سێ شه‌ممه‌ 27 تشرینی دووه‌م 2018

نامەی ” شانزەم بۆ تۆ

بەروار : 27 تشرینی دووه‌م 2018
If you thought this page is useful to your friend, use this form to send.
Friend Email
Enter your message

 

 

سلاو دڵی من
ئەم ئێوارەیە جیاوازتر لە ئێوارەکان شارم بینی .
ئەی تۆ .؟
زەردەپەڕ بە هێمنی بنەو بارگەی پێچایەوە ، شەو باڵاکانی کردوە ، شەوێک ئێمەی خزاندە نێو مێژووێکی پرشنگدار ، گوڵی باغەکە ، ئەستێرەکانی ئاسمان ، بگرە گڵۆپەکانیش ، هەمووی ڕەنگی تۆیان گرتبوو .! ویستم میڵی : سعاتەکەو ڕاگرم . تا ” شەو بەسەر نەچێ، وەڵێ تۆ : سعاتت هەلنەگرتبوو ، بەڵام لەم ساتە وەختانە چرکەکان بەبێ هەستکردنو بەبێ ویستی ئێمە دەڕۆن ، چەند قوڵبوو ڕوانین لە تۆ .؟
چەند دڵگیر بوون سەرنجەکانت بۆ من ، بیرت ماوە .؟
وەک ئەوەی چۆڵەکەکان بەغیڵیمان پێببەن گەردی گەڵای دارەکەیان بەسەردا باراندین ، ڕەنگە ویستبیان خەیاڵەکەی ئێمە بپچڕێنن . چەندە بزێوو بوون .؟
ئەم شەوە لەجوانیە هەموو ڕەنگەکانی پێشاندام ، لە هێمنیا هەموو هەناسەکانی هەڵگرتم ، هەورازە سەختەکە ئێرەبوو ، ڕۆژگار پێچەوانەی کردەوە ، چ خەیاڵێکی گەورەی کردە ڕاستەقینەیەکی ئەفراندن ، بەرۆکی مێژووی ژیانم ئیتر لەو یادگاریە بەنرختر هەڵناگرێ ، شەو و درەخت و چۆڵەکە و دەنگی گۆرانیەکە ، بوون بەشیرنترین بیرەوەری من ، لە هەرکوێ بیانبینم ئیتر تاڵیەکانم بیر دەچێ ،

 

هاڤان محەمەد

ناردنی ئەم بابەتە بۆ تۆرەکۆمەڵایەتیەکان

ریزبەندی بابەت

0 بۆچوون تۆمارکراوە



تۆی بەریز دەتوانیت بۆچوونی خۆت لەسەر ئەم بابەتە دەرببڕیت بە پرکردنەوەی ئەم فۆرمە