانی (٢١١٢٣)دەنگ بەدەست بهێنیت لەخولی دووەم هەموو حزبەکان بەیەک لیست بوون، لەخولی سێهەم ریژەی دەنگەکانی کەمیکرد بۆ خوار نۆزدەهەزار لەخولی چوارەم دابەزی بۆ ١٢٥١٢ دەنگ لەم هەڵبژاردنەشدا تەنها ٨٠٦٣دەنگی بەدەست هێناوە ،بۆیە چاوەروان دەکرێت لە هەڵبژاردنی داهاتوو کورسی پەرلەمان نەهێنێت، ئەگەر بەم شێوە کاربکەن.

 

چۆن لیستەکە دروستکرا؟

 

لەسەروبەندی ئامادەکاری بۆ هەڵبژاردن کۆمیتەی ناوەندی بریاریدا بەشداری پرۆسەی هەڵبژاردن بکات ، گفتوگۆ و قسەکردن هەبوو بۆ ئەوەی کێ بکرێتە سەرۆکی لیست، پێشنیار هەبوو هاورێ سکرتێری حزب سەرۆکی لیستەکەبێت و کار بۆ سەرکەوتنی بەدەنگی زۆرێنە بکرێت، بەڵام پێشنیارەکە قبوڵ نەکرا، لەبەرئەوەی سەرکردایەتی ترسیان هەبوو دەرنەچێت،و دەنگەکانی حزب کەم بکات.
لەرۆژانی ئامادەکاریدا بۆ دروستکردنی لیستی ئازادی کۆبونەوە نهێنیەکان لە ژوورەکەی سکرتێر دەستی پێکرد ،کە گرنگرتین کۆبونەوەی پێش کۆبونەوەی کۆمیتەی ناوەندی کە بریار بوو سەرۆکی لیست دابنێن ، ئەوەبوو هەریەک لە هەندرێن ئەحمەد بەنوێنەرایەتی کەریم شەنگالی و دەزگای پاراستن و هاژە سڵێمان لەگەڵ سکرتیری حزب دانیشتن داوایان کرد (محێدین )بکرێتە سەرۆکی لیستەکەو باوەریان بەکاوە محمود هێنا پێشنیارەکە لەکۆبونەوە بخاتە دەنگدان ،لەکاتێکدا رێگری کراوە لە ئەندامی مەکتەبی سیاسی بۆ ئەوەی خۆی کاندید نەکات بە بیانووی ئەوەی دەردەچێت،لەکاتێکدا هەموو حزبێک بەدوای کەسانێک دەگەرێن کەبتوانێت زۆرترین دەنگ بەدەست بهێنیت.بەوشیوە کۆمیتەی ناوەندی بەبێ ئاگا لەپشت ئەوانەوە چی روودەدات بریاریان دا.

 

 

سەرۆکی لیستەکە دەرنەچووە

بۆیەکەم جارە لە کوردستان لیستێک کاندیدی بچیە پەرلەمان سەرۆکی لیستەکەی دەرنەچێت، ئەویش لەلیستی ئازادی روویدا، بەهۆی ئەوەی ئێمە بۆ خەڵک و رای گشتیمان روونکردەوە کە چی دەگوزەرێت لەنێو حزبی شیوعی و دیاریکردنی کاندیدەکانی ، خۆش بەختانە بەشێکی زۆر لەکادیرانی حزب باوەریان بەقسەکانی ئێمە کردوو دەنگیان پی نەدا،لەشاری هەولێریش بەهۆی بوونی کاندیدی پاکترو و بەهیز تر ،دەنگەکان بۆ ئەوان رۆشتن ،لەهەموو کوردستان سەرۆکی لیستی ئازادی نەیتوانی (٥٠٠) دەنگ کۆبکاتەوە،چونکە پێشتر کە ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی بووە بەپارەی حزب شوقەیەکی لە لوبنان کرێوە بەناوی حزب و خۆی خوێندنی تێدا تەواوکردوە ،لەدوای کۆنگرە لەتەسفیاتی حساباتە نەشوقەبوونی هەبوو نە ئامادەشبوو لەبەردەم لیژنەی حزبی دارایی کۆنگرە کۆببێتەوە بۆ تەسفیاتکردن و دەورەو تەسلیم کردن ، تاوەکو ماوەیەکی زۆر لەدوای کۆنگرە کە لەلیژنەکەدا چەند کەسێک ئامادە نەبوون بەپەلە (٥٠٠) ملیۆن دیناری جێهێشت و هیچی تر ،لەکاتێکدا دارایی حزبی شیوعی زۆر لەوە زیاتر بووە.

 

 

چۆن سەرۆکی لیستەکەیان دەرچاند

لەدوای ئەنجامی بەرایی بنکەکان و کۆمیسۆن زانرا کە سەرۆکی لیست دەرنەچووە، کەوتنە پەلەپەل و پەیوەندیکردن بە پارتی و چەند کەسێک لەنیو پارتی ،سەرەتا هەریەک لە زیرەک کەمال و هەندرێن ئەحمەد پەیوەندیان کرد بە کەریم شەنگالی ،بەڵام سەرکەوتو نەبوون لەدەرچوونی سەرۆکی لیستەکەیان ،بۆیە بەڵینی ئەوەیان پیدان ئەگەر گۆران بەشداری حکومەت نەکات ئەوا محێدین دەکەنە وەزیر،بەڵام ئەمان بە گوومان بوون لەوەشداسەرکەوتووبن ،بۆیە لەرێگای کەمال شاکر و بەئاگاداری هەندرێنی پاراستن پەیوەندی کراو بە فواد حسێن کە کەمال شاکر داوای کرد دەستکاری دەنگەکان بکرێت لەبەرژەوەندی محیدین وەک ئەوە وایە نوێنەری پارتیش بێت و لەبەرژەوەندیەکانیان دەرناچێت،هەولەکەی کەمال شاکر بەبێ ئاگاداری سەرکردایەتی بووە، چونکە فەرهاد عەبدوڵا کاندیدی ژمارە ٣ دەرچووبوو.

 

 

دەرچوونی سەرۆکی لیستەکە مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی تووشی شۆک کردوە

 

دوو رۆژە دەنگە دەستکاری کراوەکان دراوە بە حزبی شیوعی ، کاتێک چەند ئەندامیکی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی ئەو هەواڵە دەبیستن کە محیدین دەرچووە ، تووشی شۆک دەبن، چونکە پێشتر هەموویان ئاگاداربوون کە فەرهاد عەبدوڵا دەرچووە،تەنانەت تیاندابووە ووتویەتی چۆن ئەمە روویداوە؟

 

کادیری حزبی شیوعی

ناردنی ئەم بابەتە بۆ تۆرەکۆمەڵایەتیەکان

ریزبەندی بابەت

0 بۆچوون تۆمارکراوە



تۆی بەریز دەتوانیت بۆچوونی خۆت لەسەر ئەم بابەتە دەرببڕیت بە پرکردنەوەی ئەم فۆرمە