پێنج شه‌ممه‌ 25 تشرینی یه‌كه‌م 2018

ڤیدیۆ…مەحمود سەنگاوی ئەگەر بمهێشتایە پێشمەرگە ملی شانازی ئیبراهیم ئەحمەدی لێدەکردەوە

بەروار : 25 تشرینی یه‌كه‌م 2018
If you thought this page is useful to your friend, use this form to send.
Friend Email
Enter your message

 

 

ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لەسەر قسەپێوتن بەو کەسولایەنانەی بۆ پیرۆزبایی سەردانی بەرهەم ساڵحیان کردووە بەبۆنەی بوون بە سەرۆککۆماری عێراق بە توندی هێرش دەکاتە سەر شاناز ئیبراهیم ئەحمەد.

مەحمود سەنگاوی، ئەندامی مەکتەبی سایسیی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە میانی وتارێکیدا رایگەیاند، لە ناو ریزەکانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستاندا تا ئێستا کۆمەڵێک خەڵک دژی گەورەبونی یەکێتین.

وتیشی، شاناز ئیبراهیم ئەحمەد کە خوشکی هێرۆخانە، لەسەر کاندید کردنی بەرهەمساڵح و چوونی پێشمەرگەکانی یەکێتی و فەرماندە و کادرەکان بۆلای بەرهەم ساڵح بۆ پیرۆزبایی شتێکی نوسیوە و هێڕش دەکاتە سەریان و بە “مەیمون” وەسفیان دەکات.لەبەرامبەردا محمود سەنگاوی دەڵیت لەبەر ئەوەی خۆی مەیمونە بۆیە وەک مەیمون وەسفیان دەکات.

سەنگاوی لەبەرامبەردا بە توندندی هێڕش دەکاتەسەر شاناز ئیبراهیم و چەند وتەیەکی ئاڕاستە دەکات، کە لە بەشێکی ئەو قسانەیدا دەڵێت،”ئەگەر هێزی پێشمەرگەی کوردستان نەبوایە ئەو نەیدەتوانی گۆڕی باوکی بێنێنەوەو لە گردی سەلیم بەگ بینێژێت”

 

 

ناردنی ئەم بابەتە بۆ تۆرەکۆمەڵایەتیەکان

ریزبەندی بابەت

0 بۆچوون تۆمارکراوە



تۆی بەریز دەتوانیت بۆچوونی خۆت لەسەر ئەم بابەتە دەرببڕیت بە پرکردنەوەی ئەم فۆرمە