Oops! It appears that you have disabled your Javascript. In order for you to see this page as it is meant to appear, we ask that you please re-enable your Javascript!
دوو شه‌ممه‌ 19 تشرینی دووه‌م 2018

سه‌عدی پیره‌: بۆ ته‌نز باسی زیادكردنی جێگرێكی تر بۆ سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم ده‌كرێت نه‌ك ڕاستی ئه‌گه‌رنا هیچ لایه‌نێك داوای نه‌كردووه‌

بەروار : 19 تشرینی دووه‌م 2018
If you thought this page is useful to your friend, use this form to send.
Friend Email
Enter your message

 

 

له‌میانه‌ی وتووێژێكی ژیار محه‌مه‌د له‌به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره‌ وته‌بێژی فه‌رمی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان ڕایگه‌یاند” له‌گه‌ڵ پارتی باسمان له‌ كاری هاوبه‌شی داهاتوو كرد، هه‌روه‌ها سود وه‌رگرتن له‌و هه‌ڵانه‌ی له‌ڕابردوو كردومانه‌ تا دووباره‌ی نه‌كه‌ینه‌وه‌، ده‌شڵێت” یه‌كێتی هیچ مه‌رجێكی نیه‌ بۆ به‌شداریكردن له‌ حكومه‌ت وه‌ هیچ مه‌رجێكیش قبوڵ ناكات، هه‌روه‌ها ده‌ڵێت” له‌گه‌ڵ پارتی باسمان له‌وه‌كرد خەڵک دەنگی داوە بە ئارامی و بژێوی ژیان، نەبووە لەدنیادا خەڵك دوبارە دەنگبداتەوە بەو حیزبانەی کە (25-30 )ساڵە حوکم دەکەن ئەوەش واتای ئەوەی خەڵک نه‌یویست، موجازه‌فه‌ بکات (ڕیسک) بەڵکو ویستویەتی دەنگ بە داهاتوویەکی مسۆگەر بدات، ڕه‌تیشیده‌كاته‌وه‌، یه‌كێتی مه‌به‌ستی بێت بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌شداری له‌ حكومه‌تی هه‌رێم نه‌كات وتی” له‌هیچ به‌رپرسێكی گۆڕانمان نه‌بیستووه‌ وابڵێن، به‌ڵام ڕه‌نگه‌ كه‌گۆڕان ئه‌و قسه‌یه‌ ده‌كات بۆ بازاڕ گه‌رمكردنی خۆیان بڵێن، خۆ گۆڕان ناحه‌زی ئێمه‌ نیه‌، هاوپەیمانی ئێمەیە لە سەر ئاستی حکومەتی محەلی لەسلێمانی، نەک هەر گۆڕان هەر لایەنێکی تر بەویستی خۆی ویستی بێتە حکومەتەوە ئێمە بەخێرهاتنی دەکەین، سەبارەت بەبونی زیاتر لەجێگرێک بۆ سەرۆکی حکومەت؟ سەعدی پیرە وتی” شتی وانیە، کەس باسی وای نەکردووە.، وە گۆڕان قسەی وای نەکردووە کە پۆستی جێگری سەرۆک وەزیرانیانیان دەوێت ئاگادارین لەگەڵ پارتیش ئەو قسەیەیان نەکردووە.، وەکەس باسی زیادکردنی جێگرێکی بۆ سەرۆکی حکومەت نەکردووە ئه‌وه‌ ته‌نها وه‌ك ته‌نزه‌ كه ڕۆژنامه‌نوسان ‌ پرسیاریان كرد، وتیان ده‌ڵێن جێگرێكی تر بۆ سه‌رۆكی حكومه‌ت زیاد ده‌بێت، ئێمه‌شوتمان با سێ یا چوار جێگربێت جا قه‌یچێكه‌! ئه‌گه‌رنا هیچ لایه‌نێكی سیاسی شتی وای باس نه‌كردووه‌، ڕه‌نگه‌ هه‌ندێك كه‌سیش بۆ ئه‌وه‌ی بازاڕی خۆی گه‌رم بكات باسی بكات، ئه‌گه‌رنا لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان باسی زیادكردنی جێگریان نه‌كردووه‌ ، خۆی قسەکە ئەوەیە ئایا ئەو جێگرە پێویستە زیادبکرێت؟پرسیاره‌كه‌ ئه‌وه‌یه‌”

ڕۆژی شه‌ممه‌ وه‌فدێكی پارتی دیموكراتی كوردستان سه‌ردانی شاری سلێمانی كرد، پارتی دیموكراتی كوردستان براوه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌ په‌رله‌مانیه‌كه‌ی ٣٠ی ئه‌یلوله‌، كه‌توانی له‌كۆی(111)،(45) كورسی به‌ده‌ست بهێنێت، به‌پێی یاسا-ش كاندیدی ڕاسپێراو بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت له‌و لایه‌نه‌ ده‌بێت كه‌ له‌ڕوی ژماره‌ی كورسیه‌وه‌ گه‌وره‌ترین لیستی په‌رله‌مانی ده‌بێت.

سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره‌ له‌سه‌ره‌تای وتوێژه‌كه‌دا ئاماژه‌ی به‌ كۆبونه‌وه‌كه‌ی شانده‌كه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان كرد له‌گه‌ڵ حیزبه‌كه‌ی و وتی: کۆبونەوەی یەکەم بوو له‌پاش هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی هه‌رێم و پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عیراق،بۆ ئەوەبوو ڕێگاو شوێنی پێکەوە کارکردن لەداهاتوو پێكه‌وه‌ دابنێین، بۆ ئەوەبوو کە هەڵەکانی ڕابردوو دوبارە نەکەینەوە و سود لەو هەڵانە وەربگین، واتە کۆبونەوەکە (ئیستعرازی” بوو، هه‌روه‌ها چۆنیه‌تی جێ به‌جێ كردنی ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی كه‌ به‌خه‌ڵكمان دا له‌هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌كان، چونكه‌ خەڵک دەنگی داوە بە ئارامی و بژێوی ژیان، نەبووە لەدنیادا خەڵك دوبارە دەنگبداتەوە بەو حیزبانەی کە (25)ساڵە حوکم دەکەن ئەوەش واتای ئەوەی خەڵک نایەوێت، سەرکێشی بکات (ڕیسک) بەڵکو ویستویەتی دەنگ بە داهاتوویەکی مسۆگەر بدات.

پیره‌ وتیشی” لەکۆبونەوەی داهاتوو دیارە باسی ئەوەدەکەین کە کێ کاندیدی سەرۆکی حکومەت دەبێت له‌ كام لا، وە کێ سەرۆکی پەرلەمان دەبێت له‌ لایه‌كه‌ی تر، ئەوە دیارە لەنێوان پارتی و یەکێتی یەکلایی دەکرێتەوە و گفتوگۆی لەسەر دەکرێت

دەربارەی ئەوەی ناکۆکی هەیە لەسەر کاندیدێک بۆ پۆستی سەرۆکی پەرلەمان لەناو یەکێتیدا سەعدی پیرە ڕەتیکردوە و وتی” ئەوە هیچی ڕاست نیە.”

هەروەها لەبارەی ئەوەی ئایا قوباد تاڵەبانی دەچێتە پەرلەمان، سەعدی پیرە وتی” ئەوە لەکۆبونەوە باسی دەکەین نەک لەڕێگای ڕاگەیاندنەوە.”

دەربارەی ئەو دەنگۆیانەی کەباس لەوەدەکەن یەکێتی نایەوێت گۆڕان بەشداری لەحکومەت بکات؟ سەعدی پیرە وتی” لە هیچ بەرپرسێکی گۆڕانمان بەفەرمی ئەو قسەیە نەبیستووە،وه‌ به‌ هیچ ییزبێكیشدا جوابیان بۆ نه‌ناردوین وا بڵێن،ڕەنگە گۆڕان بۆ بازاڕ گەرمکردنی خۆی ئەو قسەیە بکات، بەڵام ئێمە بەپێچەوانەوە ڤیتۆمانلەسەر هیچ لایەنێک نیە بۆ بەشداری کردن لەحکومەت، خۆ گۆڕان ناحه‌زمان نیه‌، به‌پێچه‌وانه‌وه‌هاوپەیمانی ئێمەیە لە سەر ئاستی حکومەتی خۆجێی لەسلێمانی، نەک هەر گۆڕان هەر لایەنێکی تر بەویستی خۆی ویستی بێتە حکومەتەوە ئێمە بەخێرهاتنی دەکەین.”

لەبارەی کابینەی داهاتووی حکومەتی هەرێمەوە، وته‌بێژی فه‌رمی یه‌كێتی وتی” دوو بۆچون هەیە ، یەکێک لەوانە “ترشیق” ڕەشیقکردنی کابینەی حکومەتە، ئەو وەزارەتانەی نزیکن لەیەکەوە بکرێنە یەک.”

سەبارەت بەبونی زیاتر لەجێگرێک بۆ سەرۆکی حکومەت؟ سەعدی پیرە وتی” وانیە، کەس باسی وای نەکردووە.، وە گۆڕان قسەی وای نەکردووە کە پۆستی جێگری سەرۆک وەزیرانیانیان دەوێت ئاگادارین لەگەڵ پارتیش ئەو قسەیەیان نەکردووە.، وەکەس باسی زیادکردنی جێگرێکی بۆ سەرۆکی حکومەت نەکردووە ئه‌وه‌ ته‌نها وه‌ك ته‌نزه‌ كه ڕۆژنامه‌نوسان پرسیاریان كرد، وتیان ده‌ڵێن جێگرێكی تر بۆ سه‌رۆكی حكومه‌ت زیاد ده‌بێت، ئێمه‌ش وتمان با سێ- چوار جێگربێت قه‌یچێكه‌! ئه‌گه‌رنا خۆی له‌ڕاستیدا هیچ لایه‌نێكی سیاسی شتی وای باس نه‌كردووه‌، ڕه‌نگه‌ هه‌ندێك كه‌سیش بۆ ئه‌وه‌ی بازاڕی خۆی گه‌رم بكات باسی بكات، ئه‌گه‌رنا لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان باسی زیادكردنی جێگریان نه‌كردووه‌ ، خۆی قسەکە ئەوەیە ئایا ئەو جێگرە پێویستە زیادبکرێت؟پرسیاره‌كه‌ ئه‌وه‌یه‌”

دەربارەی مەرج و داواکارییەکانی یەکێتی بۆ بەشدارییان لەحکومەت؟ سەعدی پیرە وتی” نەمەرجمان هەیە بۆ بەشداری لەحکومەت نەمەرجیش لەکەس قبوڵ دەکەین.”

ئایا پەیوەندیتان لەگەڵ پارتی ئاسایی بۆتەوە بەتایبەت پاش بابەتی سەرۆک کۆمار کەهەست بەجۆرێک لەگرژی دەکرا؟ سەعدی پیرە” ئێمە بەبێ هیچ نێوەندگیریەک لەگەڵ پارتی دانیشتین و کۆبوینەوە، ئەوان هاتنە ناو بارەگای مەکتەبی سیاسی هیچ گرفتێکیش نەبوو، حەقە ئەو پرسیارە لەوان بکرێت خۆ ئێـمە لەدڵی ئەوان نین.”

ناردنی ئەم بابەتە بۆ تۆرەکۆمەڵایەتیەکان

ریزبەندی بابەت

0 بۆچوون تۆمارکراوە



تۆی بەریز دەتوانیت بۆچوونی خۆت لەسەر ئەم بابەتە دەرببڕیت بە پرکردنەوەی ئەم فۆرمە