سێ شه‌ممه‌ 27 تشرینی دووه‌م 2018

براوه‌کانی به‌شه‌ جۆراوجۆره‌کانی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی کورته‌ فیلمی تاران ناسێندران

بەروار : 27 تشرینی دووه‌م 2018
If you thought this page is useful to your friend, use this form to send.
Friend Email
Enter your message

 

مه‌نووچێهر جیهانی ـ براوه‌کانی به‌شه‌ جۆراوجۆره‌کانی رکابه‌ریی “سینه‌مای نێونه‌ته‌وه‌یی” و رکابه‌ریی “سینه‌مای نه‌ته‌وه‌یی” سی و پێنجه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی کورته‌ فیلمی تاران له‌ تاوه‌ری میلادی شاری تاران ناسێندران.

 

به‌ پێی راپۆڕتی لێژنه‌ی راگه‌یاندنی سی و پێنجه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی کورته‌ فیلمی تاران، رێوڕه‌سمی کۆتایی سی و پێنجه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی کورته‌ فیلمی تاران، به‌ ئاماده‌بوونی به‌رپرسانی فه‌رهه‌نگی له‌وانه‌؛ “محه‌مه‌د مێهدی حه‌یده‌ریان”، “محه‌مه‌د مێهدی ته‌باته‌بایی نیژاد”، “عه‌لیڕه‌زا ڕه‌زاداد”، “ئیبڕاهیم دارووغه‌زاده‌”، “لاده‌ن مسته‌وفی” ئه‌کته‌ر و “مه‌هتاب که‌رامه‌تی” ئه‌کته‌ر و هۆگری کورته‌ فیلم و به‌ پێشکه‌شکاری “محه‌مه‌د سلووکی” له‌ هۆڵی کۆبوونه‌وه‌کای تاوه‌ری میلادی تاران به‌ڕێوه‌چوو.

 

له‌ سه‌ره‌تای ئه‌م رێوڕه‌سمه‌دا “سیدسادق مووسه‌وی” به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ئه‌نجومه‌نی سینه‌مای لاوانی ئێران گوتی: شوکری خودای گه‌وره‌ ده‌که‌م که‌ سه‌رکه‌وتوویی به‌ من دا بۆ ئه‌وه‌ی که‌ له‌ خزمه‌ت ئێوه‌دا بم. له‌م رێوڕه‌سمه‌دا نامهه‌وێت ژماره‌ و ره‌قه‌م ئاراسته‌ بکه‌م و ئێوه‌ بۆ خۆتان جۆش و خرۆشی ئه‌وم رۆژانه‌تان بینیوه‌ که‌ به‌ره‌که‌ته‌که‌ی له‌ ئێوه‌ی هونه‌رمه‌ندان و سینه‌ماکاران و هۆگرانه‌.

 

مووسه‌وی له‌ درێژه‌ی قسه‌کانیدا گوتی: به‌ پێی دابونه‌ریتی ئه‌ده‌ب و کلتووری ئێرانی سه‌ره‌تا به‌خێرهاتن ئاراسته‌ی میوانانی بیانی ده‌که‌م و له‌ درێژه‌دا سوپاسی ئه‌و دۆستانه‌ ده‌که‌م که‌ له‌ باڵیۆزخانه‌کانه‌وه‌ بۆ ئه‌م رێوڕه‌سمه‌ هاتوون. له‌ کۆتاییشدا سوپاسی ئه‌و سینه‌ماکاره‌ لاوانه‌ ده‌که‌م که‌ ناوی ئێرانیان له‌ ساڵی رابردوودا 1819 جار به‌رز کرده‌وه و ده‌ستیان ده‌گوشم.

 

هه‌روه‌ها له‌ ئه‌نجومه‌نی کورته‌ فیلم که‌ له‌ ره‌خنه‌ و هه‌ڵسه‌نگاندن و هه‌ڵبژاردنی باشترین فیلم له‌ روانگه‌ی بینه‌رانه‌وه‌ یارمه‌تی ئێمه‌یان داوه‌ و له‌ داوه‌ره‌کانی به‌شی نێونه‌ته‌وه‌یی و ناوخۆیی سوپاسیان ده‌که‌م که‌ 1600 فیلمی ئێرانییان بینی، هه‌ڵیانبژارد و له‌م رێگایه‌دا گوشارێکی زۆریان هاته‌ سه‌ر. له‌ هاوکارانم له‌ ئه‌نجومه‌نی سینه‌مای لاوانی ئێران له‌ سه‌رتاسه‌ری وڵات و هه‌روه‌ها لێژنه‌ی ناوه‌ندی سوپاسی هه‌ر هه‌موویان‌ ده‌که‌م.

 

له‌ ناوچه‌که‌دا، ئێران پیشه‌ی سینه‌مای هه‌یه‌

مووسه‌وی رایگه‌یاند: فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی کورته‌ فیلمی تاران به‌بێ هیچ داخوازه‌یه‌ک گرینگترین فێستیڤاڵی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته‌ و بایه‌خی خۆی له‌به‌ر تواناییه‌ هونه‌ری و ته‌کنیکییه‌کان به‌ ده‌ست هێناوه‌. گرینگتر له‌ هه‌مووی ئه‌مانه‌، ئێمه‌ ده‌ڵێین له‌ ناوچه‌که‌دا، ئه‌مه‌ ئێرانه‌ که‌ پیشه‌ی سینه‌مای هه‌یه‌. بێجگه‌ له‌وه‌ له‌ راگه‌یاندنه‌کان، چاپه‌مه‌نی و رۆژنامه‌کان، رێکخراوه‌ی ده‌نگ و ره‌نگی ئێران و هه‌روه‌ها ده‌زگاکانی راگه‌یاندنی بیانی سوپاسی هه‌موویان ده‌که‌م که‌ به‌ شێوه‌یه‌کی به‌ربڵاو چالاکییه‌کانی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی کورته‌ فیلمی تاران بڵاویان کرده‌وه‌. له‌ ماڵی کتێبی بریکاری فه‌رهه‌نگیی وه‌زاره‌تی فه‌رهه‌نگ و ئیرشادی ئیسلامی که‌ یارمه‌تی ئێمه‌یان داوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی که‌ به‌شی سینه‌ما و ئه‌ده‌بیات به‌ جیددی به‌دواداچوونی بۆ بکه‌ین، سوپاسیان ده‌که‌م. له‌ خاتوو جه‌لالی سه‌رپه‌رشتیاری په‌ردیسی میلله‌ت که‌ سه‌بریان نواند، له‌ نوێنه‌رانی په‌رله‌مان، له‌ به‌ڕێوه‌به‌رانی گشتیی فه‌رهه‌نگ و ئیرشادی ئیسلامی و له‌ هه‌موو ئه‌و شاره‌وانانه‌ی که‌ بانگهێشتی ئێمه‌یان قه‌بووڵ کرد و له‌ ته‌نیشت ئێمه بوون، سوپاسی هه‌ر هه‌موویان ده‌که‌م. ‌

 

له‌ درێژه‌ی ئه‌م رێوڕه‌سمه‌دا، “محه‌مه‌د مێهدی حه‌یده‌ریان” سه‌رۆکی رێکخراوی سینه‌مایی ئێران له‌ لێدوانێکدا گوتی: له‌ موحیبه‌ت و لوتفی به‌ڕێز مووسه‌وی و ئێوه‌ی هێژا که‌ رووناکیده‌ری ئه‌م کۆبوونه‌وه‌یه‌ن، سوپاس ده‌که‌م. من یه‌که‌مین کورته‌ فیلمی خۆم له‌ ساڵی 1980 به‌ فتۆکلیپ چێکرد و خۆشحاڵم که‌ له‌م بواره‌دا مامه‌وه‌ تا چاوه‌ی وه‌به‌رهێنانی ئه‌م کلتووره‌ بم.

 

ئه‌وه‌شی راگه‌یاند: له‌گه‌ڵ ئێوه‌ نابێ په‌رۆشی ژیانی فه‌رهه‌نگیی ئه‌م کۆمه‌ڵگایه‌ بین، به‌ڵام به‌بێ وێنه‌ و به‌بێ ئێوه‌ ده‌بێ په‌رۆشی ژیانی فه‌رهه‌نگیی وڵات بین. به‌ ئاماده‌بوونی ئێوه‌ چاوه‌ر‌ی رۆژانێکی باشتر بۆ ئێران ده‌بین و له‌گه‌ڵ ئێوه‌ هیچ که‌س ناتوانێت ئێران گۆشه‌گیر بکات.

 

سه‌رۆکی رێکخراوی سینه‌مایی ئێران گوتی: نابێت دوو هه‌زار به‌شداریی نێونه‌ته‌وه‌یی له‌ یه‌ک ساڵدا نه‌بینرێت. دکتۆر ساڵحی وه‌زیری فه‌رهه‌نگ و ئیرشادی ئیسلامی رۆژی رابردوو له‌ شوێنی به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌م فێستیڤاڵه‌ ئاماده‌ بوون و له‌ هه‌بوون له‌ ته‌نیشت ئێوه‌دا‌ یه‌کجار ره‌زامه‌ندی نواند. ئه‌م رێژه‌یه‌ له‌ به‌شداریی نێونه‌ته‌وه‌یی له‌ یه‌ک ساڵدا، یه‌کجار گرینگی هه‌یه‌. ئێوه‌ هۆکاری ماونه‌وه‌ و بینران و سه‌رفراز بوونی ئێران بوون و هه‌ن و ده‌بن.

 

رێزلێنان له‌ دوکتۆر ئه‌حمه‌د ئه‌له‌ستی

له‌ درێژه‌ی ئه‌م رێوڕه‌سمه‌‌دا، رێزگرتنی دوکتۆر “ئه‌حمه‌د ئه‌له‌ستی” به‌ ئاماده‌بوونی “محه‌مه‌د مێهدی حه‌یده‌ریان” سه‌رۆکی رێکخراوی سینه‌مایی ئێران، “سه‌ید سادق مووسه‌وی” به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ئه‌نجومه‌نی سینه‌مای لاوانی ئێران و “ئه‌میرشه‌هاب ره‌زه‌ویان” سینه‌ماکاری ئێرانی به‌ڕێوه‌چوو.

 

رێزگرتن له‌ ئه‌شکان ئه‌شکانی

له‌ به‌شێکی دیکه‌ی ئه‌م داڕێژه‌یه‌دا، له‌ “ئه‌شکان ئه‌شکانی” وێنه‌گری سینه‌مای ئێران رێز گیرا.

ئه‌شکانی گوتی: پێم وابوو کاتێک به‌شی پێداچوونه‌وه‌ بۆ که‌سێک داده‌نێن کار ته‌واو و ده‌بێ هێدی هێدی له‌م بواره‌ خوداحافیزی بکه‌م، به‌ڵام من کارم ته‌واو نیه‌ و به‌رده‌وام ئه‌م رێگایه‌ درێژه‌ پێده‌ده‌م و به‌ هێز و تواناوه‌ ئه‌م کاره‌ ئه‌نجام ده‌ده‌م، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که‌ ئه‌ویندارانه‌ کورته‌ فیلمم خۆش ده‌وێت و هیوا ده‌خوازم باشترین رووداوه‌کان بۆ ئێوه‌ هۆگران به‌م بواره‌ بێته‌ ئاراوه‌.

 

ئه‌م فیلمهه‌ڵگره‌ی سینه‌مای ئێران رایگه‌یاند: سینه‌ماکارێکی کۆن که‌ هه‌رده‌م له‌گه‌ڵ ئه‌و کارم کرد و دۆستمانه‌ و هه‌موو ته‌مه‌ن و ئه‌و ساڵانه‌ی که‌ ده‌یتوانی به‌ فیلم چێکردن تێپه‌ڕێنێت، بۆ یارمه‌تیدانی سینه‌ماکاران ته‌رخانی کرد. ده‌مه‌وێت بڵێم “ئار‌ش ره‌سافی” خۆشه‌ویست سوپاس بۆ ئه‌وه‌ی که‌ له‌م ساڵانه‌دا فیلمت دروست نه‌کرد و ئاگاداری سینه‌ماکاران و کورته‌ فیلم بووی.

 

به‌شی باشترین کتێب:

له‌ درێژه‌ی رێوڕه‌سمه‌که‌دا، خه‌ڵاتی یه‌که‌می به‌شی باشترین کتێب و سینه‌ما به‌ “شه‌پۆلی کورت” له‌ ده‌رهێنانی “محه‌مه‌د ئیسماعیلی” به‌پێی پلانێک له‌ “غوڵامحوسێن ساعیدی” پێشکه‌ش کرا.

 

به‌شی هونه‌ر و ئه‌زموون:

له‌ به‌شی “هونه‌ر و ئه‌زموون”دا هه‌روه‌ها، “سامان سالوور” و “هووشه‌نگ گوڵمه‌کانی” ته‌ندیسی ئه‌م به‌شه‌یان به‌ فیلمی “رێوی” له‌ ده‌رهێنانی “سادق جه‌وادی” پێشکه‌ش کرد.

 

خه‌ڵاتی ئیسفا:

له‌ درێژه‌دا، نۆبه‌ی به‌شی پێشکه‌ش کردنی باشترین فیلم له‌ روانگه‌ی ئه‌نجومه‌نی کورته‌ فیلم (ئیسفا) هات. له‌م به‌شه‌دا فیلمی “شیکاری” له‌ ده‌رهێنانی “سیاوه‌ش شه‌هابی” هه‌ڵبژێردرا و رێزی لێگیرا.

 

ده‌سته‌ی داوه‌ران له‌ دوو فیلمی “دیده‌بان” و “بانوو” له‌به‌ر پاراستنی بایخه‌کانی نه‌ته‌وه‌یی و ئاڕمانه‌کانی به‌ره‌ڤانی پیرۆز رێزی گرت و له‌ درێژه‌دا “عه‌لی ئه‌کبه‌ر مه‌سکووچی” گیانبازی جه‌نگی داسه‌پاوی عێراق بۆ سه‌ر ئێران به‌ هاوڕێیه‌تی بنه‌ماڵه‌که‌ی‌ هاته‌ سه‌ر شانۆ و له‌ لایه‌ن “سادق مووسه‌وی” رێزیان لێ نرا.

 

پێشکه‌ش کردنی مۆسیقا له‌ لایه‌ن ئۆرکێستڕای سه‌مفۆنیکی مه‌جلیسیی ئێران

پاشان، گروپی ئۆرکێستڕای سه‌مفۆنیکی مه‌جلیسیی ئێران به‌ رێبه‌رایه‌تی پرۆفیسۆر “مه‌نووچێهر سه‌هبایی” چه‌ندین پارچه‌ مۆسیقای له‌ به‌رهه‌مه‌کانی هونه‌رمه‌ندی ناوداری رووسی پێشکه‌شی ئاماده‌بووان کرد.

 

خه‌ڵاته‌کانی کێبڕکێی نێونه‌ته‌وه‌یی:

له‌م به‌شه‌دا، خه‌ڵاتی باشترین فیلمی به‌ڵگه‌یی، به‌ فیلمی “وا هاوین چی ده‌ڵێت؟” له‌ وڵاتی هیندوستان پێشکه‌ش کرا.

له‌ به‌شی ئه‌نیمه‌یشێن ته‌ندیسی فێستیڤاڵ به‌ فیلمی “ئاگۆرو” له‌ وڵاتانی پورتۆگاڵ و فه‌ره‌نسا به‌خشرا.

له‌وحه‌ی رێزلێنانی ئه‌م به‌شه‌ش‌ به‌ فیلمی “کۆتایی حه‌وته‌” له‌ وڵاتی ئه‌مه‌ریکا پێشکه‌ش کرا.

له‌ به‌شی ئه‌زموونیدا “ئه‌وپه‌ڕی کیمیا” له‌ وڵاتی ئه‌مه‌ریکا براوه‌ی خه‌ڵات و له‌وحه‌ی رێزلێنان بوو.

“وه‌حشی” له‌ وڵاتی که‌نه‌دا خه‌ڵاتی باشترین فیلمی چیرۆکی به‌شی نێونه‌ته‌وه‌یی بۆ خۆی مسۆگه‌ر کرد و هه‌روه‌ها له‌وحه‌ی رێزلێنانی باشترین فیلمی چیرۆکی به‌ “قالۆنچه‌ له‌ کۆتایی شه‌قام” له‌ وڵاتی ئیسپانیا پێشکه‌ش کرا.

 

به‌شی په‌یچینگ:

له‌ درێژه‌ی رێوڕه‌سمه‌کدا، “محه‌مه‌د فه‌هیمی” سه‌باره‌ت به‌ به‌شی په‌یچینگ شیکردنه‌وه‌یدا و گوتی: به‌ پاڵپشتیی ئه‌نجومه‌نی سینه‌مای لاوانی ئێران و فێستیڤاڵی سی و پێنجه‌م و یارمه‌تیی دۆستانی وه‌کوو “مه‌جید به‌رزگه‌ر”، “مه‌سعوود ئه‌مینی”، “ئارش ره‌سافی” خولێکی په‌یچینگ به‌ڕێوه‌چوو که‌ 37 پلان بۆ داوه‌ران ناردرا که‌ له‌م نێوه‌نده‌دا 10 پلان هه‌ڵبژێردران و هیوا ده‌خوازین که‌ له‌ ساڵه‌کانی داهاتوودا زیاتر بن.

 

هه‌روه‌ها له‌م به‌شه‌دا سینه‌مای لاوانی ئێران به‌ 10 پلانی هه‌ڵبژارده‌ و له‌م نێوه‌نده‌دا 4 پلان خرایه‌ به‌ر سه‌رنجدان.

له‌م به‌شه‌دا خه‌ڵاتی یه‌که‌م به‌ بایخی 1300 دۆلار به‌ پلانی “خه‌ونی زه‌ردی خاڵدار” به‌رهه‌می “باران سه‌رمه‌د” پێشکه‌ش کرا.

هه‌روه‌ها خه‌ڵاتی دووهه‌م به‌ بایخی 1200 دۆلار به‌ پلانی “جێنا کات” به‌رهه‌می “عه‌تا موجابی” پێشکه‌ش کرا.

هه‌روه‌ها خه‌ڵاتی سێهه‌م به‌ بایخی 1100 دۆلار به‌ پلانی “پلیکانه‌کان” به‌رهه‌می “موحسین باقری ده‌ستجێردی” پێشکه‌ش کرا.

له‌ درێژه‌ی داڕێژه‌که‌دا له‌ لایه‌ن ته‌له‌ڤیزیۆنی فینلاند پڕۆژه‌ی “ئه‌و کوڕه‌ی که‌ ون بوو” به‌رهه‌می “ئایدا عه‌لی مه‌ده‌دی” و “ده‌سته‌ دارینه‌کان” به‌رهه‌می “مریه‌م محه‌مه‌دی” و “غه‌زاله‌ گرێک به‌راقی” پێش کریار بوو.

هه‌روه‌ها خه‌ڵاتی گه‌وره‌ی ئه‌م به‌شه‌ به‌ “شیکاری” به‌رهه‌می “سیاوه‌ش شه‌هابی” له‌ ئێران پێشکه‌ش کرا.

 

خه‌ڵاتی یوونیسێف:

له‌ درێژه‌ی ئه‌م رێوڕه‌سمه‌دا، ده‌سته‌ی داوه‌رانی “یوونیسێف” هاته‌ سه‌ر شانۆ و گوتی: له‌ دوای دووباره ‌بینینه‌وه‌ی کورته‌ فیلمه‌کانی ئێرانی به‌ بابه‌تی منداڵان، خه‌ڵاته‌کانی خۆی پێشکه‌ش کرد. له‌م به‌شه‌دا له‌وحه‌ی تایبه‌تی ئه‌م به‌شه‌ به‌ به‌ڵگه‌ فیلمی “هاوشاریی جه‌نگ” پێشکه‌ش کرا. هه‌روه‌ها خه‌ڵاتی یوونیسێف، له‌وحه‌ی رێزلێنان و خه‌ڵاتی کامێرایه‌کی Canon 5D به‌ فیلمی “بووکه‌ڵه‌” پێشکه‌ش کرا.

 

خه‌ڵاته‌کانی به‌شی کێبڕکێی سینه‌مای ئێران:

له‌ درێژه‌ی ئه‌م رێوڕه‌سمه‌دا، نۆبه‌ی خه‌ڵاته‌کانی به‌شی کێبڕکێی سینه‌مای ئێران گه‌یشت که‌ به‌ ئاماده‌بوونی ده‌سته‌ی ناوبژیوانانی ئه‌م به‌شه‌ به‌ڕێوه‌چوو.

باشترین ده‌نگدانان:

ته‌ندیسی فێستیڤاڵ و بڕی 60 میلیۆن ریاڵ وه‌کوو خه‌ڵاتی باشترین ده‌نگدانان به‌ “حوسێن

قوورچیان” بۆ ئه‌نیمه‌شێنی “گورگم و رانه‌مه‌ڕ ده‌به‌م” پێشکه‌ش کرا.

باشترین مۆنتاژ:

ته‌ندیسی فێستیڤاڵ و بڕی 60 میلیۆن ریاڵ وه‌کوو خه‌ڵاتی باشترین مۆنتاژ به‌ “که‌تایوون پورمه‌ر” و “محه‌مه‌د رووحبه‌خش” بۆ فیلمی “تۆ هێشتا لێره‌ی” پێشکه‌ش کرا.

باشترین وێنه‌گرتنی فیلم:

ته‌ندیسی فێستیڤاڵ و بڕی 70 میلیۆن ریاڵ وه‌کوو خه‌ڵاتی باشترین وێنه‌گرتنی فیلم به‌ “سینا کرمانی زاده‌” بۆ فیلمی “رورانس” پێشکه‌ش کرا.

باشترین سیناریۆ:

ته‌ندیسی فێستیڤاڵ و بڕی 70 میلیۆن ریاڵ وه‌کوو خه‌ڵاتی باشترین سیناریۆ، بۆ ئاراسته‌کردنی مینیماڵیستی، قووڵ و کاریگه‌ری دانه‌ری بابه‌تێکی هه‌ستیار و هه‌روه‌ها روانینێکی نوێ به‌ ئاڵۆزبوونی په‌یوه‌ندییه‌کانی ژن و پیاو له‌ به‌ره‌وڕووبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ باوه‌ڕه‌ باوه‌کان به‌ “ئومێد شه‌مس” بۆ سیناریۆی “واده‌” پێشکه‌ش کرا. دیپلۆمای شانازیی ئه‌م به‌شه‌ به‌ فیلمی ئه‌نیمه‌یشێنی “روانگه‌ی به‌تاڵ” به‌رهه‌می “عه‌لی زارع قه‌نات” پێشکه‌ش کرا.

 

باشترین ده‌رهێنانی فیلمی ئه‌نیمه‌یشێن:

له‌وحه‌ی رێزلێنان و بڕی 30 میلیۆن ریاڵی ئه‌م به‌شه‌ له‌ فێستیڤاڵ به‌ “مه‌حبووبه‌ که‌لابی” بۆ فیلمی “سینک” پێشکه‌ش کرا. هه‌روه‌ها ته‌ندیسی فێستیڤاڵ و بڕی 80 میلیۆن ریاڵ وه‌کوو باشترین ده‌رهێنانی ئه‌نیمه‌یشێن به‌ “سادق جه‌وادی”بۆ فیلمی “رێوی” پێشکه‌ش کرا.

دیپلۆمای شانازیی به‌ فیلمی به‌ڵگه‌یی “خه‌ڵکی ئاو” له‌ ده‌رهێنانی “ئازاده‌ بیزار گیتی” وه‌کوو باشترین فیلم به‌ بابه‌تی فه‌رهه‌نگی خۆماڵی پێشکه‌ش کرا.

وێڕای رێزلێنان له‌ فیلمی “ریزی سڵاو” به‌رهه‌می “هادی ئافه‌ریده‌” دیپلۆمای شانازی به‌ “تاوه‌ری رادکان” به‌رهه‌می “حوجه‌ت حه‌یده‌ری” و “ئیحسان مه‌لازاده‌” به‌ بابه‌تی شوناسی نه‌ته‌وه‌یی پێشکه‌ش کرا.

 

باشترین ده‌رهێنانی به‌ڵگه‌ فیلم:

ته‌ندیسی فێستیڤاڵ و بڕی 80 میلیۆن ریاڵ وه‌کوو خه‌ڵاتی باشترین ده‌رهێنانی به‌ڵگه‌ فیلم به‌ شێوه‌ی هاوبه‌ش به‌ “سه‌جاد ئیمانی” بۆ فیلمی “جۆکێر” و “سه‌ید موسته‌فا فه‌خاری نه‌یری” بۆ فیلمی “چیرۆکی بووکه‌ڵه‌کان” پێشکه‌ش کرا.

 

باشترین ده‌رهێنانی فیلمی ئه‌زموونی:

ته‌ندیسی فێستیڤاڵ و بڕی 100 میلیۆن ریاڵ وه‌کوو خه‌ڵاتی باشترین ده‌رهێنان له‌ به‌شی فیلمی ئه‌زموونی به‌ “پوویا ره‌زی” بۆ فیلمی “نه‌بوون” پێشکه‌ش کرا.

 

باشترین ئه‌کته‌ری:

دیپلۆمای شانازی باشترین ئه‌کته‌ری پیاو و بڕی 30 میلیۆن ریاڵیش به‌ “سوهه‌یل قه‌نادان” بۆ ده‌ورگێڕان له‌ فیلمی “راده‌ر” پێشکه‌ش کرا. له‌ درێژه‌دا، دیپلۆمای شانازی باشترین ئه‌کته‌ری پیاو و بڕی 30 میلیۆن ریاڵ به‌ “عه‌لیڕه‌زا سانی فه‌ر” بۆ ده‌ورگێڕان له‌ فیلمی “شیکاری” پێشکه‌ش کرا.

 

له‌ به‌شی باشترین ئه‌کته‌ری ژن، دیپلۆمای شانازی و بڕی 30 میلیۆن ریاڵ به‌ “نه‌دا جوبڕه‌ئیلی” بۆ ده‌ورگێڕان له‌ فیلمی “له‌ به‌ین” پێشکه‌ش کرا.

 

باشترین ده‌رهێنانی فیلمی چیرۆکی:

له‌وحه‌ی رێزلێنان و بڕی 30 میلیۆن ریاڵ بۆ باشترین ده‌رهێنانی فیلمی چیرۆکی به‌ “محه‌مه‌د کارت” بۆ فیلمی “منداڵ خۆر” پێشکه‌ش کرا.

 

هه‌روه‌ها ته‌ندیسی فێستیڤاڵ و بڕی 100 میلیۆن ریاڵ وه‌کوو خه‌ڵاتی باشترین ده‌رهێنان له‌ به‌شی فیلمی چیرۆکی، بۆ زاڵبوون به‌سه‌ر ده‌ربڕینی سینه‌مایی، دیزاینی میزانسێن و خولقاندنی که‌شوهه‌وای شاعیرانه‌ به‌ “سوگوڵ ریزوانی” بۆ ده‌رهێنانی فیلمی “رورانس” پێشکه‌ش کرا.

 

ته‌ندیسی فێستیڤاڵ و بڕی 120 میلیۆن ریاڵ وه‌کوو خه‌ڵاتی تایبه‌تی ده‌سته‌ی داوه‌ران له‌ به‌شی فیلمه‌ چیرۆکییه‌کان بۆ ئاراسته‌کردنی لێهاتووانه‌ و ره‌خنه‌گرانه‌ی بابه‌تێکی گرینگ و هه‌روه‌ها روانینێکی تایبه‌ت به‌ په‌یوه‌ندییه‌کانی مرۆڤه‌کان له‌ کۆمه‌ڵگایه‌کی چکۆله‌ و جێگای په‌ره‌پێدان، هاوڕێ له‌گه‌ڵ ده‌ورگێڕانی کاریگه‌ری دانه‌ر و باوه‌ڕمه‌ندی ئه‌کته‌ره‌کان به‌ “سیاوه‌ش شه‌هابی” بۆ فیلمی “شیکاری” پێشکه‌ش کرا.

 

باشترین فیلم له‌ روانگه‌ی بینه‌ران:

ته‌ندیسی باشترین فیلم له‌ روانگه‌ی بینه‌ران، به‌ کورته‌ فیلمی “منداڵ خۆر” له‌ ده‌رهێنانی “محه‌مه‌د کارت” پێشکه‌ش کرا.

 

خه‌ڵاتی گه‌وره‌ی باشترین فیلم:

ته‌ندیسی فێستیڤاڵ و بڕی 200 میلیۆن ریاڵ بۆ باشترین فیلمی به‌شی کێبڕکێی سینه‌مای ئێران به‌ “عه‌لی یار راستی” بۆ فیلمی چیرۆکی “له‌ به‌ین” پێشکه‌ش کرا.  

ناردنی ئەم بابەتە بۆ تۆرەکۆمەڵایەتیەکان

ریزبەندی بابەت

0 بۆچوون تۆمارکراوە



تۆی بەریز دەتوانیت بۆچوونی خۆت لەسەر ئەم بابەتە دەرببڕیت بە پرکردنەوەی ئەم فۆرمە