پێنج شه‌ممه‌ 22 تشرینی دووه‌م 2018

مەدرەسەی وەقفی مەعاریفی لە هەولێر

بەروار : 22 تشرینی دووه‌م 2018
If you thought this page is useful to your friend, use this form to send.
Friend Email
Enter your message

 

دکتۆر شوان عەبدوڵا حەمەد

مژدە مژدە،بۆ عاشقانی زمان و کەلتور و ئەخلاقی فاشیزمی تورکی: مەدرەسەی وەقفی مەعاریفی تورکی لە هەولێر کرایەوە، خێراکەن مناڵەکانتان بنێرن، با بە عەقڵیەتی دواکەوتووی سونەگەرایی، کەمالیستی، یەک دەوڵەت و یەک نەتەوە و یەک زمان و یەک ئاڵا و یەک کەلتوور، بۆتان پەروەردە بکەن!

گرنگتر لەوە ئەوەیە کە لە مەراسیمی کردنەوەی فاشیزمخانەکەی وەقفی مەعاریفی لە هەولێر، کۆمەڵێک لە گێلەپیاوەکانی مەدرەسەی فاشیزمی کوردایەتی ئیدیعای ئەوەیان کرد، کە گوایە سیستەمی خوێندنی ووڵاتی تورکیا باشترین سیستەمی جیهانیە و زۆریش پێشکەوتووە. بۆیە ئەو گێلەپیاوانە ئەیانەوێت ئەو سیستمە عەجایەبەی دنیا بهێننە هەرێمی تروتەشقەڵە و ئیتر مناڵەکانی ئێمەش لەو سیستەمە عالەی تورکییزم بێ بەش نەبن و بڕێکیش ئۆڵماز و ئابێ و ئامەنەقۆیم و ئەمانە فێرببن.
باشە با ئێمەش هەموو جارێک قسەی ئەم گێلەپیاوانە وەرنەگرین و هیچ نەبێت بۆ جارێکیش بێت خۆمان لێگەڕین (سێرچ) ێکی سادەی ناو گووگڵ و ئینتەرنێت بکەین و بزانین گێلەپیاوەکان هەر بەراستی گێلن یان ئەو میللەتە بە گێل ئەزانن؟

۱)بەپێی ریزبەندی تایمس هایەر ئێدوکیشت، هیچ تاقە زانکۆیەکی تورکیا نەگەیشتۆتە ریزبەندی ۳٥٠ش. تەنها یەک تاقە زانکۆیان بەهەزار حەلوەلا گەیشتۆتە رێزبەندی ۳٥۱! کەچی ووڵاتێکی بچوکی وەک قبرس لەپێش تورکیاوەیە و لە ریزبەندی ۳٠۱ دایە و زانکۆی شا عبدولعەزیزی سعودی، زۆر لە پێش زانکۆکانی تورکیاوەیە و خۆی گەیاندۆتە ۲٠۱.

۲)هەر بەپێی ئاماری پێگەیەکی تری ئینتەرنێتی بەناوی topuniversities.com، ووڵاتی تورکیا لەڕیزبەندی ٤۳ هەمیندایە بۆ سیستەمی خوێندنی زانکۆیی جیهانی. شایانی باسە، ووڵاتانی وەکو میسر و چیک و لوبنان و ئەندەنوسیا و تایلاند و کازاخستان و سعودیە و پورتوگال و کۆڵۆمبیا و ئەفریکای باکور و چیلی و مەکسیک، هەموویان زۆر لە پێش ووڵاتی تورکیاوەن.

۳)لە هەمان کاتدا، بەپێی پێگەی ئینتەرنێتی worldtop20.org بۆ باشترین سیستەمی خوێندن و پەروەردەی جیهانی، ووڵاتی تورکیا لە ریزبەندی ۲٠ هەمیندا دەرنەکەوتووە! لەگەڵ ئەوەشا، پرۆگرامی نێودەوڵەتی بۆ هەڵسەنگاندنی خوێندکاران ناسراو بە(پیسا) لە رۆژنامەی حوڕییەت دەیلی نیوز لە ۱۳ ی نۆڤەمبەری ۲٠۱۷ لە ئارتیکڵێکدا بڵاوی کردۆتەوە کە سیستەمی خوێندنی تورکیا لە ئاستی پێوانەیی (ستاندارد) ی جیهانیا نیە و پێویستە چاکسازی تیابکرێت بۆ بەرزکردنەوەی کوالیتی (جۆرێتی) سیستەمەکە.

کەواتە با ئێمە دوور لە کاریگەری قسەکانی گێلەپیاوانی کوردایەتی تەماشایەکی ئەم ئامار و ڕیزبەندیانە بکەین و بپرسین، گێلەپیاوان چۆن لە ڕوویان دێت ئاوا بە بەرچاوی هەموو دنیاوە، درۆی وا زەق و شاخداربکەن و خەڵکی کوردستان بە گێلێک وەکو خۆیان بزانن؟ یاخود وەکو هەموو جارێکیان ئەمجارەش گێلەپیاوەکان مێش میوانیان نیە و ئەوەی ئاگاداری نەبن و نەیزانن ریزبەندی و ئاماری جیهانییە بۆ سیستەمی خوێندن و پەروردە و زانکۆکان؟!
یان ئەم گێلەپیاوانەی کوردایەتی ئیتر هەر خۆیان مورتەزەقەن و بەدەست خۆیان نیە، جاشێتیان ئەخورێت و حەز ئەکەن قیچێک بۆ ئابێ ئەردۆغان بایدەن و ماستاوی بۆ بکەن، بەڵکو ئەمجارە قەشمەریان پێ نەکات و ڕیفراندۆمێکی راستەقینەیان بۆ پردەکەی پردێ بۆ بکات!

ناردنی ئەم بابەتە بۆ تۆرەکۆمەڵایەتیەکان

ریزبەندی بابەت

0 بۆچوون تۆمارکراوە



تۆی بەریز دەتوانیت بۆچوونی خۆت لەسەر ئەم بابەتە دەرببڕیت بە پرکردنەوەی ئەم فۆرمە