سێ شه‌ممه‌ 23 تشرینی یه‌كه‌م 2018

ئەو کاندیدەی دەنگەکانی ئاڵوگۆر پێکرا بۆ سەرۆکی لیستەکەی سکاڵای تۆمار کرد

بەروار : 23 تشرینی یه‌كه‌م 2018
If you thought this page is useful to your friend, use this form to send.
Friend Email
Enter your message

 

کاندیدێک کەبەپی ئەنجامی فۆرمی ٥٢ی بنکەکان زۆرترین دەنگی هێناوە، دەرچوونی مسۆگر کردبوو، لەکاتی ئاشکراکردنی ئەنجامی گشتی دەنگەکان دەرکەوت دەنگەکانی براوە بۆ سەرۆکی لیستەکەی.

فەرهاد عەبدوڵا کاندیدی ژمارە سێ لیستی ئازادی بەپی ئەنجامی بنکەکانی دەنگدان زۆرترین دەنگی هێناوە لەنیو لیستەکەیدا ، کە تاوەکو ئەنجامی لەسەدا٨٥ی دەنگەکان ١٢٥٠ دەنگی هێنا بوو. بەڵام لەکاتی ئەنجامی گشتیدا تەنها ٨٠٣ دەنگی بۆ هاتۆتەوە.سەرۆکی لیستەکەشی ٥٠٠ دەنگی هەبووە بووە بە ١٢٢٢ دەنگ.

فەرهاد عەبدوڵا لە کۆمیسۆنی باڵای هەڵبژاردن و دادگای تێهەڵچوونەوەی هەولێر سکاڵای یاسایی تۆمار کرد،لەسەر ئەوەی دەنگەکانی براوە بۆ سەرۆکی لیستەکەی .
لەلیدوانێکدا فەرهاد عەبدوڵا ووتی : لە کۆمیسیۆن و دادگای تێهەڵچوونەوەی هەولیر سکاڵای یاساییم تۆمار کردوە ، داوای دەنگە دزراوەکانی خۆم دەکەم.

پێشتر جەلال هۆرێنی کادیری حزبی شیوعی بەرپرسی رێکخراوی کەنەدای حزبی شیوعی لەووتارێکدا باس لەوە دەکات کە چۆن دەنگەکان ئاڵوگۆری پێکراوە،

جەلال هۆرێنی دەڵیت :لەدوای ئەنجامی بەرایی بنکەکان و کۆمیسۆن زانرا کە سەرۆکی لیست دەرنەچووە، کەوتنە پەلەپەل و پەیوەندیکردن بە پارتی و چەند کەسێک لەنیو پارتی ،سەرەتا هەریەک لە زیرەک کەمال و هەندرێن ئەحمەد پەیوەندیان کرد بە کەریم شەنگالی ،بەڵام سەرکەوتو نەبوون لەدەرچوونی سەرۆکی لیستەکەیان ،بۆیە بەڵینی ئەوەیان پیدان ئەگەر گۆران بەشداری حکومەت نەکات ئەوا محێدین دەکەنە وەزیر،بەڵام ئەمان بە گوومان بوون لەوەشداسەرکەوتووبن ،بۆیە لەرێگای کەمال شاکر و بەئاگاداری هەندرێنی پاراستن پەیوەندی کراو بە فواد حسێن کە کەمال شاکر داوای کرد دەستکاری دەنگەکان بکرێت لەبەرژەوەندی محیدین وەک ئەوە وایە نوێنەری پارتیش بێت و لەبەرژەوەندیەکانیان دەرناچێت،هەولەکەی کەمال شاکر بەبێ ئاگاداری سەرکردایەتی بووە، چونکە فەرهاد عەبدوڵا کاندیدی ژمارە ٣ دەرچووبوو.

ناردنی ئەم بابەتە بۆ تۆرەکۆمەڵایەتیەکان

ریزبەندی بابەت

0 بۆچوون تۆمارکراوە



تۆی بەریز دەتوانیت بۆچوونی خۆت لەسەر ئەم بابەتە دەرببڕیت بە پرکردنەوەی ئەم فۆرمە