دوو شه‌ممه‌ 22 تشرینی یه‌كه‌م 2018

حزبی شیوعی کوردستان بۆ کوێ.. ؟ کاتی ئەوە هاتوە ئەو بێدەنگیە بشکێنرێت

بەروار : 22 تشرینی یه‌كه‌م 2018
If you thought this page is useful to your friend, use this form to send.
Friend Email
Enter your message

 

کاوە بێسارانی

 

دوای نزیکەی ٨٠ ساڵ لە تێکۆشان وە دەیان هەزار شەهید و تۆمارکردنی جوانترین و ئازایەترین داستان لە مێژووی تێکۆشانی گەلی کورد، تەنها 8063 دەنگی هێناوە، ئەمە دابەزینێکە بە ڕێژەی 35% لە هەڵبژاردنی ٢٠١٣، وە گەر وا بڕوا بوا، ئەوا بڕوا ناکرێ کە “حشک” بتوانی هەزار دەنگیش لە هەڵبژاردنی داهاتودا بهێنێ.
بە گوێرەی ڕاپۆرتێک کە ڕۆژنامە نووس جلال هۆرێنی لە ئاگا پرێسدا بڵاوی کردۆتەوە، دەڵێت بەشێک لە سەرکردەکانی “حشک” کە پەیوەندی تایبەتیان بە پارتی و دەزگای پاراستن هەیە، توانیویانە کە ناوی کاندیدە سەرکەوتوەکە ، کە فرهاد عبداللە، بگۆڕن بە سەرۆکی لیستەکە، د. محێ الدین کە سەرکەوتوو نەبوە ، وە قسەیەکی زۆری لسەرە لە سەر گەندەڵی و خواردنی پارەی” حشک”. جگەلە قسەیەکی زۆر وئاشکرا لەسەر یەک دوو ئەندامی مەکتەبی سیاسی ” حشک” کە نەک تەنها بۆ پارتی کار دەکەن بەڵكو بۆ دەزگای “پاراستن” کار دەکەن…؟
لە زۆر ووڵاتانی جیهاندا وە بەتایبەت ئەو پارتە سیاسیانەی کە ڕێز لە خۆیان و تێکۆشان ومێژووی حزبەکیان دەگرن، دوای دابەزینی و دۆڕاندنی متمانەی جەاوەر بۆ حزبەکەیان، کۆمەڵەێک سەرکردە بە ئازایانەوە بەرەو ڕووی ئەو شکستیە دەبنەوە و، خۆیان بەرپرسیار دادەنێن بەرامبەر ئەو شکستیە وە دەست لە کاری سیاسی دەکێشنەوە وە نەخشە ڕێگایەک دادەنێن بۆ کۆنگرەیەکی نائاسایی بۆ پیاچونەوەی سیاسەتی ئەو حزبە و هەڵبژاردنی سەرکردایەتیەکی نوێ کە بتوانێ ئەو حزبە بخاتەوە سەر ڕێگەیەیکی ڕاست وە متمانەی دەنگدەرەکان وەربگرێتەوە.
بۆ بەڕووبونەوەی لەم شکستیە گەورەییەی کە “حشک” تووشی بووە، ئایا سەرکردایەتی ئەم حزبە ئەو ئازایەتییان تیایە کە بتوانن بەسەر سیاسەت و ڕەوتی سیاسی سەرکردایەتیەکەیان بڕۆنەوە کە جەماوەی گەلی کورد بە زۆر توندی ڕەدی کردەوە، وە داوای کۆنفراسیكی نائاسیی بکەن و “حشک” لەم گێژاوە دەربهێنن؟
ئایا ئەو ئەندام و جەماوەرە دڵسۆزەی “حشک” کە هەموو ژیانیان تەرخان کردبوو بۆ تێکۆشان لە ڕیزەکانی ئەم حزبە وخیزانی هەزارەها شەهید کە گیانیان کردە قوربانی، بێدەنگ دەبن بۆ بەردەوامی ئەم شکستیە وە نەمانی حزبەکەیان؟
بێدەنگی ڕازی بوونە بۆ بەردەوامی شکستی …
کاتی ئەو هاتوە کە ئەو بێدەنگیە بشکێنرێت …

ناردنی ئەم بابەتە بۆ تۆرەکۆمەڵایەتیەکان

ریزبەندی بابەت

0 بۆچوون تۆمارکراوە



تۆی بەریز دەتوانیت بۆچوونی خۆت لەسەر ئەم بابەتە دەرببڕیت بە پرکردنەوەی ئەم فۆرمە