یه‌ك شه‌ممه‌ 4 تشرینی دووه‌م 2018

فیلمێکی کوردی بوە یەکەمی فیستڤاڵی ووڵاتی لیبیا

بەروار : 04 تشرینی دووه‌م 2018
If you thought this page is useful to your friend, use this form to send.
Friend Email
Enter your message

 

فیلمی “باشترین خەڵات” بەرھەمی بەڕێوەبەرایەتی ڕۆشنبیری و ھونەری سلێمانی بەشی سینەمایە و لەسیناریۆو دەرھێنانی (واحیدی کفری)یە و لە نواندنی ھەریەك لە ھونەرمەندانی کورد (سەربەست ئەحمەد و باران عومەر)ە

 

واحیدی کفری کەدەرھێنەری فیلمەکەیە بە ئاگــاپرێسی ڕاگەیاند:”کورتە فیلمی (باشترین خەڵات )بەشداری ١٧فیستڤاڵی ناوخۆی و نێودەوڵەتی کردوەوخاوەنی ١١ھەمین خەڵاتی ئاستی یەکەمەکانە و لەفیستڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتی( مژدە )لەوولاتی لیبیا وەھەروەھا لە ووڵاتی مەغریب لەفیستڤالی فیلمی نێودەولەتی (ســوس)خەڵاتی یەکەمی بەدەست ھێناوە و وەبە باشترین فیلمی ساڵی ٢٠١٨ دیاری کرا ـ
ئەودەرھێنەرە ڕونیشی کردەوە کە ئەم سەرکەوتنانە بەھۆی ئەم ستافەکارامەو ماندوەوەیە کە لێبڕاوانەو دڵسۆزانە کاریان کردوە لە فیلمەکەدا کە زۆر بەپێویستی دەزانم ناویان بھێنم کەھەریەک لە بەرێزان یاریدەری دەرھێنەر( عــوسمان عەبدوڵاو و دلاوەر نوری )کە بەھەوڵی ئەوان سەرکەوتنەکان بەردەوامە ـ

 

شایەنی باسە ئەو فیلمە چیرۆکەکەی بەشێوەیەکە کە دەرھێنەرێکی کورد لە ھەرێمی کوردستانەوە فیلمێك دەنێرێت بۆ فێستیڤاڵَێکی نێودەوڵەتی لە بەغدا و خەڵاتی باشترین دەرھێنان بەدەست دەھێنێت، بەڵام لەکاتی گەڕانەوەیاندا بەرەو کوردستان لە نیوەی رێ دەکەونە بۆسەی مەفرەزەیەکی داعش و ھەموو سەرنشینەکانی ناو ئۆتۆمبێلەکە دەھێننە خوارەوە و کچێکی جوان دەبەن، خەڵاتی دەرھێنەرەکە دەشکێنن و دەستڕێژی گولەیان لێدەکەن و ھەموویان دەکوژن، تەنها منداڵێك نامرێ و ھەڵدەستێ پارچەیەك لە شووشەی خەڵاتە شکاوەکە ھەڵدەگرێ و بەشەقامێکی دووردا دەڕوات، واتە سینەما لە عێراق و کورستان بەردەوام دەبێت و داعش ئەگەر دەرھێنەرێك بکوژێت، کەسێکی دیکە پەیامەکە دەگەیەنێت.

ناردنی ئەم بابەتە بۆ تۆرەکۆمەڵایەتیەکان

ریزبەندی بابەت

0 بۆچوون تۆمارکراوە



تۆی بەریز دەتوانیت بۆچوونی خۆت لەسەر ئەم بابەتە دەرببڕیت بە پرکردنەوەی ئەم فۆرمە