چوار شه‌ممه‌ 31 تشرینی یه‌كه‌م 2018

ده‌بێت به‌ شوین ئه‌ستێره‌یه‌كی تردا بگه‌رێین بۆ ژیان

بەروار : 31 تشرینی یه‌كه‌م 2018
If you thought this page is useful to your friend, use this form to send.
Friend Email
Enter your message

 

 

ــ مه‌ترسی ته‌قینه‌وه‌ی ژماره‌ی دانیشتوان بۆ ئاینده‌ی مرۆڤایه‌تی ــ

سالار باسیره‌

 

ژماره‌ی دانیشتوان له‌سالی 1950، 2.5 ملیار مرۆڤ بوه‌ كه‌ هه‌ر مرۆڤێك 5600 مه‌تردوجا زه‌وی به‌ركه‌وتوه‌. له‌ سالی 2000 ژماره‌ی دانیشتوان گه‌یشتۆته‌ 6.1 ملیار و هه‌ر مرۆڤێك 2300 مه‌تردوجا زه‌وی به‌ركه‌وتوه‌. به‌پێی ئاماره‌كان له‌ سالی 2050 ژماره‌ی دانیشتوانی سه‌ر گۆی زه‌وی ده‌گاته‌ 9,1 ملیار مرۆڤ ، هه‌ر مرۆڤیك 1500 مه‌تردوجا زه‌وی به‌رده‌كه‌وێت.
له‌ سی و دوو سالی تردا زه‌وی ده‌بێت (3) ملیار مرۆڤ زیاتر بگرێته‌ خۆی وه‌ك له‌وه‌ی ئه‌مڕۆكه‌ هه‌یه‌. له‌ 20 ساَلی ئاینده‌ پێویستی خواردن بۆ جیهان به‌رێژه‌ی 50% به‌رز ده‌بێته‌وه‌ .
له‌ سالی 2017 ژماره‌ی دانیشتوان گه‌یشتۆته‌ نزیكه‌ی 7,47 ملیار مرۆڤ. به‌ پێی ئاماری رێكخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان ئه‌م ژماره‌یه‌ بۆ سالی 2050 ده‌گاته‌ نزیكه‌ی 10 ملیار. به‌ پێی ئه‌و گه‌شه‌ كردنه‌ی ئێسته‌ی ئه‌م ژماره‌یه‌ له‌ سالی 2100 ده‌گاته‌ نزیكه‌ی 12 ملیار مرۆڤ.
ئه‌م گه‌شه‌ خیرایه‌ی دانیشتوان بۆ ئاسایشی ناوخۆو نێوده‌وڵه‌تییش و ئاسایشی خۆراك قه‌یران دروستده‌كات و بێئه‌نجام نابێت. لێره‌دا ئاسایشی دانیشتوان و ئاسایشی خۆراك و ژینگه‌ش ده‌بنه‌ به‌شێك له‌ ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تییش.

نادادپه‌روه‌ریی دابه‌شبوونی خۆراك
زه‌وی كشتوكاَل به‌تایبه‌ت له‌ ئه‌وروپاو ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا له‌ كه‌مبونه‌وه‌دایه‌و هه‌روه‌ها نرخیشی گرانتره‌. له‌به‌ر ئه‌وه‌ ولاته‌ ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان له‌ ولاته‌ هه‌ژاره‌كان زه‌ویه‌كی زۆر به‌ نرخی هه‌رزان ده‌كڕن و خواردنی له‌سه‌ر به‌رهه‌م ده‌هێنن و ده‌ینێرنه‌وه‌ ولاته‌كانی خۆیان و نرخی كه‌متر ده‌كه‌وێت ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدا كه‌ ئه‌و ولاته‌ هه‌ژارانه‌ خۆیان به‌ده‌ست هه‌ژاری و كه‌م خواردنیه‌وه‌ ده‌نالێنن. “حكومه‌تی سۆدان بۆ ماوه‌ی 99 ساَل ، ملیۆن و نیوێك دۆنم له‌ باشترین زه‌وی كشتوكالی فرۆشتوه‌ به‌ ده‌وله‌ته‌كانی كه‌نداو به‌لام ئه‌وه‌ی ناكۆكه‌ به‌خۆی لێره‌دا ئه‌وه‌یه‌ سۆدان گه‌وره‌ترین وه‌رگری یارمه‌تی ده‌ره‌كیه‌و ژیانی 8 ملیۆن مرۆڤ به‌نده‌ به‌یارمه‌تی خۆراكی ده‌ره‌كیه‌وه‌ ، ولاتێك كه‌ ژماره‌ی دانیشتوانی گه‌یشتۆته‌ 40 ملیۆن مرۆڤ”. له‌ ولاته‌ هه‌ژاره‌كان وه‌ك هندستان و به‌نگلادش وه‌ك له‌ زۆرێكی تری هاوشێوه‌ی ئه‌م ولاتانه‌ دیارده‌ی كۆچ و ڕه‌و هه‌یه‌ له‌ گونده‌وه‌ بۆ شار. دیارده‌یه‌ك كه‌ بێئه‌نجام نیه‌ بۆ سه‌ر ژیانی ئابوری و كۆمه‌لایه‌تی خه‌لكی ولات و برسيه‌تي. هه‌موو ئه‌مانه‌ كاریگه‌ریی خراپی خۆی هه‌یه‌ له‌سه‌ر ئاسایشی خۆراكیش.

له‌ 220 سالی ئه‌م دواییه‌ی مێژودا مرۆڤایه‌تی زه‌وی و ژینگه‌ی به‌قه‌د ئه‌و چه‌ند ملیۆن ساله‌ی پێشووی خۆی وێرانكردوه‌ كه‌ له‌سه‌ری ژیاوه‌و جه‌نگێكی بێبه‌زه‌یی به‌رامبه‌ری هه‌لگیرساندوه‌. مرۆڤایه‌تی به‌ جۆرێك له‌گه‌ل زه‌وی و ژینگه‌ ڕه‌فتار ده‌كات هه‌روه‌ك ئه‌م دوا نه‌وه‌ی ئه‌م سه‌ر زه‌ویه‌ بێت. لیره‌دا ئه‌ستیره‌ی زه‌وی و مرۆڤایه‌تی به‌هۆی زۆری جه‌نگه‌كان و پیس بوونی ژینگه‌و زۆری دانیشتوان و كاریسه‌ سروشتیه‌كان له‌ژیر مه‌ترسیدایه‌ ، ئه‌گه‌ر به‌م شیوه‌ به‌رده‌وام بیت ئه‌وا وه‌ك ستیڤن هۆكینك وته‌نی تا هه‌زار سالی تر ده‌بێت به‌ شوێن ئه‌ستێره‌یه‌كی تردا بگه‌رێین بۆ ژیان.

ناردنی ئەم بابەتە بۆ تۆرەکۆمەڵایەتیەکان

ریزبەندی بابەت

0 بۆچوون تۆمارکراوە



تۆی بەریز دەتوانیت بۆچوونی خۆت لەسەر ئەم بابەتە دەرببڕیت بە پرکردنەوەی ئەم فۆرمە