دوو شه‌ممه‌ 26 تشرینی دووه‌م 2018

هاوپەیمانیەتی چەپی ئۆپۆزسێۆن بووەتە زەروریەت لەکوردستان.

بەروار : 26 تشرینی دووه‌م 2018
If you thought this page is useful to your friend, use this form to send.
Friend Email
Enter your message

 

شوان محەمەد حەسەن

مێژووی ئۆپۆزسێۆن کە بەڕسمی ڕاگەیەنرابێت
وکاری لەسەرکرابێت مێژوویەکی زۆرنیە لەکوردستان ،وە ئەوەی هەش بووە مێژووی ئۆپۆزسێۆنێکی ڕاستڕەو بووە کە کێشەی تەنها بەشداریپێکردن لە دەسەڵات بووە ولە جەوهەردا خیلافی لەگەڵ ڕوانینی دەسەڵات بۆسیستەمی ئابووری کە بنەمای دروستکردنی چینەکان و ئابوری بەرخۆرییە نەبووە ،چونکە هەردووک لا هەم دەسەڵات و هەمیش ئۆپۆزسێۆن سەر بەباڵی ڕاستڕەو بوون لە کوردستان،هەر چەندە بەداخەوە بەهۆی دواکەوتووی سیستەمی سیاسی و ئابوری کوردستان وبە نەریت نەبوون وکارنەکردنی جدی لەسەر ئاستی گوتاری سیاسی چەپگەرایانە و نەبوونی بەرە یان هاوپەیمانیەتیەکی بەهێزی چەپ لەکوردستان بۆ ماوەیەکی دوورودرێژ لەکارکردن بەیەکگرتووی لە نموونەی ووڵاتانی ئەمریکای لاتین و ئەوروپا بەبیانووی کۆتای نەهاتنی قۆناغی ڕزگاری نیشتیمانی ئەم دووڕیانە سیاسی وفکریە لە نێوان چەپ و ڕاست لە کوردستان بە شێوازی ڕیشەی دروست نەبووە، تا هاووڵاتیان بتوانن لە ڕێگەی ناسنامە فکریەکان و ڕووئیای هێزەکان بۆ سیستەمی ئابووری و سیاسی بە تەواوی لەیەکتر جیا بکەنەوە ،کە زەرورە لە داهاتوو دروست ببێت، چونکە ئەم قۆناغە ئۆپۆزسێۆنێکی چەپی بەهێزی پێویستە لەژێر ناوی(هاوپەیمانی چەپی ئۆپۆزسێۆن) کە خاوەن بەرنامە و پلان و گوتارێکی بەهێز و سەرکردایەتیەکی کارامە ویەک دروشم ویەک لۆگۆ بێت کە تعبیر بکات لە ڕاو ئیرادەی هەموو پێکهێنەرەکانی ئەم هاوپەیمانیە کە دڵنیام کاریگەری دەبێت، چونکەدوای ئەوەی بەهۆی نەبردنە سەری بەڵێنەکانی ئۆپۆزسێۆنی ڕاستڕەو و بێ ئومێدبوونی شەقام لێیان ،شەقام ئەو متمانەیەی پێ نەماون و دەبینین کە زیاتر لە ٪٦۰ خەڵک کە لەچینە هەژارەکانن بەشداری هەڵبژاردن ناکەن و پێویستە چەپەکان هەوڵی گەڕانەوەی هیوا و سەرکردایەتی کردنی ئەم بەشە زۆرە پەڕاوێز خراوە بکات وە لەلایەکی تر بۆ ڕووبەڕووبونەوەی سیاسەتی (ئابوری بازاڕ) کە تادێت هەژاران هەژارتر و نوخبەیەکی سیاسی چاوچنۆک دەوڵەمەنتر دەبن،بۆیە زەروورە لەمەو دوا هێزە چەپەکان و ڕۆشنبیر و کەسایەتیە چەپەکانی کوردستانلە چوارچێوەی هاوپەیمانیەتێکی چەپ یەکبگرن و کاربکەان بۆ بەهێزکردنی پێگەی چەپ لەکوردستان بەسود وەرگرتن لە ئەزموونی هاوپەیمانیە چەپەکانی دوونیا ،بەتایبەت کارکردنی چەپەکان لەووڵاتانی ووڵاتانی ئەمریکای لاتین و ئەوروپا،ئەوەش بە پلەی یەکەم ئەرکی حزبی شیوعی کوردستانە وەک هێزێکی چەپی دیار لە کوردستان وەک چەترێک ئەو ڕۆڵە بگێرێت و بتوانێت تەواوی ووزەو توانای چەپەکان لە چوارچێوەی هاوپەیمانیەتێک بەناوی هاوپەیمانی چەپی ئۆپۆزسێۆن یەکبگرن، لەو ڕێگەشەوە دەتوانرێت گوتاری چەپ لە کوردستان بەرامبەر گوتاری ڕاستڕەو برەو پێ بدرێت و ببێتە پڕۆژەیەکی سیاسی و فکری ئەوتۆ کە توانای سەرکردایەتی شەقام بکات لە پێناو ڕووبەڕووبونەوەی سیاسەتی نیولیبرالیزمی جیهانی کە بە نوێنەرایەتی هێزە ڕاستڕەوەکان لەکوردستان خەریکی تاڵانی وبڕۆییە،هیوادارم چەپەکان بە هەموو پێکهاتەکان چیتر بەو پەرتەوازییەوە دور لە یەکتر نەوەستن و ببینە هاوپەیمانێکی بەهێزی ئۆپۆزسێۆن لە داهاتوودا.

ناردنی ئەم بابەتە بۆ تۆرەکۆمەڵایەتیەکان

ریزبەندی بابەت

0 بۆچوون تۆمارکراوە



تۆی بەریز دەتوانیت بۆچوونی خۆت لەسەر ئەم بابەتە دەرببڕیت بە پرکردنەوەی ئەم فۆرمە