چوار شه‌ممه‌ 7 تشرینی دووه‌م 2018

ڕەشیدە تڵەیب دەبێتە یەکەم ژنی موسڵمان لە کۆنگرێسی ئەمەریکا

بەروار : 07 تشرینی دووه‌م 2018
If you thought this page is useful to your friend, use this form to send.
Friend Email
Enter your message

 

ڕەشیدە تڵەیبی بە ڕەچەڵەک فەڵەستینی سەرکەوتنی لە هەڵبژاردنەکانی نیوەی خولی سەرۆکایەتی بەدەستهێنا و بەوەش دەبێتە یەکەم ژنی موسڵمان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا.

ڕەشیدە تڵەیبی دیموکرات، ڕکابەری کۆماری نەبوو لە بازنەی 13 ی ویلایەتی میشیگن، بۆیە بە ئاسانی دەنگێکی زۆری بردەوە بەراورد بە دوو ڕکابەری کە ئەندامی دوو پارتی بچوکن.

بەپـێی ئاژانسی دەنگ‌وباسی ئەسۆشیەتد پـرێس ڕەشیدە 91.2% ی دەنگەکانی بردووەتەوە لە بەرامبەر سام جۆنسن لە پارتی ۆرکینگ کڵاس کە 5.9% ی دەنگەکانی بەدەستهێنا و ئێتا وڵکۆکسن لە پارتی سەوز کە تەنیا 2.9% ی دەنگدەران دەنگیان پـێداوە.

ڕەشیدەی تەمەن 42 ساڵ، لە دایکبووی شاری دیترۆیتی ویلایەتی میشیگنە و بە ڕەچەڵەک خەڵکی کەناری ڕۆژئاوای فەڵەستینیە. ساڵی 2009 بوو بە یەکەم ژنی موسڵمان لە ناو ئەنجومەنی نوێنەرانی ویلایەتی میشیگن.

ڕەشیدە یەکێکە لە نێوان زیاتر لە 90 موسڵمان کە زۆربەیان دیموکراتن، خۆیان بۆ هەڵبژاردنەکانی نیوەی خولی سەرۆکایەتی ئەمساڵ کاندیدکردووە.

ناردنی ئەم بابەتە بۆ تۆرەکۆمەڵایەتیەکان

ریزبەندی بابەت

0 بۆچوون تۆمارکراوە



تۆی بەریز دەتوانیت بۆچوونی خۆت لەسەر ئەم بابەتە دەرببڕیت بە پرکردنەوەی ئەم فۆرمە