چوار شه‌ممه‌ 14 تشرینی دووه‌م 2018

خوێندنەوەیەک بۆ راگەیەندراوەکەی حزبی شیوعی

بەروار : 14 تشرینی دووه‌م 2018
If you thought this page is useful to your friend, use this form to send.
Friend Email
Enter your message

 

جەلال هۆرێنی

حزبی شیوعی کوردستان لە کۆتا کۆبونەوەی کۆمیتەی ناوەندی خۆیدا ، کۆمەڵێک بریار و هەڵوێستەی گرنگی کرد، کە خواستی ئەندامان و دۆستە دلسۆزەکەیەتی .
ئەوەی لەم راگەیاندنەدا بووە مایەی شانازیکردن بۆ شیوعیەکان گەڕانەوە بوو بۆ شەقام ،کارکردن بوو لەسەر تێزی چەپ بوون،هەنگاوەکانی دوای ئەم راگەیەندراوە ،پێویستی بەکردار و هەلوێستی پراکتیزەکردن هەیە.

 

دەنگی هیزی چەپ

لەراگەیەندراوەکەدا هاتووە (هەر بۆیە پەرلەمانتاری لیستی ئازادی لە پەرلەماندا دەنگی ڕەسن و ڕاستەقینەی خەڵكی زەحمەتكێشی كوردستان، دەنگی هێزە چەپەكانی كوردستان دەبێت، و حزب تێكۆشانی پەرلەمانی بە تێكۆشانی جەماوەری و تێكۆشانی شەقام گرێ دەدات، و سەرجەم هەڵوێستە سیاسییەكانی لە چوارچێوەی ئیلتزامكردن بە بەرنامەی لیستی ئازادییەوە دەبێت). ئەمە هەنگاوێکیە کە خواستی چەپەکانی کوردستانە بۆ ئەوەی چەترێک هەبێت بۆ کۆکردنەوەیان ،یاخود چوارچیوەیەکی فکری مارکسی هەبێت بۆ ئەوەی تیروانینە جیاوازەکانی نێو چەپ کۆبکاتەوە ،بتوانێت رەنگدانەوەی هەبێت لەشەقام و رای گشتیدا.
ئەرکی حزبی شیوعیە لەمرۆ وە پشت لە دەسەڵات بکات و روو لە رەوتی چەپ بکات ،تێروانیەکانی مارکس بکەنە بەرنامەی خەباتی کرێکاری و جووتیاری ،تاوەکو بتوانین دەنگی شەقام ببەینە پەرلەمان، دەبێت نوێنەرەکەی حزبیش بە کرداری پەیوەست بێت بە ئەم بریارەی کۆمیتەی ناوەندی و ئەرکی جێبەجێکردنی بگرێتە ئەستۆ.

 

ئۆپۆزەسیۆنبوون

لەراگەیەندراوەکەدا هاتووە (بۆ چوارساڵی داهاتووی كارمان ، كۆمیتەی ناوەندی بریاری دا بەشداری كابینەی تازەی نەكاتن و دەنگی پێ‌ نەدات بەهۆی جیاوازی دیدمان دژ بە پەیرەوكردنی سیاسەتی نیولیبرالیزمی سەرمایەداری هێزە براوەكان، پێمان وایە توانای چارەسەركردنی كێشەكانی هەژاری وبێكاری و بەشداری سیاسی و چین و توێژە پەراوێزخراوەكانی نابێت). ئەمە هەواڵێکی خۆشە کە ماوەیەکە ئێمەمانان داوای دەکەین و خواستمان لەسەرێتی، بەشێکی زۆری ئەندامانی حزبی شیوعی ئەم داخوازیانەیان هەیە لەسەرکردایەتی حزبەکەیان. ئەم بریارە هەرچەندە درەنگ وەختبوو، بەڵام دەتوانێت خواستی شیوعیەکان بەدیبهێنیت، لەشەقام نوێنەرایەتی دەنگە نارەزاییەکان بکەن ،لەپەرلەمانیش رەنگدانەوەی هەبێت.بیرلەوە نەکرێتەوە ئێمە خاوەن یەک کورسین، چونکە ئەو کورسیە کاری زۆری پێدەکرێت وەک لە رابردوو کردمان، پێش هەموو شتێک نابێت دەنگ بە کابینەی حکومەت بدات ،چونکە کێشەکانی هەژاری و بێکاری چارەسەرنەکراوە ،خەڵک بەدەستی حکومەتەکەی یەكێتی و پارتی تووشی هەژاری و بێکاری و بێ ئاوی و کارەبایی بووە.دەبێت نوێنەری حزب لە پەرلەمان دەنگی بڵند بێت و هاواربکات لەسەر داخوازیەکانی خەڵک.

 

ئەرکی ئێمە چیە
ئەم راگەیەندراوەی کۆمیتەی ناوەندی ، ئەرکی ئێمەی زیاتر کرد،جگە لەپشتیوانی و دەست خۆشی بۆ دەرئەنجامی کۆبونەوەکەیان ،ئەرکی ئێمەیە ،لەشەقام و لە راگەیاندن و تۆرەکۆمەڵایەتیەکان عەیب و عاری حکومەت هەلبدەینەوە و پشتیوانی بریارەکەی کۆمیتەی ناوەندی بکەین، هەر ئەندامێکیش لەبەر بەرژەوەندی تایبەتی خۆی پێشیلی کرد و وابەستە نەبوو پێوە ،پێویستە سزای بدرێت.
ئەرکی ئێمەیە چاودیری بریارەکانی کۆمیتەی ناوەندی بکەین بۆ کۆنفرانس و گۆرانکاری لە (مەکتەبی سیاسی و مەکتەبی راگەیاندن و مەکتەبی هەڵبژاردن و رێکخستن)دەبێت سود لەتوانای کادیرە گەنج و لێهاتووەکان ببینین و ئەرکیان پێ بسپێرین ،بۆ ئەوەی خۆیان بە خاوەن بریاری حزب بزانن.

ناردنی ئەم بابەتە بۆ تۆرەکۆمەڵایەتیەکان

ریزبەندی بابەت

0 بۆچوون تۆمارکراوە



تۆی بەریز دەتوانیت بۆچوونی خۆت لەسەر ئەم بابەتە دەرببڕیت بە پرکردنەوەی ئەم فۆرمە