دوو شه‌ممه‌ 26 تشرینی دووه‌م 2018

مه‌سعود حه‌یدەر: سەردانی وه‌فده‌كه‌ی بارزانی بۆ به‌غداد فەرمی بوو بەناوی ھەموو کورد وەک تاکە زەعیم و مەرجەعی کوردستانیش پێشوازی لێكرا

بەروار : 26 تشرینی دووه‌م 2018
If you thought this page is useful to your friend, use this form to send.
Friend Email
Enter your message

 

 

لەمیانەی وتووێژێکی ژیار محەمەد لەبەشی کوردی دەنگی ئەمریکا ، مەسعود حەیدەر ئەندامی شاندی سەرۆکی پێشووی هەرێمی کوردستان “مەسعود بارزانی” بۆ بەغداد ، دەڵێت” سەردانەکەی بارزانی بۆ بەغداد فەرمی بووە ، بەناوی هەموو کورد وەک تاکە زەعیم و مەرجەعی کورد، چونکە خەڵکی کوردستان بەخۆشحاڵیەوە نزیکەی لە 50%ی متمانەیان دایەوە بەپارتی لەهەڵبژاردن بۆ ئیدارەدان، بە پلەبەندی و لە ئایندەیەکی نزیکدا ئەنجامی سەردانەکەی شاندە کوردییەکە بەسەرۆکایەتی بارزانی بۆ بەغداد دەردەکەوێت، بەجۆرێک لەسەر ئاستی چارەسەرکردنی کێشە سیاسی و داراییەکان، تا ئەوەی بەغداد موچە و بودجەی هەرێم بەتەواوی دەنێرێت وە پاشەکەوتی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم بەتەواوی نامێنێت، دەشڵیت”ئەو سەردانە بووە هۆی توانەوەی بەستەڵەکی کێشه‌کانی نێوان هەرێم و بەغداد، وە دەرگای چارەسەری بەڕووی هەموو کێشەکان لە عیراق کردەوە، بەوهۆیەوە سەرکردە عیراقیەکانیش هەمووان سەردانی هەولێر دەکەن، هەروەها ئەوەش دەڵێت” سەرکردە عیراقیەکان وەک “زەعیم” و مەرجەعێکی کورد پێشوازییان لەبارزانی کردووە بەجۆرێک لەهەموو کۆبونەوەکاندا بە بارزانیان وتووە بارزانی لەکوێ بێت چارەسەری کێشە لەوێیە، داوای دەستپێشخەرییان لەبارزانی کردووە بۆ چارەسەری کێشەکان و بارزانیش وتویەتی بەخۆشحاڵیەوە دیراسەی دەکەین، هەروەها دەڵێت” ئێستا بارزانی نەک هەر بۆ کوردستان بەڵکو بۆ هەموو عیراق لەپێشی هەموو سەرکردەکانە “(صمام، الأمان) ی عیراق و کوردستان-یشە.) هه‌روه‌ها وتیشی: له‌ ئه‌جێندای وه‌فده‌كه‌ نه‌بوو كۆبونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ سه‌رۆك كۆمار بكات.”

مەسعود حەیدەر لەسەرەتای گفتوگۆکەدا وتی” ئەم سەردانەی وەفدەکەی “بەڕێز سەرۆکبارزانی” بۆ دوپاتکردنەوەی پشتیوانیە لە بەڕێز دکتۆر عادل عەبدولمەهدی لە هەنگاوەکانی چارەسەرکردنی کێشەکانی عیراق وەبەچارەسەرکردنی کێشەکانی عیراق دەتوانرێت چارەسەری کێشە داراییەکان و کيشەی کەرکوک و کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغداد بکرێت.”

مەسعود حەیدەر ڕاشیگەیاند” سەردانێکی فەرمی بوو وە شێوازی پێشوازی کردنەکەش لەلایەن بەرپرسانی عیراقیەوە فەرمی بوو وەک یەکێک لەسەرکردە و ڕابەر پێشوازی لێکراوە،لەسەر ئاستی عیراقی و دەرەوەی عیراقیش کاک مەسعود وەک سەرکردە و ڕابەرێکی کورد، وەک مەرجەعی کورد بە پڕۆتۆکۆل پێشوازی لێکرا، من خۆم لە هەموو کۆبونەوەکان بەشداربووم وەک ڕابەرێکی کورد مامەڵەی لەگەڵ کراوە وە بەم سەردانەی کاک مەسعود بۆ بەغداد بەستەڵەکی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغداد توایەوە وە دەرگاش بەسەر چارەسەری کێشەکانی هەموو عیراق کرایەوە.”

دەربارەی بینینی نوێنەرانی کورد لەبەغداد؟ ئەندامەکەی شاندەکەی بارزانی وتی” بێگومان ئەگەر نوێنەرانی کورد لەو کاتەدا لەبەغداد بونایە بەهەموو فراکسیۆنەکانەوە جەنابی سەرۆک بارزانی لەگەڵیان کۆدەبونەوە وە خۆی پرسیاری کرد ئایا کۆبونەوە لەگەڵ فڕاکسیۆنەکوردییەکان دانراوە، ڕونمان کردەوە کە ئێستا پەرلەمانتارەکان لە پشودان.”

لەوەڵامی ئەو پرسیارەی ئەگەر سەردانەکە فەرمیە بۆچی هیچ لایەنێکی تر لە شاندەکەدا نەبوو ؟ مەسعود حەیدەر وتی” واقیعی ئێستای هەرێمی کوردستان وایە، لەدوای هەڵبژاردنەکان پارتی نزیکەی لە 50%ی خەڵكی کوردستانە، خەڵکی کوردستان به‌خۆشحاڵیه‌وه‌ متمانەی زۆرینمەیان دا بە پارتی دیموکراتی کوردستان لەهەڵبژاردنەکان بۆ ئیدارەدانی هەرێم، وە خودی “سەرۆک بارزانی-یش” نەک نوێنەرایەتی هەموو کورد بەڵکو لەسەر ئاستی عیراق سەرکردە سیاسیە عیراقیەکان داوایان لێکرد دەسپێشخەریەک بکات بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی عیراق

وتیشی” ڕاستە وەفدەکە لەڕووی ژمارەوە کەمبوو، بەڵام بەسەنگ و شێوازی پێشوازی کردنی سەنگی “سەرۆک بارزانی” دەرخست، بونی من لەو وەفدەی “جەنابی سەرۆک” پەیوەندی هەبوو بە ڕاسپاردنی “سەرۆک بارزانی” کە متمانەی بە من هەبوو، وە من وەک کەسایەتیەکی سەربەخۆی نیشتمانی بەشداربووم ، بونی منیش لەو وەفدە ئەوەی سەلماند کەهەرکەسێکی نیشتمانی لەو وەفدەی “سەرۆک” بارزانی وه‌ ده‌توانێت له‌ شانده‌كان و ڕیزكانی پارتی بێ هیچ ئینتیمایه‌كی حیزبی لەهەرکات و شوێنێکدا جێگەی دەبێتەوە.”

ئەندامەکەی شاندەکەی بارزانی ئاماژەی بەکاریگەری و ئەنجامی سەردانەکە کرد و وتی” لە ئەنجامی ئەم سەردانە گۆڕانکاری” تەدریجی” لە ئابوری و چارەسەرکردنی کێشەکانی هەرێم و بەغداد هەروەها لەهەمووی گرنگتر ئیدارەدانی کەرکوک بە ئیدارەی هاوبەش و هەماهەنگی پێشمەرگە و هێزە عیراقیەکان بۆ پاراستنی ئاسایشی ناوچەکانی ماددەی(140) دروست دەبێت، وە بابەتی ڕیفراندۆمیش لەناخی هەر کەسێکدا وەک چۆن لەناخی کاک مەسعود دەمێنێتەوە ئاوا، ڕەنگە “عاملی” کات ئەو بابەتە یەکلایی بکاتەوە.”

ڕاشیگەیاند” ئەم سەردانانە کردنەوەی دەرگاکان بوو ، سروشتی وایە کە سەرۆکەکان دەرگاکان دەکەنەوە، وە سەرکردەکانی عیراقیش بێ هیچ کێشەیەک سەردانی هەولێر دەکەن چونکە دەرگاکان هەموو کراونەتەوە.”

دەربارەی کاریگەری سەردانی شاندەکەیان لەسەر بەشە بودجەی هەرێم، مەسعود حەیدەر وتی” بابەتی بودجە دەمێکە کاری لەسەر کراوە هەم لەسەر ئاستی سەرۆکی حکومەتی هەرێم و وەزیری دارایی هەرێم وە وەزیری دارایی عیراق کە بێگومان بەم نزیکانە ئەنجامەکەی دەبینرێت، بەڵام بەم سەردانەی ” سەرۆک بارزانی” بابەتی شایستە داراییەکانی هەرێم یەکلایی بوەیەوە وە بۆ پێشمەرگەش هەر ڕاستە بەم شێوەیە هەموو مانگێک بەغداد شایستە داراییەکانی دەداتە هەرێم.”

بەوتەی مەسعود حەیدەر لەپاش سەردانەکەی بارزانی بۆ بەغداد ، پاشەکەوتی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم نامێنێت، وتی” وەک وتم ئەنجامی ئەم سەردانە بەم نزیکانە بە ئەرێنی کاریگەریەکەی دەردەکەوێت، وادەکات کە بەغداد پشکی هەرێم وموچەی فەرمانبەرانی هەرێم بنێرێت و بەتەواوی فەرمانبەران مانگانە موچەی خۆیان وەربگرن و پاشەکەوتیش بەتەواوی نەمێنێت.”

لەوەڵامی ئەو پرسیارەی ئایا هیچ گرەنتیەکتان لەو بارەیەوە پێدراوە؟ مەسعود حەیدەر وتی” ئیشەڵا، بەڵام ئێستا ناتوانم وردەکاریەکەی زیاتر بڵێم، بەڵام ئەنجامی ئەو سەردانە وادەبێت کە کێشەی دارایی هەرێم نەهێڵێت و پاشەکەوتی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم-یش بەتەواوی نەمێنێت.”

وتیشی” ئەوەش بەهۆی کاریگەری و پێگەی “کاک مەسعود”ەوەیە، کە لەسەر ئاستی عیراق و دنیا وەک “زەعیم” و ڕابەرێکی شۆڕشگێری نەتەوەیی و ئازادیخواز لێی دەڕوانرێت،هەتا لە زۆربەی دانیشتنەکاندا ئەو سەرکردە عیراقیانە یەک “حەقیقەت”یان بە ئێمە دەوت ، دەیانوت،” جەنابی کاک مەسعود لەکوێ بێت، چارەسەر لەوێێە”

هەموو سەرکردەکان بە سوننەو و شیعە و تورکمانەوە داوایان لە “سەرۆک بارزانی” کرد کە دەسپێشخەری بکات بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان لەنێویشیاندا کێشه‌کانی هەولێر و بەغداد “جەنابی-شیان” ڕایگەیاند” کە بەخۆشحاڵیەوە “دیراسەی” ئەو بابەتە دەکەن.”

حەیدەر جەختی کردەوە سەردانەکە لەداهاتوودا کاریگەریەکەی لە هەموو ڕویەکی ژیانی خەڵک و چارەسەرکردنی کێشە داراییەکانی هەرێم، کێشەی کەرکوك، هەموو ڕەهەندەکان دەردەکەوێت” وتیشی” حیزبی تر ڕەخنە لەو سەردان و شاندە دەگرێت من وەک کەسێکی بێ لایەنی نیشتمانی دور لە ئینتمای حیزبی دەڵێم ئەوە هۆکارەکەی کێشەی سیاسیە بەڵام من دڵنیام ئەنجامی ئەو سەردەمە دەردەکەوێت بەم زوانە وادەکات هەموو ئەو قسانەی لە سۆشیاڵ میدیا کران وەک ڕەخنە لەو شاند و سەردانە بەم زوانە پوچەڵ ببێتەوە.”

ڕەتیشیکردەوە ئەم سەردانە جۆرێک لە پاشەکشەی سەرکردایەتی کورد بێت، وتی” ئەمە “تەراجوع” نیە بەڵکو واقیعێک هەیە کە هەرێمی کوردستان بەشێکە لە عیراق لەدوای ڕیفراندۆم لەناوخۆی هەرێم و عیراق و ئاستی نێودەوڵەتیش داوای چارەسەرکردنی کێشيکانی هەرێم دەکرا لەگەڵ بەغدا وە ئەمە دەرفەتێکە لەلایەن “سەرۆک بارزانی”-یەوە دراوەتە بەغداد بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی هەرێم و بەغداد لەچوارچێوەی دەستور، هەلێکی نوێیە، هەموو سەرکردەکانی عیراق دانیان نا بەوەی کەهەڵەیان کردووە لە ئیدارەدانی وڵات لەڕابردوو، بۆیە پێویستە هەوڵبدرێت ئەو هەوڵانە چارەسەربکرێت، بۆیە بەڕێزیان بەم سەردانە دوپاتیکردەوە کەدەیەوێت ڕۆڵیان هەبێت لەچارەسەرکردنی کێشەکان.”

دەربارەی ئەوەی ئایا چارەسەرکردنی ئەم کێشانە بێ سەرۆک کۆمار دەکرێت؟ لەکاتێکدا هاوکات لەگەڵ سەردانی بارزانی بۆ بەغداد سەرۆک کۆمار سەردانی ئیتاڵیای کرد؟ مەسعود حەیدەر وتی” بۆ ناکرێت؟ سەرۆک کۆمار خۆی ڕۆڵێکی پڕۆتۆکۆلی هەیە، وە خۆی لەعیراق نەماوەتەوە دەتوانن لەخۆی بپرسن کە بۆچی نەماوەتەوە ؟”

پێشتر د.ڕێبوار کەریم پەرلەمانتاری هاوپەیمانی و کەسی نزیکی سەرۆک کۆماری عیراق، لەبەرنامەی له‌گه‌ڵ ڕووداوه‌كانی- ڕادیۆ نەوا ڕایگەیاند” بۆ چاوپێکەوتن لەگەڵ سەرۆک کۆماری عیراق پێویستە وادەی پێش وەختە وەربگیرێت، وەک ئاماژە دانێک بەسەردانەکەی بارزانی بۆ بەغداد؟

بەڵام مەسعود حەیدەر دەڵێ” ئەگەر سەرۆک کۆمار خۆی بەرپرسانە مامەڵەی بکردایە دەبوو هەر وادەیەکی دەرەوەی هەبوایە لەگەڵ بیستنی سەردانەکەی بارزانی بۆ بەغداد هەڵی بوەشاندایەوە چاوەڕوانی وەفدەکەی “جەنابی سەرۆک بارزانی” ، وە بەهیچ شێوەیەک لە ئه‌جێندای وەفدەکەدا نەبووە کەچاویان بەسەرۆک کۆمار بکەوێت.”

وتیشی” لەکۆبونەوەکان ئەو بۆچونانەی” سەرۆک بارزانی” خستیەڕوو لەخزمەتی کورد و عەرەب و هەموو پێکهاتە نەتوەیی و دینیەکانی عیراق بوو، وە دوای مام جەلال کەکەسایەتیەکی گرنگ بوو “جەنابیان” ، ئێستا کاک مەسعود لەسەر ئاستی کوردستان و هەموو عیراق” (صمام الأمان)” ە، وە لەکوبونەوەکانیشدا ئەگەر چی سەرکردە عیراقیەکان ئەوەیان بە ئاشکرا نەوتبێت بەڵام بە گوزارشتی هاوشێوە دەیانوت” سەرۆک بارزانی لەکوێ بێت چارەسەری کێشەکان لەوێیە” بۆیە بەدڵنیایی “(صمام الأمان)”

ناردنی ئەم بابەتە بۆ تۆرەکۆمەڵایەتیەکان

ریزبەندی بابەت

0 بۆچوون تۆمارکراوە



تۆی بەریز دەتوانیت بۆچوونی خۆت لەسەر ئەم بابەتە دەرببڕیت بە پرکردنەوەی ئەم فۆرمە