چوار شه‌ممه‌ 14 تشرینی دووه‌م 2018

ئاگاپرێس : ناکۆکی نێوان محمود سەنگاوی و بەریوەبەری پۆلیسی گەرمیان لەسەر راوچیەکان بڵاودەکاتەوە

بەروار : 14 تشرینی دووه‌م 2018
If you thought this page is useful to your friend, use this form to send.
Friend Email
Enter your message

 

دوای ئەوەی دوێنی ماڵپەری ئاگاپرێس ناوی دوو بەرپرسی یەکیتی ئاشکرا کرد ،کە بەبەردەوامی خەریکی راوکردنن لە شاخی بەمۆ و خۆشک ،خۆشبەختانە دەنگدانەوەی باشی لەنیو تۆرەکۆمەلایەتیەکان و خەڵکی ناوچەکە دروستکردوە.

ماوەی چەند رۆژێک پێش ئێستا هێزەکانی پۆلیس و ئاسایش ،چەند کەسیکێان دەستگیرکرد، کە لەبناری بەمۆ و خۆشک راویان کردبوو ،دوای ئەوەی لەلایەن پۆلیسی دارستانی مەیدان پراویان بۆ کراوەتەوە و رەوانەی دادگا کراوان، دەرکەوتوە ئەو کەسەی سەرپرشتیاریانە پیاوی نزیک لەمحمود سەنگاویە.

ئاگاپرێس زانیویەتی لەسەرچاوە باوەرپیکراوەکانی : کەمحمود سەنگاوی تەلەفونی بۆ بەریوەبەری گشتی پۆلیسی گەرمیان محمەدی حاجی فایەق کردوە ، کە (ساڵح نەسرەدین کە ناسراوە بە سالەی بان ملەکە) ئازاد بکات، ئەویش پیووتوە ئازادی ناکەم، چونکە دەستگیرکراوە کە ئاژاەڵێکی کوشتوە دوو بەجکە لەسکیدا هەبووە،بەپی زانیاریەکان لەو پەیوەندیە تەلەفونیەدا محمود سەنگاوی ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی و محمەدی حاجی فایەق بەریوەبەری پۆلیسی گەرمیان بووە بەدەمەقاڵەیان و بەتوندی قسەیان کردوە، بەرامبەر بەیەک.

سەرچاوەکەی ئاگاپرێس ئەوەشی ئاشکرا کرد: دوای تەلەفونکردنەکە ، محمود سەنگاوی پەیوەندی بە مامۆستا جەلال بریکاری وەزارەتی ناخۆ دەکات بۆ ئازاد کردنی پیاوەکەی .بۆیە لەسەر فەرمانی (مامۆستا جەلال ) راوچیەکە بەناوی )ساڵح نەسرەدین) ئازاد دەکرێت و فەرمانیش دەرچووە ، بەریوەبەری پۆلیسی دارستانی مەیدان بگوازنەوە بۆ شوێنیکی تر.

ناردنی ئەم بابەتە بۆ تۆرەکۆمەڵایەتیەکان

ریزبەندی بابەت

0 بۆچوون تۆمارکراوە



تۆی بەریز دەتوانیت بۆچوونی خۆت لەسەر ئەم بابەتە دەرببڕیت بە پرکردنەوەی ئەم فۆرمە