سێ شه‌ممه‌ 6 تشرینی دووه‌م 2018

لە جوغزی سەربەخۆییدا، حزبی شیوعی لەکوێ هاوکێشەکەدایە.

بەروار : 06 تشرینی دووه‌م 2018
If you thought this page is useful to your friend, use this form to send.
Friend Email
Enter your message

 

لە جوغزی سەربەخۆییدا، حزبی شیوعی لەکوێ هاوکێشەکەدایە.
وەڵامێک بۆ دکتۆر کاوە محمود سکرتێری کۆمیتەی ناوەندی حزبی شیوعی کوردستان

 

جەلال هۆرێنی

 

دەمەوێت ئەوەبڵێم ، کاوە محمود وەک کەسایەتی و رووناکبیر ، شوێن دەستی دیارە و بابەتەکانی لەرووی فکریەوە گرنگی خۆی هەیە، بەجۆرێک دەتوانرێت سودی زانستی بۆ زانکۆکان تیدابێت.

 

سەربەخۆی و ریفراندۆم

 

بابەتی سەربەخۆی مافی گەلی کوردە ، کەخاوەن خاک و نەتەوە و زمان و کلتوری خۆیەتی ، هیچ کەسێک ناتوانێت نکۆلی لەو مافە بکات، تەنانەت سەدام حسێنی سەرۆکی عێراقی پێشوو بەهەموو دەسەڵاتە دیکتاتۆریەکەی لەسەر ئەوبابەتە ئامادە بوو بەبێ کەرکوک سەربەخۆی بداتە کوردستان(١).ئەو کوردانەشی کە دەنگی نەخیر بوون و بانگەشەیان بۆ دەکرد ،تەنها کێشەیان کات و هەلومەرجی سیاسی ناوچەکە و وەزعی ئابوری بوو، بەڵام بابەتی سەربەخۆی کە دکتۆر کاوە قسەی لەسەر دەکات نوسینەکانی لەدوای یەکەم ساڵی ریفراندۆمەوە بڵاودەکاتەوە ، جیاوازی خۆی هەیە،چونکە شکستی ریفراندۆم لەسەرشانی بارزانیە کە هەموو حزبەکان بەرپرسیاریتیان تیدا هەیە،بارزانی بەهۆی بەشداریکردنی جەماوەریکی زۆرەوە لە خۆی گومرابوو، تەنانەت لەووتارەکانی هەڵەی گەورەی لە دەربرینی ووشەکانی دەکرد، ئەو کابرایە وەک ئەوەی راوێژکارێکی نەبێت یان وا خۆی دەردەخست لە دیوەخانێک قسەبکات بۆ بنەماڵەیەک.

 

سەربەخۆی پێویستی بەسێ پەیکەری گرنگ هەیە بۆ بونیاتنانی ئەوانیش ( ئابوری و هێز و عەقڵ)(٢) لەم کاتەدا کورد خاوەنی هیچیان نیە ، لەرووی ئابوریەوە ناتوانێت مووچەی فەرمانبەرەکانی خۆی بدات ، ژیانی هاووڵاتیان بەجۆرێک تێکچووە ،دەیان کێشەی کۆمەڵایەتی دروستکردوە، لەسێ شاردا نەتوانێت کارەبا و ئاو دابین بکات چۆن دەتوانیت بناغەی سەربەخۆی دابنێت. وەک هێزیش خاوەن هیچ هێزێکی نشتیمانی نیە ، ئەوەی هەیە دوو هێزی ملیشیای پارتی و یەکێتیە کە لەسەرئاستی جهیانیش وەک تیرۆر مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێت، عەقڵیش خاڵیکی گرنگی بەرێوەبردنە وجودی نیە، لەنێو سیاسیەکانی کوردابۆ بەریوەبردن.

 

 

حزبی شیوعی لەکوی هاوکێشەکەدایە.

 

 

قسەکردن لەسەر مێژوو،وابەستەکردنی بەئێستا و لەبابەتی سەربەخۆی ، مێژووی حزبی شیوعی بەفەرمی دەگەرێتەوە بۆ ساڵی ١٩٥٢ کاتێ هاورێ بەهادین نوری سکرتێری حزبی شیوعی بوو دەستکاری پەیرەوی ناوخۆی حزبی شیوعی دەکات(٣)،کەهەرئەوکات کەوتە بەر رەخنەی هاوریان و هەلوێستی توندیان بەرامبەر نواند ،لەبابەتی سەربەخۆیدا ناکرێت باس لە هەلویستەکانی شیوعی عێراق نەکرێت.
بەڵام هاوکێشەی سیاسی ئێستای ئەو حزبە لەکوێدایە، چەند کاریگەری لەسەر گۆرەپانی سیاسی و رای گشتی هەیە؟ چۆن دەتوانن بەبەیاننامە یان لێدوانێکی رۆژنامەنوسی و راگەیاندن گاریگەری دروست بکەن.
ئەوەی ئەمرۆ داخوازیە لە دکتۆر کاوە ،لەجیاتی بابەتی سەربەخۆی قسەی لەسەر دۆخی حزب بکردایە، ئایا دەکرێت حزبێکی خاوەن ٨١ ساڵ تەمەن لەکوردستان هەشت هەزار دەنگ بهێنێت ؟ ئایا هۆکار چیە هەڵبژاردن لە دوای هەڵبژاردن دەنگی ئەو حزبە کەم دەکات و ناتوانیت تەنها متمانەی خانەوادەی شەهیدان و شیوعیەکان بەدەست بهێنتەوە؟
دەکرا دکتۆر کاوە لەجیاتی ئەوەی لەم کاتەدا خۆی بۆ بابەتی سەربەخۆی تەرخان بکات، نوێگەری و پێداچوونەوەی بە حزبدا بکردایە،ئەگەر کۆنگرەش نەبەستێت دەبوایە لەدوای هەڵبژاردنەوە مەکتەبی سیاسی بۆ جارێکی تر هەڵبژاردایەتەوە.

 

ناکرێت وابیر بکەیتەوە ،ئیوە لەبەر ئەوەی لە مەکتەبی سیاسین و خاوەن بریارن ،پێتان وابێت ئەوانەی خوارەوە هەمیشە ملکەچ دەبن و گوێرایەڵ دەبن ،ئێوە پەردەیەکتان لە نیوان خۆتان و خوارەوە دروست کردوە بەبێ ئەوەی هەستی پی بکەن ،تەنها دەرئەنجامەکەی دەبینن لەکاتی هەڵبژاردنەکاندا.
ئایا دکتۆر بیرت کردۆتەوە حزبێک خاوەنی نزیکەی هەزار شەهید بێت و زیاتر لە دوو هەزار پێشمەرگەی خانەنشینی هەبێت و نزیکەی پێنج سەد زیندانی سیاسی هەبێت و زیاتر لە هەزاز پاسەوان و زیرەڤانی هەبێت و لەهەموو رێکخستنەکانی پێنج هەزار ئەندامی هەبێت، بەڵام هەشت هەزار دەنگی هێنابێت.

 

 

 

سەرچاوەکان:
١- ٢٤ کاتژمێر لەگەڵ دکتۆر مکرەم تاڵەبانی دیداری جەلال هۆرێنی ساڵی ٢٠١٧ دەزگای بەدرخان
٢- ووتەیەکی کۆریە
٣- دیدارێکی بڵاونەکراوەی جەلال هۆرێنی لەگەڵ بەهادین نوری

ناردنی ئەم بابەتە بۆ تۆرەکۆمەڵایەتیەکان

ریزبەندی بابەت

0 بۆچوون تۆمارکراوە



تۆی بەریز دەتوانیت بۆچوونی خۆت لەسەر ئەم بابەتە دەرببڕیت بە پرکردنەوەی ئەم فۆرمە